کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


" پێشمه‌رگه‌ له‌ دژم مه‌وه‌سته‌، له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ بۆسته‌"

Saturday, 05/03/2011, 12:00


ئه‌م دروشمه‌ جوانه ‌ڕۆژی 21.02،2011 دروشمی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی بوو بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و گشت هێزه‌چه‌کداره‌کانی تر له‌سلێمانی و گشت شار وشارۆچکه‌کانی تری کوردستان.
په‌یامێکی ئاشتیانه‌ی برایانه‌بوو بۆ ووریا کردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ وپۆلیس و ئاسایش و..هتد.تاچیتر نه‌بنه‌ قوربانی سیاسه‌تی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ...!!
خه‌ڵک وویستی پێ یان بڵێن که‌ پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی ناڕازی له‌ یه‌ک پاپۆڕدان و یه‌ک چاره‌نوس چاوه‌ڕوانمانه‌و ئه‌رکی هه‌موومانه‌ که‌ ئه‌و که‌شتی یه‌ به‌ بێ زیان بگه‌یه‌نینه‌ که‌ناری ئارامی تا هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی ئه‌م که‌شتیه‌ بێ زیان بگه‌نه‌ ئه‌و که‌ناری ئارامی یه.ی ژیان..!!
ئێوه‌ چه‌کی شه‌ره‌ف و ئازایه‌تی تان بۆ به‌رگری کردنی نیشتمان و مافه‌کانی کوردو کوردستان کردۆته‌ شان و په‌یمانێکه‌ و به‌ خۆتان و گه‌لتان داوه‌!
ئێوه‌ چه‌کی شه‌ره‌فتان بۆڕشتنی خوێنی خه‌ڵکی ناڕازی و گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه‌ نه‌کردۆته‌ شان! چونکه‌ ئێوه‌ خۆشتان به‌شێکن له‌و خه‌ڵکه‌ ناڕازی یه‌و خوازیاری ژیانێکی باشترن و داخوازی خه‌ڵکی ناڕازی داخوازی ئێوه‌شه‌، ئیتر بۆچی دژیان ده‌وه‌ستن!!؟
هۆشیار بن و چیتر مه‌یه‌ڵن ببنه‌ خۆراک و قوربانی بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی وئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ چاره‌نوسی خۆیان به‌وانه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی ناوی پیرۆزی " پێشمه‌رگه‌" شیان به‌ تاوانی شه‌ڕی ناوخۆ و دژی خه‌ڵک له‌که‌دارکرد، ئه‌مڕۆ ئه‌رکی ئێوه‌یه‌ که‌ ناوی پیرۆزی " پێشمه‌رگه‌" بگه‌ڕێننه‌وه‌ دڵ و ده‌رونمان و وه‌ک هێزی پارێزه‌ری گه‌ل له‌ مه‌ترسی و دوژمنی ده‌ره‌کی. جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌ ده‌سه‌ڵات توڕه‌یه‌و دوژمنی ده‌ره‌کی نی یه!‌
بارزانی وتاڵه‌بانی به‌س له‌ خه‌می ده‌سه‌ڵات و پاره‌ن له‌سه‌ر حسابی ئێوه‌ و ئێمه‌ش!

هه‌ر بژین و سه‌رفرازو سه‌ر به‌رزبن بۆ پشتگیری و به‌ر گری له‌ گه‌ل و مافه‌کانمان!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە