بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا گرنگە کەس ناچیتە دەرێ، چونکە  ئەو پارتانە بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەرە داوەکان گرنگ نین... بۆ بنی داوەکان بگەڕێن!

Thursday, 12/12/2013, 12:00


ئەوەی چەند ساڵە کە یەكێیەتی بانگەشەی بۆ دەکات و بە خەڵکی دەڤەرەکەی دەفرۆشێتەوە ئەوەیە کە ئەوان ڕێز لە بیروڕای جیاواز دەگرن، زۆنەی سەوز زۆنەیەکی ئارام و ڕۆژنامە نوس و نوسەر بە کەیفی خۆیان دەڵین و دەنووسن...کەس لەگوڵ کالتریان پێ ناڵێت...(هەڵبەتە پێیان ووتراوەو پێشێان کراوەو تیشیان هەڵدراوە)..بەڵام نەگەیشتۆتە کوشتن و تیرۆر کردن!
دوا بە دوای تیرۆر کردنی سۆرانی مامە حەمە لە کەرکوک..کەیەکێیەتی و ئاسایشەکەی هێزی یەکەمن و وەک روون و ئاشکرایە دەزانن بکوژانی (سۆرانی مامە حەمە کێن) بەڵام بێ دەنگەی لێ دەکەن..لەبەر خاتری پارتی و ڕیکەوتنە ستراژیەکەی نێوانیان کە خەریکە هێدی هێدی بوونی نامێنێت،،هەر لە سەرپرسی کەرکوک بەرەوە هەڵوەشانەوە دەچێت.
لە پرسی فڕاندن و تیرۆر کردنی (سەردەشت عوسمانیش)، یەکێەتی هەمان هەڵەی دووبارە کردوە، هەرچەندە سەرەتا بۆ ڕازی کردنی جەماوەرەکەی.ڕاگەیاندکەنیان خستە خزمەت ئەو کەیسە بەڵام پاشان دەست بەرداری ئەوەش بوون.
کەچی لە کەیسی کاوە گەرمیانی پارتی، لەم کاتە ناسکەی یەكێیەتیدا.لێدوانی ئاگرین و پڕ حەماسی دەدات، خۆی وەک پەپولە وێنا دەکات و هەردوو دەڤەری بادینان و هەولێر کە نەک هەر خەفە کراو تەنانەت بە داگیر کراو لەقەڵەم دەدرێن ..ئاوا وەڵامی یەکێیەتی دەداتەوە،یەکێیەتیە ناڕازیەکەنی ناو ڕزی یەکێیەتی پێیان وایە ئەمە چاکەی کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانە!
ئێستا کە تۆپەکە لە گۆڕەپانی یەکێیەتیەو کاوە گەرمیانی لە زۆنەی سەوز شەهید دەکرێت و هۆی شەهید بوونەکەشی هەڵدانەوەی چەند دۆسیەکی گەندەڵی بەرپرسانی یەکێیەتیە لە ناوچەکەدا.
بۆیە لەبەر ئەم هۆیانە بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە ئەستۆی یەکێێەتی .
١/ یەکێیەتی حاکمی موتلەقە لەناو چەی سەوز بەرپرسیاریەتی یاسایی و ئەخلاقی دەکەوێتە ئەستۆ!!
٢/ هۆی تیرۆر کردنەکەی لەسەر دۆسیەی بەرپرسانی باڵای یەکێیەتیە!
٣/ پیشتر هەمان ئەو بەرپرسانە بە بەڵگەوە هەڕەشەیان لە کاوە کردووە!
٤/ لە کاتی خۆیدا سەرکردایەتی یەکێیەتی نەیتوانیوە دۆسیەکان یاخود نەی (هیشتوە) دۆسیەکان بە قازانجی کاوە گەرمیانی یەکلا ببنەوە و تەنانەت (جەمال عەبدوڵاش) ئامادەی دادگا نەبوو.
بۆیە دەبێت یەکێەتی لەم گێژاوە خۆ دەرباز بکات هەر لەیەکەم کاردانەویدا دەرکردنی بەیاننامەی ئیدانە کردنی ، هەموو مان گەیشتینە ئەم قەناعەتەی کە ئەوان نایانەوێ لێپیچینەوە لەگەڵ بەپرسانی باڵا یاخود بە زمانێكی ڕوون تر(ناتوانن) بکەن!
دوای چەند ڕۆژێک و فشاری خەڵک و میدیاکان..یەکێەتی ئەمجارە بە دوو ئاراستەی جیاواز کار دەکات،
لەلایەک هەڕەشە دەکات لە ڕێگای پاریزەرکانیەوە دەڵی هەر کەس و لایەنێک و دەزگایەکی ڕاگەیاند یەکێیەتی تۆمەت بار بکات ئەوا رێگا یاسایی دەگرنە بەر .. ئیمـە لێرەدا دەکرێت بپرسین و بڵێن کامە (یاسا .دادگا، کامە دادوەر)؟
ئاراستەی دووەم سەرپەرشتی کردنی دۆسیەی تیرۆر کردنە لەلایان دەزگای ئاسایی گشتی و دژە تیرۆر دەست گیرکرنی چەن تۆمەتبارێک
بێ ئەوی هیچ حیسا بێک بۆ ڕۆڵی دادگا بکات..لە کاردانەوەیەکی ڕوونی کەسوکاری تۆمەتبارە گیراوەکاندا ئەوە بەڕوونی دیارە..ترسیان لەشێوەی گرتنەکەو لێپێچینەوەکە هەیە..ئەو تۆمەت بارانەش.. هەموویان ناسراون و سەر بەهەمان ئەو کەسانەن کەلە دادگای کەلار دۆسیەیان بووە یاخود پێشتر هەڕەشەیان لە کاوە کردوە.
دوا قسەش پێش ئەوەی بێێە سەر خاڵی کۆتایی..ئایا ئەو تۆمەتبارانە چ پەیوەندیەکیان بە کاوە گەرمیانیەوە هەبووە،،ئایا ئەمانە چۆن ئەوەیان بەخەێاڵدا هاتو هەموویان کۆک بوون لسەر تیرۆر کردنی قەڵەمەێک.. کە ڕەنگە هەندێکیان بابەتێکی کاوەی شەهیدیشیان نەخوێندبێتەوە!
ئەوەی یەکێیەتی دەبێت دەستی بۆ بەرێت..ئەوەیە کە کێ لە پشت تیرۆری کاوە گەرمیانیەوەیە..بۆ ئەوەی وەڵامی دۆستو نەیارەکانی بداتەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم سەرە داوەکان گرنگ نین..ئەوانە گرنگن کە بنی داوەکانیان بەدەستەوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە