پێشمەرگەكانى شۆڕشى ئەیلول دكتۆركمال میراودەلى سەرۆكى داهاتووى كوردستانە!!!
Thursday, 23/07/2009, 12:00
لەنامەیەكدا كەدەست پەیامنێرى كوردستان پۆست كەوتووە لەبەر پاراستنى گیانى پێشمەرگەكان ناوەكانیان بڵاوناكەینەوە بەڵام بەشێكى نامەكە بەبێ دەستكاریكردن وەكو خۆى بڵاودەكەینەوە،
لەبەشێكى ئەو نامەیەدا هاتووە سەرەڕاى ئەوەى پڕبەدڵ بەخێرهاتنەوەت دەكەین بۆ كوردستان براى ئازیز و خۆشەویستمان كاك دكتۆر كمال میراودەلى بۆ ڕزگاركردنمان لەدەست دەسەڵاتى بنەماڵەى مافیاى كوردستان چونكە توڕەیى بێزارى گەیشتۆتە ئاستێك كەهیچ ئومێدێكمان نەماوە بۆ ئەوەى گەشبین پێى،
دكتۆرى هێژا:
ئێمەى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول ساڵانێكە بەناوى خەبات و تێكۆشان تەواوى گەنجایەتیمان تیادا بەسەربرد بۆئەوەى ڕۆژگارێك ئەگەر لەژیاندا ماین كەمێك بەئاسودەیى ژیان بەسەرببەین بەڵام مخابن ئەوەى پێى دەڵێن سەرۆكى هەرێم ماوەى دووساڵە ئەو موچەیەى ئێمەى بڕیوە كەبەووتەى خۆى ئەوە تەنیا ڕەمزێكە بۆ ئەو ماندوبونەى كەئەوان لەڕیزەكانى شۆڕشدا كردویانە،
بۆیە ئێمە بڕیارماندا خۆبەخشانە دەنگت پێبدەین كاریشمان بۆ كردویت و ئەوپەڕى هیوامان بەبەڕێزت هەیە و دڵنیاشین لەوەى كەتۆ سەرۆكى داهاتووى كوردستانیت،
پەیامنێرى كوردستان دەقى نامەى پێشمەرگەكانى شۆڕشى ئەیلولى لایە بەڵام بۆ پاراستنى گیان و ماڵى ئەو پێشمەرگە دڵسۆزانەى كەهەستیان بەوە كردووە پێویستە دەسەڵات چیتر لەدەست كەسانێكدا نەبێت كەنازانن چۆن و لەبەرژەوەندى كێدا بەكاریدەهێنن بەڕێوەببرێت،بۆیە ناوەكانیان بڵاوناكەینەوە و لاى خۆمان دەیپارێزین.
پەیامنێرى كوردستان پۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست