کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ستنی کۆنفرانسێک که‌ بریاربوو نوینه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان تیایدا به‌شدار بن له‌ له‌نده‌ن هه‌ڵوه‌شێنرایه‌

Friday, 18/03/2011, 12:00



له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا مۆزه‌خانه‌ی ئه‌مپریاڵ ۆر له‌ له‌نده‌ن به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان دانابوو که‌ کۆنفرانسێک سه‌باره‌ت به‌ جینۆساید و مافی مرۆڤ ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌م کۆنفرانسه‌ش بڕیاریان دابوو که‌ نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان بانگهێشت بکه‌ن تا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌باس ووتار به‌شداری بکه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌به‌شداریکردنی نوینه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و چالاکیانه‌ی چه‌تری ئازادی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ نیشاندانی ناوه‌رۆک و رووی راسته‌قینه‌ و دیکتاتۆریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و‌ ئه‌نجامدانی تاون و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی خه‌ڵک و له‌ خوێنهه‌ڵکێشانی خۆپیشاندانه‌کانی ئێستای کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌روه‌ها بۆ ده‌رخستنی درۆ و ئیدیعاکانیان سه‌باره‌ت به‌ به‌رێوه‌بردنی دیموکراسی ومافی مرۆڤ و بوونی ئازادی له‌ کوردستان، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ لایه‌ن ێه‌تری ئازادییه‌وه‌ به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌که‌یان له‌ تاوان و پێشێلکاریه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا ئاگادار کردوه‌.
هه‌ر له‌م راستایه‌شدا ئه‌مرۆ گروپێک له‌ ئه‌ندامانی چه‌تری ئازادی له‌ له‌نده‌ن له‌ دانیشتنێکدا چاویان که‌وت به‌ چه‌ند به‌رپرسێکی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌مپیریاڵ ۆر له‌وانه‌ سوزن بایجن. له‌م دانیشتنه‌دا دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی گروپه‌که‌وه‌ پێناسه‌یه‌کی کورتی چه‌تری ئازادی و چالاکی و ئامانجه‌کانی کرا، پاشان باس له‌و تاوان و پێشێلکاریانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌کێتی کرا که‌ له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌م راستایه‌شدا چه‌ندین به‌ڵگه‌و وینه‌ی قوربانی و برینداره‌کانی خۆپیشاندانه‌کان که‌ به‌بریاری به‌رپرسان و به‌ده‌ستی چه‌کداره‌کانیان کوژراون‌ نیشانیان درا.
دواتر داوایان لێکرا که‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و رێگه‌ نه‌درێت که‌ نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان به‌شداری بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وانه‌ خۆیان تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێشێلی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و تاوانبارن و ده‌ستیان سوره‌ به‌خوێنی چه‌ندین خۆپیشانده‌ر. وه‌ پێیان راگه‌یه‌نرا که‌ ئێمه‌ ناره‌زایه‌تی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌رده‌برین. دواتر به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌که‌ دوای ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و کۆنفرانسه‌و ئامانجه‌کانیان کرد رایانگه‌یاند که‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌و ئه‌نجام نادرێت، به‌دوای ئه‌مه‌دا سوپاسیان کرا و کۆبوونه‌وه‌که‌ کۆتایی پێهات.
چه‌تری ئازادی / له‌نده‌ن
17/3/2011
[email protected]
facebook: Chatre Azady London
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە