کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌م فلیمه‌ی کۆسره‌ت سیناریویه‌کی گالته‌ جارییه‌ به‌ عه‌قلی ساویلکه‌ی کورد

Thursday, 19/02/2009, 12:00

1737 بینراوە


نوسینی ئه‌م سینارێویه‌ له‌ لایه‌ن راوێژکارانی جه‌لاو مه‌سعوده‌ بۆ لێدانی لیستی سه‌ربه‌خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ بریاره‌ له‌ مانگی 5 دا خه‌لکی به‌ش خوراوی کورد ده‌نگی بۆ بده‌ن ،ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا یه‌ که‌ جام پربوه‌و لیی ده‌رژێ ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ت له‌ت بکه‌ن بۆیه‌ کۆسره‌تیان زیندو کردۆته‌وه‌ و له‌ پرێکا ئه‌م هه‌لایایه‌ان دروست کرد ده‌نا دوهه‌م که‌س له‌ دوای دو بنه‌ماله‌که‌ کۆسره‌ت گه‌وره‌ترین دزی مه‌یدانه‌که‌یه‌ هیچ که‌سیک هینده‌ی کۆسره‌ت عه‌رزو مالو پاره‌ی داگیر نه‌کردوه‌ جا ئیستا به‌ چ مه‌نتیقێک ئه‌و خه‌لکه‌ داماوه‌ هیوایان به‌وه‌‌ ؟پاشان جیابونه‌وه‌ جیابونه‌وه‌یه‌ ئیتر ئه‌م سه‌فه‌ری به‌غدایه‌ی بۆ چیه‌ ؟تۆ که‌ باوه‌رت به‌جه‌لال تاله‌بانی نیه‌و سه‌دان جار وه‌عدی درۆی پێداویت سه‌فه‌ری به‌غا بۆ ده‌که‌یت؟ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ شانۆگه‌ری نیه‌؟ ئه‌م هه‌موو هاشوو هوشه‌ به‌م زوانه‌ ده‌یبینن که‌ هه‌مووی سیناریوی له‌تکردنی ده‌نگده‌رانه‌.یا له‌ خراپترین وباشترین حالدا کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نده‌رانی یه‌کێتیه‌ له‌ده‌وری یه‌ک ده‌نگدانو گیرانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی که‌ زۆر له‌مێژه‌ دۆراندویانه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی له‌ جه‌لال تاله‌بانیو بنه‌ماله‌که‌یه‌وه‌ تاپۆ کرا،له‌و رۆژه‌ی که‌ تاله‌بانی ئیمزای نهینی بۆ مه‌سعود بارزانی کرد که‌ برا به‌ش بن. ئه‌وه‌ی باوه‌ر به‌م فلیمه‌بکات دیاره‌ عه‌قلی غائیبه‌ . ئه‌م فلیمانه‌ هه‌موی بۆ لیدانی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان له‌ هه‌لبژاردندا ده‌نگی زۆربه‌ به‌ ده‌ست بهینیت .هه‌رچی دزه‌کانه‌ باریان لێژ ده‌بیت، نه‌وشیروان ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌که‌ نه‌ک له‌ باشوری کوردوستان له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردوستاندا که‌ دز نیه‌،داوین پیس نیه‌،فایلی نیه‌،بۆیه‌ جیگه‌ی ترسو دله‌ راوکێی هه‌موو دزه‌کانی کوردوستانه‌.هه‌رچه‌نده‌ ئێستا کۆنه‌ شویعیه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌ تاوان بار له‌ قه‌له‌می بده‌ن ناوێرن ناوی تاوان باری ئه‌سلی که‌ جه‌لال تاله‌بانیه‌ به‌رن نه‌بادا پاره‌که‌یان ببریت نه‌وشیروانیان کردۆته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌رده‌میان به‌تایبه‌تی ئه‌و کاتانه‌ی پاره‌یان لیده‌برێت هه‌روه‌کوو رۆژنامه‌ نوسی رزگار کۆچه‌ر له‌م رۆژانه‌د ا نوسیبوی.ئاخر حیزبی شویعی خائین ئێوه‌ نه‌بون له‌سالی 74تاسالی 80 لوله‌ی تفه‌نگه‌کانتان کرده‌ کوردو هه‌موو جولانه‌وه‌کانی کورد؟ئیوه‌ نه‌بون مال به‌مال له‌گه‌ل جه‌یشی عیراقدا رێگه‌ نیشانده‌ری بوون ئه‌مه‌ خیانه‌ت نه‌بێت ئه‌ی خیانه‌ت چیه‌؟ئه‌ی خیانه‌ت چۆنه‌؟ئه‌ترسم بلێن تاکتیک بوو؟تف له‌و تاکتیکه‌تان،له‌ سیاسه‌تو ،له‌ خۆفرۆشیو ،له‌موخابه‌راتیتان. ده‌تانه‌وێت خۆتان به‌مه‌زلوم پیشان بده‌ن گۆایه‌ غه‌درتان لێکراوه‌ له‌ قرناقه‌و پشت ئاشان ؟ئیوه‌ نه‌ک ته‌نهابه‌ فیعلی سیخوری به‌عس بوون سه‌رکرده‌کانتان سیخوری بۆ ک گ ب موخابه‌راتی روس ده‌کرد ئیستا ش فایله‌کانتان هه‌ر ماون.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)