کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تاوانێکی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ وێنه‌ی قوربانیانه‌وه‌

Tuesday, 07/08/2012, 12:00


گه‌رچی ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌لوتکه‌ی ده‌سه‌لاتدان ، له‌کاتیکدا ئه‌وان به‌خۆیان و بنه‌ماله‌که‌یان ، دوو شه‌هیدی سه‌نگه‌ریان نیه‌ وه‌ زۆرترین ناپاکی نه‌ته‌وه‌ییان له‌مێژوی کور له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان تۆمار کردوه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و ماڵباتی بارزانی به‌شی شێریان له‌ته‌سلیم کردنی قاره‌مانانی گه‌له‌که‌مان و هێنانی سوپای داگیرکه‌ر و به‌پێشکه‌وتنیان دژ به‌ جولانه‌وه‌ی کورد له‌ کوردستانی عراق و ئێران و تورکیاوه‌ به‌رده‌که‌وێ ، که‌چی ئه‌مرۆ دوایی ئه‌و هه‌موو تاوان وناپاکیه‌یان ، بونه‌ته‌ به‌ر پرسی پله‌یه‌کی کورد له‌م به‌شه‌دا . زۆر جار بیرده‌که‌مه‌وه‌ ، چ کاره‌ساتێکه‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی و ماڵباتی بارزانی به‌رده‌وام خیانه‌تیان لێ ده‌تکێ ، که‌چی ئه‌مرۆ ڕیبه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ کوردستانی عیراق ده‌که‌ن .

تاوانی ئه‌وبنه‌ماله‌یه‌ و پارته‌ گه‌لێ زۆره‌ ، که‌تائێستاش به‌سه‌دان که‌س به‌هۆکاری ترس و تۆقان و به‌شێكیس له‌پیناوی تێک نه‌چونی ڕیزی کورد ، دانیان به‌ خۆ داگرتوه‌ هه‌ولیان نه‌داوه‌ تاوان و ناپاکیه‌کانیان به‌به‌لگه‌وه‌ بلاو ببته‌وه‌ . به‌لام من لێره‌دا تاوان و ناپاکیه‌کی ئه‌م بنه‌ماله‌یه‌تان بۆ باس ده‌که‌م ،‌وه‌ک وه‌فا یه‌ک بۆ ئه‌و هاوڕییانه‌م که‌ له‌نزیکه‌وه‌ ئاگادار بوم و چونکه‌ خۆشم له‌ ئێران ، له‌رێکخستنی یه‌کێتی دابوم به‌لام له‌گروپه‌کی تردابوم و ئێمه‌ ئاشکرا نه‌بوین به‌لام ئاگامان له‌یه‌کتر هه‌بوو . نه‌مان ده‌زانی ئه‌وهه‌موو دزو ناپاکه‌ به‌روبومی ماندیبون و قوربانی خوێنی ئێمه‌ و هاوڕیکانمان ده‌خۆن . بۆیه‌ هیوادارم هه‌موو ئه‌وانه‌ی تاوان و ناپاکی ئه‌م بنه‌ماله‌یه‌ ده‌زانن بینوسنه‌وه‌ تاوه‌کو نه‌وه‌کانی داهاتوو بزانن ئه‌و شۆڕشه‌ ، کێ ناپاکی تیا ده‌کرد و لاوه‌ شۆڕشگێره‌کانی ئه‌وێ کاتی که‌نمونه‌ی قاره‌مان و شۆڕشگێری بون ته‌سلیمی دوژمنانیان ده‌کرده‌وه‌ به‌عسیش له‌ قه‌سابخانه‌که‌ی به‌عس له‌ موسل و به‌غدا له‌سێداره‌ی ده‌دران

بنه‌ماله‌ی بارزانی ‌ئه‌مرۆ که‌خۆیان به‌که‌سی نه‌ته‌وه‌ی ده‌ناسێنن و باس له‌یه‌ک ڕیزی کورد ده‌که‌ن ، واده‌زانن خه‌لک تاوان و ناپاکیه‌کانی دوێنی ئه‌وانی له‌بیر چۆته‌وه‌ .......که‌به‌س جاشایه‌تیان خزمه‌ت به‌ تورک و فارسان ده‌کرد ، ئه‌گه‌ر له‌هه‌کاری به‌هاریکاری میت و جاشه‌کان سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیان شه‌هید کرد ، ئه‌وا له‌ئێرانیش به‌سه‌دان کادیر و پێشمه‌رگه‌ی کوردی ئێرانیان ده‌کوشت به‌تایبه‌تی که‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌پێش سوپای ئێران ده‌که‌وتن و که‌چی ئه‌مرۆ دیموکرات کۆمه‌له‌ هیچ قسه‌ و زانیاریه‌ک له‌م باره‌وه‌ ناده‌ن

لێره‌ وه‌ک هاوڕییه‌کی ئه‌و پۆله‌ قاره‌مانه‌ ، ئه‌و چیرۆکه‌ راسته‌قینه‌ و پڕ له‌ئازاره‌ ی ده‌زانم بۆتانی باس ده‌که‌م چونکه‌ پێم خۆشه‌ ئێوه‌ش بیزانن هه‌م ئه‌م قاره‌مانانه‌ بناسن که‌له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌ره‌س و ئاسبه‌تال رویدا بوو که‌چی هه‌مومان به‌وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه‌ هاتینه‌وه‌ مه‌یدان سه‌رباری به‌هه‌ژاری و کرێکاری و ناخۆشی ژیان له‌ئێران ، که‌چی به‌رده‌وام له‌گه‌ل خه‌باتی گه‌له‌که‌مان دابوین

له سالى 1976 كۆمه ليك كاديری کۆنی شۆڕش ئاواره ى ئيران ببون ، له ئاش به تال به‌دواوه‌ به يوه نديان به ى ن ك كرد ، تا دوای چه‌ند ساڵیک خزنمه‌تکردن له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی پارتی که‌رۆلی سیخوریان ده‌کرد به‌رامبه‌ر کورده‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان تاساواک بیان گرێت و ئه‌شکه‌نجه‌ و ئیعدامیان بکات و ته‌سلیم به‌ عێراقیان بکاته‌وه‌، ئه‌و پۆله‌ قاره‌مانه‌ که‌ 6 تێکۆشه‌ری تری گه‌له‌که‌مان بوون له شارى يزد ى ئيران له لايه ن ينه ماله يارزانى به هاوكارى ساواكى شاى ئيران له مانكى 8ى 1978كيران و ياش ئه شكه نجه يه كى زۆر له كه ره ج يرانه زيندانى ئه وينى تاران وه به تاوانى شۆرش و رێکخستن بۆ یه‌کیتی ته سليم به عيراق كرانه وه له مانكى 7ى 1979 اعدام كران له زيندانى ابو غريب

شه هيده كان

1- شكر على حمشين قشقه ى
2ماموستا رشيد محمد شقلاوه‌
3- ئه‌حمه‌د عبدوڵڵا خۆرانی
4-اسعد فقىى سليمان رواندزى
5- فهار رحمن زرارى
6- اسماعيل غريب كۆران

هه مويان خه لكى سنورى هه ولێر بون وه كه وره ترين تاوانيان ده رهه ق كرا و یه‌کێتیش ئێستا هیچ باسیان ناکات نه‌وه‌ک ئیتفاقیه‌ی ستراتیژی تێک بچێ ، به‌لام ئه‌من پێم خۆش بوو که‌ خه‌لکی کوردستان ئه‌و تاوانه‌ بزانێ و نه‌متوانی هێچی تر بێده‌نگ بم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە