کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


* سیناریۆ *

Tuesday, 05/11/2013, 12:00

1551 بینراوە







هەموو رۆژێ

لەنیشتمانەکەی مندا

شتێکی نوێ،

دەفرێ،

دەمرێ،

بەرز دەبێتەوە..





ئەوەی دەفرێ:

نە خەیاڵی کازیوەیە،

نە پۆلە پەرندەی عاشق

نە شەقژنی باڵی کۆتر..





بەڵکو

خەونی خەندەیەکی هەڵتەقیوە

بەلێواری پێڵاوێکی

نەداری ئەدیداسەوە..





ویژدانێکی کەنەفتی دان کەلە،

کە دەم دەکاتەوە

نوقڵانەی هەزاران سەڵاوات

لەدەمی دێتەدەر،

لەنووری دیداری دڕکەزی

بە لاقەی شکۆفەی گوڵەوە..





ئەوەی دەمرێ:

نەسەربووردەی حوزنە،

نەدرنجی

حیکایەتە مزرەکانی دایکم،

نەخۆزگەی

خێل و خواری جەنجەر..





بەڵکو

فشار خوێنی زێڕینی کەرکووکە

لەسەروو عەیاری ١٤٠* .

خەیاڵێکی ئەفسانەیی گەوجانەیە،

لەنێوان برایەتی کورد و

پشتێنەیەکی عەرەبی مینڕێژ کراو..





ئەوەش بەرز دەبێتەوە:

نەئەخلاقە،

نەدەفری فڕیوی ئاسمان،

نە مانگی نهێنی دەسکرد..





بەڵکو

تای تاوان

دەواڵی درۆ

پەرکەمی خەم

شێرپەنجەی نزرگە

بەرامەی گۆرەوی باو

سەری کەچەڵی عەقیدە

بۆگەنی هەڵوێستی تۆپیو

کەلاکی وشەی گەندەڵ

نافەکی تەعەدای رزیو..

لەسەروو هەمووشیانەوە

مەرگی ئەرخەوانی فریشتە

تەرمی تەم ومژاوی ژن..

گەلی دۆستان من لووتم پر بووە

پڕ .... پڕ......





ئەم دەقە ستایلێکی ماغوگییانەیە و لەبەر چرای دێڕێکی ماغووگ نووسراوە



*ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)