لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی: ده‌بێت حكومه‌ت رونیبكاتهوه ده‌زگای پاراستن و زانیاری یاسایین، یان میلیشیان
Thursday, 07/05/2009, 12:00
مالكۆم سمارت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه له كوردستاندا پێویسته به خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش به‌رپرسیارێتی ئاسایشه، به‌و پێه‌ی چه‌ندین كه‌یسی هه‌ڕه‌شه‌كردن و گرتن و به‌ندكردنی هاوڵاتیان و رۆژنامه نوسان هه‌بوه له ئاسایش، كه مافی مرۆڤی تێدا ره‌چاو نه‌كراوه.
مالكۆم سمارت له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی(KNN)دا، كه ده‌قه‌كه‌ی له پاشكۆی پردی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "وه‌زیری مافی مرۆڤی هه‌رێم به من ده‌ڵێت: ئاسایش خه‌ڵك له سه‌ر بنه‌مای یاسایی ده‌گیرێت، من هیوادارم ئه‌مه راست بێت، به‌ڵام وه‌كو راپۆرته‌كه‌مان ده‌ریخستوه، خه‌ڵكی گیراوه و له ژوره نهێنیه‌كاندا به‌ندكراوه، ته‌حقیقی لێكراوه، ئه‌شكه‌نجه دراوه، وه‌حشیگه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا كراوه"، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات، كه ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی له یهكگرتنهوهدان و ده‌بنه یه‌ك ئاسایش و ده‌خرێنه ژێر به‌رپرسیارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌مه ئه‌و پلانه‌یه كه پێمانده‌ڵێن له ئارادایه، به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌م خشته‌یه كه‌مێك ناڕونه.
وتیشی: "مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هه‌یه، كه په‌یوه‌ندی به پاراستن و ده‌زگای زانیارییه‌وه هه‌یه، رۆڵی ئه‌وان چی ده‌بێت؟"، رونیكرده‌وه كه ئه‌وانیش ده‌بێت به ئاشكرایی به‌رپرسیارێتییان دیار بێت، ئایا ئه‌وان هێزی یاسایین و به‌پێی یاسا ده‌ڕۆن یان میلیشیای حیزبه‌كانن؟ "ئه‌مه ده‌بێت رونبكرێته‌وه و ده‌بێت له میانی یاسادا كاره‌كانیان بكه‌ن". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "كاتی ئه‌وه هاتوه نزیكتر سه‌یرێكی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ین، كه له ژێر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه ".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست