لەجیاتى بەدواداچوون ، تاڵەبانى دەمانچەى پێ بەخشین سەروو دارلاستیكیش بۆ ئەندامانى ئەنجومەنى ناوەند .
Wednesday, 20/01/2010, 12:00
دواى ئاشكرابوونى بردنى ملیۆنان دۆلار وگەندەڵیەكى زۆرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەى جەلال تاڵەبانى لەڕاپۆرتێكى دەزگاى چاودێرى داریدا لەجیاتى هەموو ئیجرائات و لێپێچینەوەیەك وەك نەریتى هەمیشەى خۆى تاڵەبانى عێراقچى سەروو دەمانچەى بەخشى بەئەفسەرانى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە كەنرخى هەر دەمانچەیەك 2500 دۆلارە ** ئەم ڕەفتارى دەمانچە بەخشینەى تاڵەبانى هاوكاتە لەگەڵ ئاشكرابوونى ڕاپۆرتێكى دەزگاى چاودێرى دارایى و دروستكردنى دەزگایەكى كارتۆنى بەناوى ئەنجومەنى ناوەند بۆحزبەكەى واتا لەلایەك بەبۆنەى ئاشكرابوونى ئەو هەموو دزیەیى دكتۆرەكەى دەمانچە ئەبەخشێ و لەولا تریش وەك گاڵتەكردنێك بەعەقڵى كۆمیتەى سەركردایەتیەكەى بۆ ڕێگرى كردن لەدزى و بەڕەڵایەكانى ئۆڕگانەكانى حزبەكەى ئەنجومەنێكى بێ ناوەرۆكى بێ دەسەڵات دروست ئەكات بەناوى ئەنجومەنى ناوەندى كارتۆنى یەكێتى ، ئێمە پێمان وابوو تاڵەبانى لەدەست پێكى دەست بەكاربوونى ناوەندەكەى داوایان لێ ئەكات بەدواداچوون لەم ڕاپۆرتەوە دەست پێ بكەن یان لەكۆنفرانسى مەڵبەندى ڕێكخستنى تەكەتولاتى پێشمەرگە كەئەم دەزگایە بەكۆمیتەیەك بەژدارە لەم مەڵبەندە ئەڵێ بەدواداچوون بۆ ئەم ڕاپۆرتە بكەن و هاوكارى ئەنجومەنى ناوەندبن ، بەڵام سەد و هەشتا پلە بەپێچەوانەوە دەمانچەى بەخشى بەدەزگاكە و ئەوەندەى تر چاوپۆشى كرد لەدكتۆرەكەى و دارودەستەى دكتۆرە دزەكەى لەدەزگا و لەقڕگە و ئەوەندەى تر بێ منەتى كردن كەلەمەودوا چى پێیان خۆشە بیكەن و ئەنجومەنى ناوەندیش باهەر زوڕنا بژەنن ، بۆیە ئێمەش داوا ئەكەین لەجەلال كەوا سەروو دار لاستیكیش بدات بەئەندامانى بێ دەسەڵاتى ئیش بۆ دۆزراوەى ئەنجومەنى ناوەندى حزبە سۆشیال دیموكراتە چەقوو وەشێنەكەى تاهیچ نەبێت بۆخۆیان ڕاوى چۆلەكەى پێ بكەن ، دیارە تاڵەبانى دەمێكە مەبەستیەتى دەمانچە ببەخشێتە ئەم دەزگا بازرگانیەیى تەندروستى پێشمەرگە چونكە ئێمە باشمان بیرە ساڵى 2005 بوو تاڵەبانى لەگەڵ هەموو ئەفسەرانى نەخۆشخانەكانى شۆڕش كۆبووە وە بریاریدا سەروو دەمانچەمان بۆ بكاتە دیارى بەڵام هەر زوو دكتۆرە دزەكەى مامە حەمەخۆشناو لەبەردەم هەموواندا كڵاوێكى بۆ جەلالى تاڵیبانى دروو و پێیى ووت .. مامە ببونە ئەوانە ئەفسەنى تەندنوستین ئەمن داواكانم لەجیانى دەمانچە سەنوو سەماعەى جیهازى زەختیان لۆ بكەیە دیارى ... یەكسەر تاڵەبانى پێكەنى و ووتى ڕاست ئەكا كاكەى خۆشناو بڕۆن سەروو جیهازى زەختیان بۆ بكەنە دیارى ، (حەمەخۆشناو زۆڵ بوو ئەى زانى خەڵەفاوە بەچى ئەگیرێ پێیى فێربووبوو) بۆیە كەهاتینە دەرەوە بووبە جنێودان و قسەى سووك و ناشیرین بەنامووسى جەلال و حەمەخۆشناو و یەكێتى ..... ، دیارە ئێستاش زۆر كەس ئەپرسێ و سەرى سوڕماوە ئەڵێن چۆن حەمەخۆشناو ئاوا لەپڕ لەماڵى تاڵیبانى و هێرۆى برایم ئەحمەد نزیك بوویەوە ، بۆیە ئێمە بەهەموو ئەو خوێنەر و خەڵكە ماندوو دڵ بریندارانە ئەڵێین حەمەخۆشناو بەو پێشنیار و ماستاو و كڵاو دوورینەوانە بۆمامە و حزبەكەى و پەردە دوورینەوەكانى و خۆچەمانەوەیەكانیى بۆ بەپرسانى یەكێتى بوو بەو سوپەرمانە گەندەڵەى یەكێتى كەئەمڕۆ بەرهەم ساڵح و عومەر فەتاح و مەلابەختیار و عیماد ئەحمەد شانازى پێوە ئەكەن ، وە ئێمەهەموو لایەك دڵنیائەكەینەوە بەتایبەت ئەو ئەفسەر و دكتۆر و كارمەندانەى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە كەئەمڕۆژە لەقڕگە پێیان وابوو ئەو ئەنجومەنى ناوەندە لەو هەموو دزى و بەڕەڵایەیى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە ئەپرسێتەوە ،ئەڵێین ئێمە پێمان وایە ئەو ئەنجومەنى ناوەندە تەنها بۆ دۆزینەوەى هەلى كار بوو بۆ ژمارەیەك كادیرى بێ ئیشى گیرفان پڕى ناو قێزەونى ناشیرینى ڕابردوو پیسى دز و بازرگان و ماستاوچى و مشەخۆر نەوەك لێپێچینەوە و بەدواداچوون .... لەوانە مامۆستا سەیفەدین كەتاوانبار و جێ بەجێ كارى پیلانى ئازادكردنى فڕۆكەوانەكە بوو ئێستا ئەندامى ئەو ئەنجومەنەیە ، پاڵەوانى شەڕى ناوخۆ بووە و بەرپرسە لەكوشتنى سەدان گەنج و گوللەباران كردنیان ئەندامى ئەو ئەنجومەنەیە، وەفاى بۆ ژنەكەى خۆى نەبووە كوشتوویەتى ئێستا ئەندامى ئەو ئەنجومەنەیە چۆن وەفاى بۆحزبەكەى ئەبێت ، لەسەر دزى لەچوار شوێن دەركراوە ئەندامە ، سەرۆكى ئەنجومەنەكە بازرگانە و بەس نازانێ موعاناتى خەڵكى خوارەوەى یەكێتى چیە ؟ 50 مووچەى بن دیوارى هەیە و ساڵى پار ئاشكرابووە ئەندامى ئەو ئەنجومەنەیە ژمارەیەكیان خۆیان تێوەگلاون بەگەندەڵى و دزى و بەكارهێنانى پۆست بۆخۆیان ، لەهەمووى سەیرتر كەمایەیى پێكەنین و مەهزەلەیە بەشێكى كێشەكانى خەڵكى یەكێتى و گلەیى و ڕەخنە و گازاندەى مەڵبەندەكان لەسنوورەكان لەگەڵ هەندێك لەم دەم و چاو ناشیرینانەیە كەئێستا ئەندامى ئەو ئەنجومەنەن ؟ بەكورتى و بەكوردى پاكەكان ژمارەیان لەپەنجەكانى دەست تێپەرناكات بۆیە هیچیان بۆ ناكرێت و سەرئەنجام ئەم ئەنجومەنەش وەك سەدان ئۆڕگان و ناوەندى ترى یەكێتى بوجەیەكى خەیاڵى زۆر ئەبات و لەولاشەوە سفر ، .... بەدەست بۆ تاڵەبانى و مەكتەبەسیاسیە نەخۆشەكەى دێنەدەرەوە ، بۆیە بەراى ئێمە تاكە شتێك كەدڵخۆشكەرە ئەمەیە كەدروست كردنى ئەو ئەنجومەنى ناوەندە باشترین بەڵگە و دەلیلە بۆ دارووخانى یەكجارەكى یەكێتى و ماڵ ئاوایى كردنى لەگۆرەپانى سیاسى هەرێمى كوردستان چونكە ئەم ئەنجومەنە ناتوانێ لێپێچینەوە لەدەزگایەكى فوول حزبى و بازرگانى و فرە گەندەڵى وەك تەندروستى پێشمەرگە بكات كەتاڵەبانى پاڵپشتى ئەكات كەواتە ناتوانێ لێپێچینەوە لە دەزگایەكى ڕاگەیاندنى وەك خەندانى بەرهەم ساڵحیش بكات كەستران عەبدوڵا سەدان هەزار دۆلارى لێ دزیوە پاڵپشت بەڕاپۆرتێكى تێروتەسەلى دەزگاى چاودێرى دارایى كەگۆڤارى لڤین بڵاوى كردەوانێ ؟ .
بۆیە ئێمە داواكارین لەجەلال تاڵیبانى هەرچى زووە سەروو دارلاستیكیش بدات بەدیارى بۆ ئەندامانى ئەو ئەنجومەنە ناوەندە چونكە خوێنەران لەهەمووى كارەسات تر ئەزان چى بوو ؟ هێرۆى برایم ئەحمەد داواى كردبوو دكتۆرمحەمەدخۆشناویش بكرێت بەئەندامى ئەو ئەنجومەنە ناوەندە ، بەڵام دوایى مەكتەبى سیاسى یەكێتى قبوڵیان نابێت و ئەڵێن ئەمە لاى خەڵك و جەماوەرى یەكێتى ناوێكى قێزە ون و ناشیرینە و بەرپرسیارە لەبردنى سەدان ملیۆن دۆلارى یەكێتى چۆن ئەبێت بكرێت بەئەندامى ئەو ئەنجومەنە !! .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
** ڕۆژنامەى هاوڵاتى ، ژمارە (585) ، تاڵەبانى لەسلێمانى دەمانچە دەبەخشێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست