کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگ بە یەكێتى و پارتى مەدەن،با جاركیتر نەبنەوە كەلەگا

Tuesday, 26/05/2009, 12:00


نازانم بۆ دەبێ هەمیشە میللەتى كورد لە ناو خوێنو خەمدا بێ، هەمیشە پەز بێو گەلەگورگ بیخوا، هەمیشە نێچیر بێو قەڵو داڵەكان هەناویان بكۆڵن، لەو نهێنییە تێناگەمو سەرم سوڕماوە!!!
لە دواى ڕاپەڕینەوە دوو حزبى سەرەكیى (یەكێتى)و (پارتى) هەروەكو كوردستان لەسەر ئەوان تاپۆ كرابێ، كەوتوونەتە تاڵانكردنى سەروەتو سامانو گیانى ئەو میللەتە ڕەشو ڕووتەو، گەمە بە چارەنووسو داهاتیان دەكەنو وەكو بەرازێكى یاخى بەس بەرچاوى خۆیان دەبیننو كەستر لەو وڵاتەدا نابینن.
ئەو هەموو ستەمو بینەو بەردەییەى یەكێتىو پارتى گەیشتە ڕادەیەك جامەكە لێى ڕژاو كورد ووتەنى بەردیان بە جواب هێناو دەیان هەڵگەڕانەوە لە ناو ئەو دوو پارتە ڕوویانداو كانییەكە تەقیەوەو كەس توانا ى بەرگەگرتنى نەما.
ئیتر ئەو ساتەوەختى دەنگدانەو خەڵك چاوەڕێى هەڵبژاردنە، خەڵكى بە تاسەوە چاوەڕێى ئەو رۆژەیەو دەیانەوێ شەق لە كورسیىو سیایەتى ئەو حیزبە حیزو تاڵانكەرە بدەن. بۆیە لێرەوە داوا لە خەڵكى كوردستان دەكەمو پێیان دەلێم: دەنگ بە یەكێتىو پارتى مەدەن،با جاركیتر نەبنەوە كەلەگا. ئاخر ئەگەر بە یەكێتىو پارتى ئەمجارە (10) كورسیان هێنا كەواتە لە پەلەقاژەنو مەرگیان نزیك بۆتەوە، بەڵام ئەگەر وەكو جاران خەڵكى دەنگى پێدان ئەوا خەڵك موستەهەقى ئەو ژیانە تاڵەیەو پێیان دەلێم ژەهرى ئەو ژیانە نۆشى گیانتان بێ. بەس دڵنیام خەڵك چاو كراوەیەو چیتر غەدر قبوڵ ناكاو پەیكەرى ئەو دوو دەسەڵاتە دەشكێنێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە