کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەیاننامەی تۆری نەوەكانی ئاشتی

Wednesday, 03/12/2014, 12:00


دوای دەرچوونی یاسای كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی لە پەرلەمانی كوردستان لێژنەیەكی یەك لایەنە لە (8) ئەندام پێكهات لە نێوان پێنچ حزبی حكومڕان ، دوای ڕاگەیندراوی پەرلەمان و كۆبوونەوەی لێژنەكە لەگەڵ رێكخراوەكان ئومێدی ئەوە هەبوو كە نەخشەرێكی باش دابندرێت جیا بێت لە ئەزموونی 23 ساڵەی حوكمڕانی لە هەرێم ، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای وەرگرتنی زانیاری كەسی (CV) كە زیاتر لە 200 هاولاتی هەرێم بە پێی یاسا مافی خۆیانە ببن بە ئەندامی كۆمسیاران پێشكەش كراوە ، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ببێ گەڕانەوە بۆ بچوكترین بنەماكانی حكومڕانێتی باش و دیموكراسی رۆژی چوارشەمە 3 كانوونی یەكەمی 2014 لە دانیشتنی ژمارە (14)ی خوولی گرێدانی ساڵی دووەم لە خوولی هەلبژاردنی چوارەمی دیاری كردوە بۆ دەنگدان لەسەر 9 پالێوراوی ئەنجومەنی كۆمسیاران ، هەربۆیە ئیمە لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كە كۆمەلەك رێكخراون داواكارین :
1- هەرچی زووە ئەم یارییە ڕابگیرێت و هەموو قۆناغەكانی وەرگرتنی ئەندامانی كۆمسیۆن بە شفافی بەڕێوەبچێت
2- بنەمای پسپۆڕی و توانا تەنها پیپَوەربێت نەوەك بەحزبی بوون كە ئەمەش گرفتێكی گورەی بەردەم دیموكراسیەت و بەدامەزراوەیی بوونە لە هەرێمی كوردستان.
3- لێژنەی پەرلەمانی بە تەواوی زانیاری كەسی (CV) دا بچێتەوە و لەسەربنەمای دەرفەتی یەكسان بۆ هاوڵاتیان باشترینیان دیاری بكات و چاوپێكەوتن ئەنجام بدرێت و دەنگ بە كەسانی شیاو بدرێت بۆ ئەم پۆستانە
4- بۆ زەمانەتی سەرەبەخۆی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسى بەشداری بە نوێنەرانی ریكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بكرێت .
لێرەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە سەرۆكایەتی پەرلەمان و لێژنەی دیاری كراو بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیان لە ئەستۆدایە و پێویستە ئەم پرۆسەیە بە دوور بگرن لەبەرژەوەندى تەسكى حزبایەتى ، جونكە دەستەیەك لەسەر بنەماى حزبایەتى و قۆرغكارى دابمەزرێت، هەر زوو دەكەوێتە بەر ڕەخنەی لایەنە جیاوازەكان و متمانەى خەڵك لەدەست دەدات.
كاركردن لە ژوورە تاریكەكان ،و توافقی پێشینە دوورە لە هەموو بنەمایەك كە جێگای بێدەنگ بوون نییە و ئێمە لە كەمپینی نا بۆ بەحزبی كردنی كۆمسیۆن تەواوی ڕێكارە یاسایی و مەدەنیەكان دەگرینە بەر بۆ وەستاندنی مۆدێلێكی ناشیاو بە سیستەمی دیموكراسی .
هەولێر
3 كانونی یەكەمی 2014 تۆری نەوەكانی ئاشتیpgn
كەمپینی نا بۆ بەحزبی كردنی كۆمسیۆن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە