ئەو گەنجەی کتێبەکانی جەمال غەمباری سووتاند نە هۆلاکۆیە و نەسەدام
Friday, 19/07/2013, 12:00
2237 بینراوە
چەند ڕۆژێکە دەیان ویژدانفرۆشی دەسەلات، لەگەل چەندین نەخوێندەواری سیاسی و نەزانیی خەباتی جەماوەریی، کەوتوونەتە رەخنەبارانکژردنی ئارامی مەلا عەبدولا، بەهۆکاری ئەوەی پەرتوکەکانی جەمال غەمباری سوتاندووە ، ئەوەیش لەوەوە ئەو هەڵویستەی وەرگرتووە، کە بۆی دەرکەوتووە جەمال گەمبار لەتەک سەدان نوسەر وشاعیری تری تر ، ئەمیش دەربار دەرچوو، دەربار بەو مانایەی بازرگانی کردن بەشیعر و وشە بۆ پلە و پایە، لە هەمانکاتدا پشتی کردۆتە میللەتەکەی.
هەموو ئەوانەی رەخنەی لێدەگرن وتەیەکی ئەلمانی دەهێننەوە، من لێرەدا پێچەوانەی ئەو وتەیە لێک دەدەمەوە و دەڵێم: لە کوردستاندا مرۆڤ دەسوتێنرێت و ئەم نووسەرە دەربار و ویژدانفرۆشانە قسەناکەن ، جگە لەچاومۆنی سیاسی و مانەوەیان لەناو ئەو بارەگا حزبیانەی پرە لەمافیا و جەلاد، کەچی گەنجێک لەتۆلەی ئەوەی پیربال و غەمباری دەربار فێلباز درۆیان لەگەڵ وشەدا کردووە و وەک پرۆتستۆیەکی مەدەنی هەلدەستن بە بە سووتانی کتێبەکانیان، کەچی ئەمانە دنیایان لێک دەهێننەوە یەک، رەخنەگرتنی ئەمانە، هاوشیوەیە بە دەبل مۆڕالیە، کە لێرەدا منیش ئەو دوو نمونەیە دەهێنمەوە:
١/ کاتی لە نەرویژ هەلمەت گۆران لەرقی مەلا کرێکار هەلسا پەرەیەکی قورئانی سوتاند، ئیسلامیەکان ، دەهەزار هەواداری خۆیان هێنایە شەقامەکانی هەولیر و سلیمانی، بەلام کە پارتی دەیان پەرتوکی قورئانی لەبارەگاکانی یەکگرتوو سوتاند ، عەلی باپیر وەکو ریش سپی کەوتە نێوان پارتی و یەکگرتوو! ئەمە باس لەوەش ناکەین ئەوان جەماوەرەکەیان وا پەروەردە کردوە ، ئاوا بۆ سوتاندنی پەرەیەک قورئان لەهەولێری ترس و تۆقانەوە ، بەهەزاران کەس خەلک بهێنە سەرشەقام بەلام بۆسوتانی یەک نەتەوە لەناعەدالەتی کۆمەلایەتی٢٠٠ کەسیش کۆناکەنەوە.
٢/ کاتی تالەبانی و بارزانی داکۆکیان لەدەیان گەورە جەلادی کورد کرد یەک کۆنە پێشمەرگەی پارتی و یەکێتیمان نەبینی بێتە سەرشاشەی تیڤی ئیدانەیان بکات بلێت چۆن دەبێت داکۆکی لە خەزرەجی و سولتان هاشم وەفیق سامەرائی بکەن بەلام کە پەرلەمانتارێکی گۆران وتی چەکدارەکانی پارتی و یەکیتی میلیشیان، کەچی بەهەزاران بۆقی سەربازی ئەو دوو حزبە وتیان ئەوە سوکایەتیە !
ئەوەی ئیستاش وادەبینم، کە دەیان کەسایەتی سیاسیی و سەرکردە هەر لە ٩١وە تائیستا تیرۆر و ەشکەنجە و شووین بزر دەکرێ. بەدەیانن هەزار ژن بەناوی نامۆسپەرستی لەم ولاتەی ئیمە کوژرا . چەندین بەناز و سەنگەر لەنەبونی وهەژاری خۆیان سوتاند. چەندین هاولاتی ئەم ولاتە چاوەکانیان دەرهات و بەدەرزی و نەبونی دەرزی دوپشک بەرەو گۆرستانەکانیان بردن
کەچی دیسان ئەو سوپا هەلپەرست و بێویژدانفرۆشانەی دەسەلات قسەیەکیان نەکرد، بەلام کە کتێبێک دەسوتنری دەیان" ئازادیخوازمان لێ قووت دەبێتەوە!
(یەکێک دەڵێت ئەمە هاوشیوەی هۆلاکۆ و سەدامە و کەسێکی بێ (رەوشتە)
لەکاتێکدا ئەو گەنجە لە هەموان بەشەرەفترە کە دەیەوێ سنوڕێک بۆهەراج کردنی قەلەم دابنێ ڕێزێکیش بۆ نووسین بگەرێنێتەوە کە بەسەدان نووسەر و شاعیری کورد لە بازارەکانی زەردو سەوزدا هەراجی دەکەن، ئەو گەنجە کەسێکی نەترس و ئازاشە، ئەو نە هۆلاکۆیە تا کتێبەکانی بەغدای سوتاندبێت، نەعومەری بن خەتابە کتێبەکانی سەردەمی ساسانی سوتاندبێت، نەهیتلەرە کتێبەکانی مارکس و جولەکەی سوتاندندبێت
نە پیاوەکانی بەعسە کتێبەکەی عەبدولخالق مەعروفی سوتاندنبێت.
نە کەسێکی بێ شەرەفیشە وەک ئەو نوسەر و شاعیرانە پشت لەگەلەکەیان بکەن بۆ موچەیەکی چەور و کورسیەکی پەرلەمان.
بۆ ئەو ویژدانفرۆشانەی دەسەلات دەڵێم: ٢٢ سالە ئەوا نەوەک پەرتوکێک بەلکو شوینەوار و کەلوتری یەک نەتەوە کە روح و پێناسەی گەلی کوردە بەدەیان شووینی تێک دەدرێ و تەخت دەکرێ بۆ بالەخانە و دەفرۆشڕێ بەپارەی خەیالی، کەچی قسەیەک ناکەن بەلام بۆ پەرتوکێک کە شیوەیەکە لەپرۆتستۆی هاوشیوەی ئالا و وێنە سوتاندنی ولاتان و سەرکردەکان.
لەکۆتاییدا نمونەی فەرهاد پیربالی ویژدان فرۆش دەهێنمەوە کە خۆی زۆر وانمایش دەکرد کەئەو لەپەرۆشی ئەرشیفی نوسین و میژوی کوردیە ، بەلام لەبەر چاوی هەولی تێکدانی سێ گەرەکی کەلتوری هەولێر درا کەشوینی لەدایکبون و بیرەوەری ئەو بوو
وەلەبەرچاوی ئەو لەمچکۆوە سەیری دەکرد کەبازاری دەلال خانە تیک دەدرا قسەیەکی نەکرد بەپێجەوانەوە بەشان و بالی سەرۆکی فەرماندەی پیا هەلدەدا بەلام کاتێک لای خوێنەرەکانی دەرکەوت ئەویش ویژدان فرۆشە کتابەکانیان سوتاند دنیای وێران کرد
ترسی ئەو ویژدان فرۆشانە لەیەک شتە گەنجی ئەو ولاتە هوشیار بۆتەوە ، هاوکات بۆهەموو ئەوانەی لەخەمی شعرەکانی ئەو غەمبارەن بادلنیابن وەک حەمەسەعید ومهاباد و رەفیق سابیر بەرهەم و نوسینی ئەوانە سەنگی لای خوێنەری نما