كێ دەسەڵاتەكانی لە دەستدایە هەر ئەو دەبێتە جێگری تاڵەبانی لە ناو یەكێتیدا
Thursday, 07/02/2013, 12:00
هەر كاتێ ڕەوشی تەندروستی مام جلال خراپ بێت مقۆ مقۆیەكی شاكامی ئامێز بڵاو دەبێتەوە وەك هەواڵێكی (عاجل و خگر) لە ناو یارو نەیارانی یەكێتیدا و ڕاگەیاندنەكان تا ئاستێك خودی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناچار دەبێت بەربەرچی ئەو هەواڵانە بداتەوە بە زووی بەر لەوەی تەشەنە بكات و خوا نەخواستە ببێت بە پڕو پاگەندەیەكی ڕاستەقینە و كار لە كار بترازێت , یان ببێتە مایەی بشێوی ونا ئارامی سیاسی و نا سەقامگیری لە ئاسایش و كۆمەڵگا , بەو پێیەی كە مامە لە یەكێتی جیا ناكرێتەوە , ئەم لێدوانانە هەندێ جار لە زاری ئەوانەی كە بە نهێنی و ئاشكرا پاڵێوراوون بۆ ئەو پۆستە دەدرێت , ئەو پۆستە ترسناكە وەك میراتییەكی تەموو مژاوی خەونی هەموو سەركردەیەكی یەكێتییە بەڵام تا ئێستا هیچ سەركردەیەكی پاڵێوراو بۆ ئەو پۆستە نەیوێراوە ئەو هەواڵانە بە درۆ نەخاتەوە ,بەڵام ئایا كێ ئەو پۆستە پڕ بە باڵایەتی ؟ و بە چی پێوەرێك ئەو كەسانە هەڵدەبژێرێن بۆی ؟ :
1_ ئایا بە گوێرەی خەباتی بێ ووچان و تاقەت پڕوكێنی ساڵانی دروو درێژ لە شاخ و شاردا ؟,
2_یان بە گوێرەی كەسایەتی و كاریزاماتیكی و خۆشەویستی ناو جەماوەروخزمەتی كورد و كوردستان ؟,
3_یان بە پێوەری كێ هەموو پۆستە هەستیار و نهێنیانەی ناو یەكێتی وەك زانیاری و یەكەی دژە تیرۆرو ئاسایش و بودجە و سامانە شاراوەكەی كۆنترۆڵ كردووە ؟,
دیارە بەبێ ئەوەی ناوی كەس بهێنین هەموومان دەزانین ئایندەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كوێ دەڕوات و لە كوێ كەشتییەكەی لەنَگەر دەگرێت و كێن ئەو كەسانە كە بە شێوەیەكی كاتیش بێت ئەو پۆستە بۆ هەتا هەتایە ... قۆرخ دەكەن.....!!!!!
شرۆڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست