له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆتالیتاردا
Sunday, 13/02/2011, 12:00
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
له‌م به‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بیروبۆچونه‌کانی مه‌لا به‌ختیار له‌مه‌ڕ پرسی دیموکراسی بخه‌ینه ڕوو. له‌وێوه‌ش تێبگه‌ین و بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه که ئه‌و دیموکراسیه‌ی مه‌لا به‌ختیار بانگێشه‌ی بۆ ده‌کات چیه‌و چۆنه؟ ئه‌م نووسینه هه‌وڵێکه بۆ خستنه‌ڕووی دوولایه‌ن. یه‌که‌میان تێگه‌یشتنه له چه‌مکی دیموکراسی هه‌روه‌ها پۆلینکردنی شێواز‌و جۆره‌کانی دیموکراسیه له جیهانی ئه‌مڕۆی گلۆبالیزمدا. لایه‌نی دووه‌مێش خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ خیتاب و عه‌قڵیه‌تی سیاسی حزب و سه‌رکرده‌کانی کورده بۆ پرسی دیموکراسی.
له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که مه‌لا به‌ختیار باوه‌ڕی به چه‌مکی دیموکراسی لیبرالی نیه، هه‌روه‌ها مهسهلهیهکێش نیه که قابیلی ته‌رح و قبوڵکردن بێت. به‌ڵکو تابکرێت دژایه‌تیشی بکرێت و به‌چه‌مکێکی خه‌ته‌رو ڕوخێنه‌رو زه‌ره‌رمه‌ندیش پۆڵینی ده‌کات. هه‌روه‌ک ده‌ڵێت (به‌ڵام جێبه‌جێكردنی زۆر دژواره. به‌ش به‌حاڵی خۆم، پێموایه، هێشتا زۆرمان ماوه، بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مجۆره ئازاداییه، په‌یڕه‌و بكه‌ین. لانی كه‌م، له‌ناو ترادیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه، دروشمی وا ناخوا. له‌ناو حزبه سیاسیه‌كانی ئێستادا، قبوڵ ناكرێ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، سته‌مه. له‌به‌رامبه‌ر ئاین‌و مهزههبهكانیشدا، مه‌حاڵه). لێره پرسیارێک ڕووبه‌ڕوومان ده‌بیته‌وه باشه ئه‌گه‌ر بانگێشهکهی مه‌لا به‌ختیار خۆی له‌خانه‌ی جه‌مکی دیموکراسی لیبڕاڵ نه‌بینێته‌وه، باشه بانگێشهکهی بۆ چ جۆره دیموکراسیه‌که؟ بێ شک وهلامکهی زۆر سانایه ئه‌و بانگهێشه بۆ دیموکراسیه‌ک ده‌کات که به‌دیموکراسی تۆتالیتاری ناسراوه.
ئه‌مه‌ش به‌روونی ده‌ده‌که‌وێ، کاتێک مه‌لا به‌ختیار پاساو ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه هێشتا زۆرمان ماوه بگه‌ینه کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبرال که (ئازادی بێ قهیدو شه‌رت) تیادا ڕه‌ها بێت، ئێمه هێشتا قۆناغی ڕێنیسانسمان ماوه و هێشتانهگیشتوینهته قۆناغی شۆرشی پێشه‌سازی تا دوایی،وه‌ک ده‌ڵێت (دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كی مێژوییه‌و به‌درێژایی مێژوش به‌قۆناغ هاتۆته‌دی. یه‌ك ئه‌زمونی دیموكراسی نیه، به‌قۆناغ ئه‌ركه‌كانی نههاتبێتهدیو رێڕه‌وێكی مێژویی دورو درێژیشی نه‌ویستبێ. به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌لانی دواكه‌وتوی بێ پێشینه رێنیسانس‌و رۆشنگه‌ری‌و شۆڕشی پیشه‌سازی.) من پرسیارێک له‌ئێوه ده‌که‌م، ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاریه‌کانی بلۆکی سۆشیالستی ڕۆژهه‌ڵات و حزبه کۆمهنیستهکانیش نه‌یان ده‌ووت ئه‌وکاته قۆناغی سۆسیالست ده‌بڕین و ده‌په‌ڕینه‌وه کۆمۆنیزم (کاتێک ئه‌ده‌وات و وسائیلی به‌رهه‌م هێنان کامڵ ده‌بێ)؟ دۆگماتیزمهکهی مه‌لا به‌ختیاریش به‌هه‌مان بهیتوو بالۆره به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ناوی کامڵ نه‌بوونی کۆمه‌ڵگاو دواکه‌وتی کۆمه‌ڵگاو ئاین و کهلتووروه ڕێگای ئازادیه‌کانمان لێده‌گرێ، به‌مانایه‌کی تر ئێمه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر نه‌فام و نه‌زان و دواکه‌وتین، چاوه‌رێی تێز‌و بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی مه‌لا به‌ختیار بکه‌ین که زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێنیساس و شۆڕشی پیشه‌سازی و رۆشه‌نگه‌ری کوردیمان بۆ به‌رپا بکات، ئه‌وکاته داوای ئازادیه‌کانی لێبکه‌ین.
لێره پرسیارێک له مه‌لابه‌ختیار ده‌که‌م، باشه تائیستا چیت کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌یه دروست بێ؟ به ده‌سته‌موو و مردارکردن و له‌کارخستنی توێژه کاریگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه دێته‌دی که‌به‌ناوی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی،ن،ک) وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌که‌ی؟ یا بهدهسکهوته نیشتمانی و نهتهوهیهکانتان له‌که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان؟ یانیش به‌پڕۆژه ستراتیجیهکانتان؟ ئێوه دوای (20) ساڵ پێمان ده‌ڵێن ئه‌زموونه‌کان ساوایه‌و زۆرماوه تا بکه‌وینه سه‌رپێ هتد.. ووڵاتی (چین) دوای خۆپیشاندانه‌کانی خۆێندکارانی زانکۆکانی چین له گۆڕه‌پانی تیانانمنی (15/4 تا 4/6 - 1989). بووه دووه‌م هێزی ئابووری جیهان و یه‌که‌م ووڵاتیش له‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه پێشهسازیهکانی، که له ماڵی هه‌مووکه‌سێکی ئه‌م کون و قوژبنه‌ی جیهانه‌دا هه‌یه. مه‌لا به‌ختیار (20) ساڵی پێ که‌مه و ده‌یه‌وێت (20) ساڵی تر چاوه‌ڕی بکه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌و ئهرجومێنت و فاکته‌رانه‌ی تۆ خستۆته‌ڕوو بۆ کامڵ بوونی دیموکراسی ، وه‌ک هێنانه‌دی شۆرشی پێشه‌سازی و ڕێنیسانس شۆرشی رۆشنگه‌ری. ئه‌مانه له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می مۆدرینیزم و ده‌وڵه‌تی مۆدرینزمهوه روویاندا، ئێستا ئێمه له‌سه‌رده‌می پۆسته‌کانی (دوای) مۆدرێنیزمین، وه‌ک پۆست ده‌وڵه‌تی مۆدرێن و پۆست پیشه‌سازی، که به‌قۆناغی گڵۆبالیزم ناسراوه. هه‌وه‌ک هه‌ردوو پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان به‌ناوبانگی ئینگلیزی (David Held و Anthony McGrew) له کتێبی (گڵۆباڵیزم وه ئه‌نتی گڵۆباڵیزم 2002) ده‌ڵێن، ئێستا کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا له قۆناغی دوای پێشهسازین (postindustriell) ئێستا بونه‌ته گۆمه‌ڵگای خزمه‌تگوزاری و زانیاری، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمپانیا ده‌سته‌خوشکه پیشه‌سازیه‌کانی ئه‌مریکاو که‌نه‌داو ئه‌وروپا روویان له خواری گۆی زه‌وی کرد. ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه‌کان له‌سه‌رده‌می گڵۆبالیزمدا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌خواره‌وه دێنڕێنه سه‌ره‌وه. ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م کۆمپانیانه به‌ڕێژه‌ی (% 25) به‌رهه‌می جیهان پێک دێنن و به‌ڕێژه‌ی(%70) ش بازرگانی جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
دیسانه‌وه ڕوو له مه‌لا به‌ختیار ده‌که‌مه‌وه ده‌ڵێم، به‌واتایه‌کی تر ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه زه‌به‌لاحه‌ی جیهان له ئاسیا‌و ئه‌مریکای لاتینی و ئه‌فریقا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته دواکه‌وتوانه چاوه‌ڕێی شۆڕشی پێشه‌سازی بکه‌ن. هه‌روه‌ها به‌بێ ئه‌وه‌ی ئهوووڵاتانه هیچ فهزڵێکیان هه‌بێت له به‌دیهێنانی ئه‌و پڕۆسه تهکنهلۆجیهدا، ته‌نیا هێزی کاری هه‌رزانیان هه‌یه‌و هیچی تر! (ڕه‌نگه وه‌ڵامم بده‌یته‌وه بڵێیت ڕاسته ئه‌وروپا بوای پێشهسازیهکهی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام که‌لتوری دیموکراسی و میراته دیموکراسیه‌که‌یان له‌شوێنی خۆی ماوه‌و ئه‌مڕۆ خاوانداریهتی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌بڕینی ئه‌و قۆناغ و هه‌نگاوانه هاتۆته‌دی).
منیش ده‌ڵێم باشه به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ی چی ده‌ڵێت به‌و گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی پارته راسیست و نه‌ته‌وه په‌رست و شۆڤینیانیهکانی سوید‌و نه‌رویج و دانیمارکی باکوری ئه‌وروپا، که ئه‌مڕۆ به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدی ده‌ژمێردرێن بۆ سه‌ر دیموکراتی وئازادی سیسته‌می پلوڕالیزم له‌و ووڵاتانه؟ پارتی دیموکراته‌کانی سوید له‌ساڵی 1988وه تا 2006 یه‌ک کورسیان له‌په‌رله‌مان نه‌بوو که‌چی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2010 ، (20) کورسیان له‌په‌رله‌مانی سوید مسۆگه‌رکرد. پارتی گه‌لی دانیمارکی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2003 ،(24) کورسیان ده‌بێت له‌په‌رله‌مان، که‌چی له‌ساڵی (2007) ده‌یگه‌یه‌نه (25) کورسی، واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵدا کورسی زیاتر به‌ده‌ست بێنن. پارتی دواڕۆژی نه‌رویجی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی (2001) ته‌نیا ڕێژه‌ی (14،6%) ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام کاتێک کاریان له‌سه‌ر دۆسێی کۆچبه‌ران کرد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی (2009) ڕێژه‌که‌یان گه‌یشته (22،9%). ئایا ئه‌مه به پاشه‌کشه‌ی که‌لتوری دیموکراسی دانانرێت؟ بۆیه به‌به‌ڕێزتان ده‌ڵێم ئه‌و ئهرجومێنت و فاکته‌رو پاساوانه‌ی تۆ بۆ بوونی پێشینه‌و باکگڕاوندی دیموکراسی ڕیزکردوون، مه‌رجی سه‌ره‌کی نین بۆ پێگه‌یشتن به دیموکراسی و ئازادی و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای لیبڕاڵ!
ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تره‌وه. مه‌لا به‌ختیار نالۆژیکانه ده‌یه‌وێ چه‌مکی ئازادی به‌زۆرو زۆرداری له فه‌لسه‌فه و بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی لیبرالیزم داببڕێ، ته‌نیا له‌چوارچیوه‌ی (ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و هه‌ڵس و که‌وت) قه‌تیسی بدات، پێی ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ بێت، که له‌ناو ترادسیۆنی سیاسی و که‌لتووری ئه‌واندا قابلی قبووڵ بێت. بۆیه دیسانه‌وه ده‌ڵێم تۆ ناتوانی ئازادیه‌کان دابه‌ش بکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی سیسته‌مه سیاسی و فیکریه‌که‌ی نه‌که‌یت. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م بۆچونه خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامێکی ڕاست و دروسته، که فعله‌ن ئازادی نیه له جوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالیتاریدا ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که‌یه‌تی، لێره کاک مه‌لا به‌ختیار باشی پێکاوه، چونکه له‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتاندا مه‌ساحه‌ی ئازادیه‌کان سنووردارن.
ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری یان زاراوه‌ی تۆتالیتاری به‌عه‌ره‌بیه‌که‌ی (شمولییه) بهکوردیهکهشی (گشتگیریه) واته دهسهلاتیكه که ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو کایه‌کانی ژیاندا داگرتبێ (فه‌رهه‌نگی، که‌لتووری، رێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی ،بیرکردنه‌وه. ئابووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی و عه‌سکه‌ری وهتد). سه‌رهه‌ڵدانی زاراوه‌ی دیموکراتی تۆتالیتاریش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ مێژوونووسی ئیسرائیلی (Jacob Leib Talmon) ، که به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت (دیموکراتی تۆتالیتاری ئه‌و سیسته‌م و ڕژێمانه ده‌گرێته‌وه که به‌پڕۆسه‌ی دیموکراتی و سندووقی ده‌نگدان و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردێن و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست. به‌ڵام له‌پڕۆسه‌ی بڕیار‌و بڕیاردان، هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه به‌شدارن ونه کاریگه‌ریه‌کیان به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی بڕیاردانه‌وه نییه. له‌وکۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا گشت به‌ها که‌لتووری و ئایینی و بیڕوباوهڕهکان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌کرێ و کۆمه‌ڵگا هیچ کاریگه‌ریه‌کی به‌سه‌ره‌وه نییه. هه‌ووه‌ها تاڵمان ده‌ڵێت له‌سیسته‌می دیموکراتی تۆتالیتاری به‌شێوازی (top-down) له‌سه‌ره‌وه بۆخوار سه‌یری کۆمه‌ڵگا ده‌کرێ. به‌و مانایه‌ی که ده‌ستبژێری سیاسی پێشره‌وی هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کات بۆ گه‌یشن به‌ئامانجه‌کان، واته سیاسیه‌کان ده‌ستی هاوڵاتیانی ده‌گرن و دهیانگهیهنه ڕاستیه‌کان." واته وه‌ک مێگه‌ڵه مه‌ڕ هاوڵاتیان ده‌ده‌نه پێشه خۆیان له‌کۆێ بیانه‌وێ ئیسراحه‌تی پێ بکه‌ن له‌کۆێ بلهوهڕین له‌کوێش لێی پاڵبکه‌ون لهکۆێش بیانه‌وێ لێیان بدزن، بیان فرۆشن هتد.. ـ نووسه‌ر" به‌ڵام له سیسته‌می دیموکراتی لیبڕالی پێجه‌وانه‌ی ئه‌م تێڕوانین و سه‌یرکردنه‌یه. گشت شته‌کان له‌خواره به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه).
زۆربه‌مان وه‌ک بیڕوباوهروحهز، خۆمان به دیموکراتخواز ده‌زانین و بانگێشه‌ی بۆ ده‌که‌ین به‌ڵام کاتێک دێنه سه‌ر تفاسیل له‌وێوه ده‌رده‌که‌وێت که‌چ حۆره دیموکراتخوازێکین، دیموکراتیهک که‌سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن تاک به تاکی کۆمه‌ڵگاوه بیت و بڕیار‌و یاساکان له‌سه‌ر پرینسیپی زۆرینه ده‌رنه‌کرێت و خه‌لک بێ به‌ش نه‌کردنێ له‌بڕیاردان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت سنووردار بکرێ. یان دیموکراسیه‌ک که سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌و که‌مینه له‌ڕیگای ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه بگرێت ومافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که که‌بریار به‌سه‌ر هه‌موو کایه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که بدات. به‌ناوی زۆرینه و سڕینه‌وه‌ی که‌مینه و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گشت ده‌رهاویشته‌و ڕووداو بڕیاره‌کانی کۆمه‌ڵکا بکات. له‌ولاوه‌ش به پرینسیپی یه‌کسانی ده‌نگ دان، گشت ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵگاو تاک پێشیل بکات، که‌سه ههڵبژاردوهکان، له‌که‌سایه‌تیه دیموکراتخوازه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن ببنه که‌سایه‌تی سیاسی وبیرۆکراتی له‌ویوه به‌بیانووی پاراستنی ئه‌منی کۆمه‌ڵگاو ئاین و دابونه‌ریت ماف و ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا پیشل بکه‌ن، سیاسه‌ت جیگای دیموکراسیه‌ت بگرێته‌وه؟
مللانێ و گفتوگۆی نێوان ئه‌و دوو شێوازه دیموکراتیه زیاتر توندتر‌و گه‌رمتر بوو، کاتیک ئازادییه‌کان له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می لیبڕالیزمدا بووه هه‌وینی پروسه‌ی گلوبالیزم. گڵۆبالیزم وه‌ک فکر گڵۆباڵیزهکردنیش وه‌ک پڕۆسه، پڕۆسه‌یه‌کی (دینامیکی) کاریگه‌ری به‌رده‌وامه له ڕێژه‌ی هه‌ڵڕژاندن و زیادبوونی ئاستی، کاڵا و سه‌رمایه‌و خزمه‌تگوزاری و مرۆڤه‌کان و زانیاریه‌کان له‌نیوان ووڵاتانی جیهان. له‌هه‌ناوی یا له‌ڕێگای ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا مرۆڤه‌کان و کۆمپانیاکان له‌چوارده‌وری جیهان لهحاڵهتهکی ئاڵوگۆڕی گه‌شه‌کردندان ، به‌ڵام ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ش په‌یوه‌سته به‌و دوولایه‌نه. واته لێره قه‌واره‌ی سیاسی یا ده‌وڵه‌ت ئه‌و مانا و پیرۆزییه‌ی وه‌ک جارانی له‌به‌رده‌م ئه‌و دووهێزه نامێنی ، لێره ته‌نیا کاری ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه کهڕیگا له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه خۆش بکات و هه‌رچی ئاست ته‌نگ و ڕێگاگریشه له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه لاببات. وه‌ک لابردن و که‌مکردنه‌وه‌ی گومرگ و قه‌یده‌کانی سهرهینان و ناردنی کاڵاکان ، لابردنی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م (سه‌فقه) ئابووری وبازرگانیهکان، ڕێگه‌دان به‌ئازادی جولانه‌وه‌و به‌گه‌رخستنی سه‌رمایه بیانیانهکانه، جا چ له‌ڕیگای به‌گه‌رخستن و وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی سه‌رمایه بێت. یا له‌ڕێگای کۆمپانیا ده‌سته‌خوشکه‌کان بێت، یانیش له‌ڕێگای ڕێگه‌پێدانی نه‌ك گوستنهوهی کاڵاکان به‌ڵکۆ گواستنه‌وه‌و کۆچ کردنی ته‌واوی دامه‌زراوه‌که واته کۆمپانیاکه بێت، یانیش له‌ڕێگای ئازادی گواستنه‌وه‌و کۆچکردنی مرۆڤه‌کان بێت. له‌هه‌مان کاتیش‌دا بوونی دیموکراسی و پلوڕالیزم و ئازادیه‌کانی تاک و ڕاده‌ڕبڕین و شه‌فافیه‌ت له‌بودجه‌و و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاست و دروست له‌سه‌ر قازانج و ده‌سکه‌وته ئابووری و بازرگانیه‌کان. مه‌رج و زه‌مینه‌ی خۆشکردنی پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزمه.
به‌ڵام لێره‌وه ئه‌و دیموکراتیتهی که ده‌وڵه‌ت به‌ناوی زۆرینه‌وه په‌یره‌وی ده‌کات و، به‌ناوی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و پاراستنی ده‌سکه‌وت و قهوارهوچوارچیوهی سه‌روه‌ری ده‌وله‌ت.هه‌روه‌ها پاراستنی پایگه ئابووری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه تۆتالیتاریه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌دارانی. ئه‌م شێوازه دیموکراتیه، له‌ناکاودا ده‌بێته ڕێگرو دوژمنی ئه‌و سیسته‌مه ئابووریه لیبراله. ده‌رئه‌نجامیش ئه‌م شێوازی دیموکراتیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ خۆی بگونجێنێ یا جێگای خۆی بکاته‌وه نهلهناوه نه له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی گڵۆبالیزهکردندا.چونکه له پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزهکردندا سیسته‌می لیبرالیزم په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی نیوان کۆمپانیاکان و ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌کات، زۆرترین ده‌سه‌ڵات به کۆمپانیاکان ده‌دات و که‌مترین ده‌سه‌ڵاتیش به ده‌وڵه‌ت نه‌قابه‌کان ده‌دات، بازاریش ده‌کاته سه‌رچاوه بۆ دیاری کردن و ده‌ستنیشانکردنی یاساکان و هێز و جۆری کار‌و چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌وه‌ک ده‌وڵه‌ت و نه‌قابه‌کان و حزبه‌کان.
لێره‌وه ململانێکه ده‌ست پێده‌کات کاتێک ته‌واوی ڕیکخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌کان له‌ژێر کۆنترۆلی حزب یا ده‌وڵه‌ت بێت و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین له‌چوارچیوه‌ی پرینسیپه‌کانی زۆرینه بێت وئازادی خۆپشاندان به‌یاسا له‌ژێر کۆنتڕۆڵ و به‌ئیجازه‌ی زۆرینه بێت، بازاڕ‌و بازرگانی له‌ژێر کۆنتڕۆڵ و پاوانی حزب یا ده‌وڵه‌ت بێت، هه‌لی کار ته‌نیا بۆ زۆرینه‌و ئه‌ندامان و هه‌واداران و لایه‌نگرانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێت وبیرۆکراتیهت و رۆتین و گه‌نده‌ڵی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کایه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا بێت ، لێره‌وه خه‌ته‌ری ئه‌و جۆره سیسته‌مه له‌سه‌ر دیموکراتیه‌ت ده‌رده‌که‌وێ، هه‌روه‌ک نووسه‌ری سویدی (ماتیاس سفێنسۆن ـ له‌کتێبی دیموکراتی زیاتر و که‌متر سیاسه‌ت) ده‌لێت، لێره‌وه دیموکراتی تۆتالیتاری ده‌بێته مه‌ترسیه‌ک و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌سه‌ر دیموکراتی ڕاسته‌قینه، نه‌وه‌ک ئه‌و مڕۆڤانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆیان بده‌ن ، چونکه له‌ڕێگای فه‌راهه‌م کردنی ئازادیه‌کان مرۆڤه‌کان ده‌توانن به‌گوێره‌ی توانا‌و لێهاتووی خۆیان باشترین کار‌و باشترین بیر‌و چاکترین به‌رهه‌م به‌دی بێنن.
باشترین نموونه‌ش که ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵات و ڕژێمانه ناتوانن بره‌و به‌ژیان بده‌ن و به‌رگه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایی هاوڵاتیانیان بۆ دیموکراسی و ئازادی بگرن، له‌یه‌که‌م رووبه‌ڕووبونه‌وه‌دا چۆک دادهدن و ده‌ڕوخێن، نموونه‌ی (تونس ومسر) شایه‌دی ئه‌و حاڵه‌ن. ئه‌مڕۆ ته‌نیا ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵات و ڕژێمه تۆلیتاریهنهن له‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه بۆ ئازادی و دیموکراسی ده‌ترسن،
هه‌روه‌ها به‌پێی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و زانسته‌کان. بیر‌و فیکر‌و ئادیۆلۆجیاو په‌یوه‌ندیه‌کان وستراکتۆری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و پێداویستیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگاش گۆڕانی به‌سه‌ردادێت، سه‌رتاپای ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه به‌باشترین و خۆشگوزارترین شیوه‌ی ژیان، هینانه‌دی ئه‌و ئامانجه‌ش له‌ڕێگای گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات دێته‌دی، یانیش له‌ڕیگای کاریگه‌ری کردن له‌سه‌ر ڕه‌وتی ده‌سه‌ڵاته‌وه دێته‌دی، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شێوازی ژیانه به‌رده‌وام بێت یان به‌ره‌و باشتر بگۆڕدرێت. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له‌ڕێگای سه‌رپشت خستن واڵاکردنو فه‌راهامکردنی ئازادیه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و مامه‌ڵه‌نه‌کردن به‌پرینسیپی زۆرینه‌و که‌مینه به‌ده‌ست دێت، بۆئه‌وه‌ی له‌وێوه تاکه‌کان، یا ڕێکخراوه‌کان یا حزبه‌کان، توانایی و لێهاتووی خۆیان بخه‌نه ڕوو، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌ش له‌مانه، به‌گوێره‌ی ماندووبوون و لێهاتووی خۆی پشکی له‌ده‌سکه‌وته‌کان به‌رکه‌وێ. به‌ڵام کاتێ به‌پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ل تاکه‌کان کرد و په‌راوێزت کردن، و به‌چه‌مکی زۆرینه‌و که‌مینه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا کردن، لێره‌وه مرۆڤه‌کان، رێکخراوه‌کان، حزبه‌کان. خۆیان بهناموو وبه‌شخوراو دێته به‌رچاو. بۆیه به‌یانامه‌که‌ی بزوونه‌وه‌ی گۆڕان له‌دژی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌و سیسته‌مه تۆتالیتاریهدا، کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاساییه کاتێک هێزێکی سیاسی که‌نوێنه‌رایه‌تی (250) هه‌زار ده‌نگ بکات و گوێی لێنه‌گیرێ و پڕۆژه‌کان و سه‌رنج و دیدو بۆچونه‌کانی په‌راوێز بکرێت و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێ، داواکردنێکی ئاساییه که‌داوای رووخاندن و نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بکات که‌به‌ناوی زۆرینه مافی به‌شیکی زۆری هاوڵاتیان له‌پڕۆسه‌ی بڕیاردان بێ به‌ش بکات.
کاتێکیشدا ئهوزۆرینهیهی ئه‌وان کاری پێده‌که‌ن جێکای پرسیار‌و گومان بێت! چۆن؟ به‌گوێره‌ی حساب و کتابێکی ماتماتیکی ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگیان داوه‌و ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌داوه، تیکههڵکێشی بکه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی لیستی کوردستانی هێناویه‌تی، ئه‌وان ده‌بنه که‌مینه‌ی هه‌ڵبژێردراو، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتاریه‌که‌ی (7/25/2009) ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر سێ پارێزگایه‌که. به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمۆسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و گۆڤاری ده‌نگدانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی،ن،ک)، رێژه‌ی به‌شداربووی هاوڵاتیان (78،5%) بووه. واته (21،5%) ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کورستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان نه‌کردووه. لیستی کوردستانیش له‌و ڕێژه‌ی (78،5%) دا توانیان رێژه‌ی (57،37%) ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنن. واته لێره‌ش به‌ڕێژه‌ی (42،63%) ی ده‌نگه‌کانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ڕێژه‌ی ده‌نگ پێ نه‌دراو به‌لیستی کوردستانی لێ ده‌ربکه‌ین (21،5%) و (42،63%). ئه‌وا به‌و شێوه‌یه ده‌که‌وێته‌وه، که به‌ڕیژه‌ی(64،13%) خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی پێنرداون! واته ئه‌وان ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی (35،87%) ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن. زۆر لهنیوهش که‌متر! پرسیارێک له‌یاساناسان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین ئایا ئه‌مانه شه‌رعیه‌تیان هه‌یه به‌ناوی زۆرینه بڕیاربده‌ن؟
شارستانی ئه‌سیناش خاوه‌نی شێوازێکی دیموکراتی بوو به‌پێوه‌ری ئه‌و ڕۆژه بهئازادترین و پێشکه‌وترین کۆمه‌ڵگا ده‌ژمێردا، به‌ڵام به‌پێوه‌ری ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێن(ئه‌سینا) کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکرات بوو؟ بێ گومان نه‌خێر، به‌تایبه‌تی کاتێک نه ژنان و نهکۆیلهکانی ئه‌پینا مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو ته‌نیا پیاوان مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، دیموکراتیهک که‌مافی تاکه که‌سی تیا نه‌بێ. ته‌نیا له‌سه‌ر پرنسیپێک بنیات نرابێ، که زۆرینه ده‌سه‌لاتدار بیت و هه‌ر زۆرینه‌ش بۆی هه‌بێ یاسا دابنێت، کارێکی ئاساییه ئه‌و زۆرینه ماف به‌خۆی ڕه‌وا ببینێ،(سوقرات) ێکی فه‌یله‌سوف له سێداره بدات، تاوانه‌که‌شی ته‌نیا بیڕوباوهرهکانی بێت سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی حکومرانی ئه‌سینا. دوو به‌ش له‌سێ به‌شی کۆمه‌ڵگا مافی ده‌نگدانی نه‌بێ ده‌بێت ئه‌مه چ جۆره زۆرینه‌یه‌کی دیموکراسی بێت؟ ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگای سه‌رسوورمان و پرسیار بێت. ئه‌م هێزه کوردستانیه به‌و ژماره که‌مه‌یه‌وه له‌به‌غدا، به پرینسیپی ته‌وافق داوای به‌شداری کردن له‌بڕیاری سیاسی و ده‌سه‌ڵات ده‌کات و ،،، که‌چی له‌کوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پرینسیپی زۆرینه‌و که‌مینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کان ده‌کات!!
ته‌واو.......................
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می وتاره‌که تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=17f6e370سوید
[email protected] _________________________________________________________
(1) نووسینه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌سایتی چاودیر.
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=16312 (2) ده‌رباره‌ی یاکوب تاڵمان
http://en.wikipedia.org/wiki/Jacob_Talmon
:2000Mer demokrati - mindre politik av Mattias Svensson (3)
Den omstridda globaliseringen av david Held, Anthony McGrew, 2002. (4)
(5) گۆڤاری ده‌نگدان ژماره (9) ی 2009
http://www.calameo.com/read/00041292663e8fdd976f9
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست