کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"ئەوەى بڵێت هونەرمەند لەگەرمیان هەیە نەفرەتى لێدەكەم"

Friday, 12/11/2010, 12:00


هونەرمەندى شێوەكار عەلی عەبدولقادار بۆ گەرمیانى ئەمڕۆ راگەیاند" خۆشحاڵم هۆڵی هونەرمەندانى كەلار روخێنرا،چونكە چەند هۆنەرمەندێك بازرگانیان بەسەر هۆڵەكەوە دەكرد،هەر هۆنەرمەندێك پێشانگاى بكردایەتەوە دەبوایە پارەى بدایە.
"ئەوەى بڵێت هونەرمەند لەگەرمیان هەیە نەفرەتى لێدەكەم"
عەلی عەبدولقادر ناسراوە بە عەلی تازەدێی كە ئەندامى شەش رێكخراو كۆمەڵەى هونەرمەندانى كوردستانە،هەروەها ئەندامى كاراى یەكێتى هونەرمەندانى كوردستانەو خاوەنى بیست و سێ بروانامەى رۆشنبیری گەرمیانە،ناوبراو نیگەرانە لەوەى نازانێت داهاتى ئەو هۆڵەیە چی بەسەر هاتووە بەناوى هونەرمەندانەوە وەرگیراوە كە ئێستاش روخێنراوە ئەو وتى"ئەو پارەیە كۆكراوەتەوە وەرگیراوە بەناوى هونەرمەندانەوە ئێستاش هۆڵەكە روخێنراوە كەس نازانێت ئەو پارەیە چیلێكراوە،ئەوەى بڵێت هونەرمەند لەگەرمیان هەیە نەفرەتى لێدەكەم،ئەگەر هونەرمەند هەیە داكۆكیى لەو هۆڵە دەكات كە روخێنراوە ئەى بۆ داكۆكى لە پەیكەرى سەید عەلی ئەزغەرى كوردستانى و پەیكەرى هونەرمەند عەلی مەردان ناكات كە سوكایەتى پێكراوە لەبەردەم هۆلەكە فریدراوە،ئەو هونەرمەندانە كە خۆیان بەخاوەنى هۆلەكە دەزانن بۆ خۆیان بە خاوەنى پەیكەرەكان نازانن كە شكاندویانەوە لوتى عەلی مەردانیان شكاندوە.
"چەند كەسێك وەك مالیكى و عەلاوى كورسیكەى یەكیتى هونەرمەندان بەر نادەن"
ئەو هونەرمەندە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كۆمەلێك كەس بەناوى هونەرمەندەوە دەستیان بەسەر یەكێتى هونەرمەندانى گەرمیانەوە گرتووە لەوباریەوە دەڵێت"چەند كەسێك وەك مالیكى و عەلاوى كورسیكەى یەكیتى هونەرمەندان بەر نادەن،بی ئەوەیش شتێك لە هونەر بزانن.كە مانگانەیش داهاتەكەى ملیۆنو نیۆیەكە، كە من ئەندامم و دیناریك وەرناگرم، باشە داهاتەكەى بۆ كوێ دەچێت.هەر ناو هونەرە جوانەكان و یەكێتى هونەرمەندان دروست بوونە. ئەوان بۆ دژایەتى هونەرمەند دروست بوونە نەك داكۆكى لە هونەرمەندان و فەن.دەیان كەسیش خۆی خزاندوتە ناو یەكێتى هونەرمەندانەوە بێ ئەوەى هونەر بێت تەنها بۆ پارە خواردنە.
"ئەوەى زەرەیەك نرخ بێت لەگەرمیانە لە هونەردا نییە"
دەربارەى رێژى ئەو هونەرمەندانە لە گەرمیاندا هەیە ئەو هونەرمەندەى شێوەكارە وتى"ئەسڵەن هونەرمەند لەگەرمیاندا نابینم، تەنها بۆ كارى بازرگانى دروست بوونە،هونەر نرخى لە گەرمیاندا نییە ئەوەى زەرەیەك نرخ بێت لەگەرمیانە لە هونەردا نییە گەورەترین پێشنگام لەناو بازاردا لەسەر ئەنفالكردەوە یەك هونەرمەندم نەبینى ئامادە بێت،لەم رۆژە هەركەس بە ئارەزوى خۆی بووە بە هونەرمەند و رۆشنبیر.وام لیهاتووە بڵیم لەگەرمیانیش رۆشنبیریش نییە،یەك هونەرمەندى گەرمیانم بۆ بێنە لە درامایەكە دەورى هەبێت كە هەموو شەوێك هونەرمەندانى سلێمانى و هەولێر لەكەناڵەكان دەبینم با هونەرمەندى گەرمیانیش ببینرێت بۆ گەرمیانیك نابینم لەسەر شاشە.نوسینكەى هونەرمەندانمان هەیە لە ساڵی 1988 ەوە هەر سێ چوار كەسن.
" ئەو ڤیستڤاڵە كە كرا لە چاو گەرمیان و كویستان هەر هیچ نەبوو"
لەبارەى ئەو ڤیستڤاڵەى لەماوەى رابردوودا لەسەر ئەنفالكرا تازەدێی دەڵێت" ئەو ڤیستڤاڵە كە كرا لە چاو گەرمیان و كویستان هەر هیچ نەبوو،چونكە هەمووى باسی خۆشەویستى بوو ئابروى ئەنفالیشیان برد،بەڵام بۆ لە دەراماى گەرمیان كویستان هاتنە جواب،كەئەمیش لەو پیستر بوو تەنانەت دوو خۆشەویست دڵداریان دەكردووە ماچی یەكتریان دەكرد كەس فزەى لێوە نەهات.
"رۆشتبیرى گەرمیان دەملیۆنیان بۆ چالاكى سەرف كردووە ئەى تا ئێستا بۆ من بۆ سەرف نەكراوە"
هەروەها ئەو هونەرمەندە ئەوەیش ناشارێتەوە كەوا بەرێوبەرایەتى رۆشنبیرى گەرمیان دە ملیۆنیان بۆ چالاكى سەرفكردووە بێ ئەوەى پارە بۆ چالاكیەكانى ئەو خەرجبكرێت دەڵێت"هەموو ساَلێك لەیادى ئەنفالدا پێشنگا دەكەمەوە.كە رۆشتبیرى گەرمیانیش دەملیۆنیان بۆ چالاكى سەرف كردووە ئەى تا ئێستا بۆ من بۆ سەرف نەكراوە كە دەیان چالاكیم ئەنجامداوە،تەنانەت بەڵێنیانیش پێمدابوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە