کوڕیکی لوقمان لە دەست مەسعود رادەکات، لە بری ئەوە لە سەروانی برای دەدەن
Tuesday, 29/10/2013, 12:00
2456 بینراوە
پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن لە هەولێر ئاشکرای کرد، کە پێش دوو هەفتە سەروانی كوری لوقمانی مەلامستەفا، لەلایەن باندێكی بنەماڵەوە پەلامار دەدرێت و بەتوندی برینداری دەکەن، سەرچاوەکە دەڵێت، کە هێرشكاران لەسەر رێگا بەسەیارە شكاندوویانەتەوە بە سەرییدا، کاتێک دادەبەزێت بە 10 كەس زیاتر بە دار و شیشی سەببە لێی دەدەن، هۆكاری ئەمەش لەسەر ئەوە دەبێت، كە برایەکی سەروان لە فەرمانەکانی مەسعود یاخی دەبێت و ئامادە نابێت چیدی خزمەتی بنەماڵەی مەسعود بكات رادەکات و دەچێتە توركیا! لە بری ئەوە لە سەروانی برای دەدەن.
سەرچاوەکە دەڵێت: کاتێک مەسعود بەمە دەزانێت دەست دەکات بە هەڕەشەکردن و دەڵێت هەركەس لە خەت دەرچێت چاوی دەردەهێنم.
بە دوایدا مەسعود سەردانی سەروان دەکات و لێی دەپرسێت: بە بڕوای تۆ كێ وای لێكردوویت؟ ئەویش لە وەلامدا دەڵێت : والله غەیری ئێوە كەس كاری وای پێناکرێت!
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەمەش لە خۆیدا ئاماژە بەوە دەدات، کە کێشەکانی ناو بنەماڵەی بارزانی تاکو دێت قوڵتر دەبێتەوە و خودی مەسعود بارزانی چاو لە هیچ یاسا و عورفێک ناپۆشیت، لەپێناوی بەردەوامبوونی لەسەر کورسی دەسەڵات و دزینی سامانی ووڵات، لە خزمەتی دوژمنان ئامادەی هەموو جۆرە تاوانکارییەکە.
بۆ زانیاری خوێنەران، لوقمان کوڕی مەلا مستەفا، نۆ کوڕی هەبوو، چواریان لەگەڵ خۆیدا لەلایەن سەدامەوە کوژران، کە ناویان:
١- بیداد
٢- نەوزاد
٣- سەلاح
٤- ئازاد
ئەوانەی کە ئیستا ماون:
٥- سەروان
٦- ئیمداد
٧- بارزان
٨- بەهزاد
٩- فەرهاد (لە ئەمەریکا دەژی هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ مسعوددا ناکۆک بووە و نەگەڕاوەتەوە).