کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توڕە مەبە

Tuesday, 13/11/2012, 12:00




باوکی دوین
بۆ بەناز جەواد

دڵی ڕەنجاو لە خەون و خاک
لە یادی مردنی پەپولەی خەون بەناز جەواد کە بە هۆی تەعین نەبوونی و توانج و قسەی هاوڕێکانی جۆنکەلە خێزانێکی هەژار بوو لە شاری هەولێر،وە لە بە باری ناهەمواری ژیان کە دەرچووی پەیمانگا بوو.
بووە هۆی ئەوەی خۆی بسوتێنێت . و ئەم ژیانە ستەمە جێ بهێڵیت لە بەر تەعینی مانگانە کە دەکاتە ٣٠٠ هەزار دینار . کە بە هەزارن ئەو بڕە پارەیان بۆ بڕاوەتەوە بە بێ ئەوە ئیش بکەن ،وە لە بەر نایەکسانی کۆمەڵایەتی ئەم ژیانەی جێهێڵا،هیوای رەحمەتی یەزدانی بۆ دەخوازم .

توڕە مەبە
بێنازەکەم
کیژی گەلە ئاوارەکەم
دڵ نائومێدی شارەکەم
هەڵبەتە خوا دەیانگرێت

کە بێ دەنگین
وامەزانە دڵمان خۆشە
بەم دیمەنە
گەردەلولی ژیانی سەخت
کاسی کردوین
هەناسەی قورسی لێ گرتوین
بۆیە هیچمان پێ ناکرێت

چاک دەزانم
لە ئاستی مردنی تۆ
تاوانبارین
تەعین بوونت
بۆ بە هۆی دابڕانت
ئاخ چیبکەم
چیم لە دەست دێ
چەند ستەمە
ژیانی سەخت
لە بەردەم باری هەژارە

چۆن کارەساتی مردنت
تێکەڵ بووە
لەگەڵ
خواست و هەست سۆزی
ئەم ئازارە
نایەکسانی نەفرەتێکە
لە ناو چاوی سەردەمە
بەردەوامی یادەکانت
چیگای خەمە
بێ نازەکەم
تۆڕەمەبە
هەڵبەتە خوا دەیانگرێت

ئەگەر دەستی هەژاری و مەرگ
دڵی تۆی داخ نەکردایە
چۆن ئەیتوانی گڕی ئاگر
خواستەکانت لە گۆڕ بنێت
بۆیە هەستی شاعیر
شەوانە گڕ دەگرێ و
لە یادی کۆچی تۆ دا
هۆنراوەیەک
بۆ داستانی خەونەکانت
دائەنێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە