ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌کان
Sunday, 03/04/2011, 12:00
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئاوێنه ده‌ستکرد و ڕه‌شپۆشه‌که‌ی دووچاری قه‌یران بۆته‌وه .ده‌سته‌ڵاتی کوردی هه‌میش له‌م ئاوینه ده‌ستکرده‌ی خۆیه‌وه ماف و داخوازییه‌کانی میلله‌ت ده‌بینێت ئه‌م ئاوێنه ده‌ستکرده خۆماڵیه‌ش ته‌نها دیوێکی ڕای گشتی پیشان ده‌دات ، ئه‌ویش ئه‌ودیوه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یه‌وێت بیبینێت.
ئیراده‌ی گه‌ل به‌هێزه‌و به درۆکانی ئه‌م ئاوێنه چه‌واشه‌کاره فریو ناخوات ، گه‌لی کوردی سته‌م دیده زۆر ئاوێنه‌ی وه‌های شکاندووه و به‌ربه‌ستی چه‌نده‌ها ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕاماڵییه.ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌کان لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئیراده‌ی گه‌ل ده‌بێته دروستکه‌ری ئه‌م ئاوێنه‌یه بۆ ڕووماڵ کردنی سه‌رجه‌م ڕاستیه‌کان.په‌ڕله‌مانی پلاستیکی کوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و سیسته‌می به ناو دیموکراسی ئه‌م جووت حوکمه‌ته له گۆڕ ده‌نێت و .نۆکه‌ری و بێگانه په‌رستی چی تر له که‌س قبوڵ ناکات. هه‌روه‌کو بێکه‌سی شاعیر ده‌ڵێت،
کورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د نۆکه‌ری بێگانیه '
دوو دڵن پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ک بۆیه وا بێ لانه‌یه
میلله‌تێکن بۆ نه‌مانی یه‌کتری هه‌ر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن
داخه‌که‌م ورد و درشتی شێت و شه‌یدای ئانه‌یه '
ده‌بێت بۆ بێکه‌سی شاعیری بسله‌مێنین ، که کورد ده‌گاته مه‌قسه‌د و ، ئیدی چیتر نابێته نۆکه‌ر و بێگانه په‌رستی له هیچ که‌س قبوڵ ناکات .ده‌بێت ئه‌وه‌شی بۆ بسه‌لمێنین ئه‌وانه‌ی که ده‌بنه هۆی هه‌وڵدانی نه‌مانی یه‌کتری و ئه‌وانه‌ی که شێت و شه‌یدای سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تن ئیدی چی تر بۆیان ناچیته سه‌ر و ده‌بێت دووچاری داخوازیه‌کانی میلله‌ت بن و ده‌ستی چه‌په‌ڵیان له موڵک‌و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت وه‌رنه‌ده‌ن.
ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی خۆی له ده‌ست داوه‌و ده‌یه‌وێت به زه‌بری پاره و هه‌ڕه‌شه‌و 200000 هه‌زار سه‌ربازی بێ متمانه به‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ ده‌نگی گه‌ل کپکات و ماف و داخوازیه ڕه‌واکانی خۆیانیان لێ زه‌وت بکات .نه‌خێر به‌ڵکه ئێستا ئاوێنه‌یه‌ک دروست بووه که ناتوانێت درۆ بکات و وێنه‌کان وه‌ک خۆی نیشان ده‌دات و ته‌نها دیوێکی ئه‌م واقیعه پیشان نادات به‌ڵکه هه‌ر چوار دیوی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه وه‌ک خۆی نیشان ده‌دات، شکڵی مه‌ده‌نی و مۆدێرن و ئیراده‌یه‌کی تر ده‌خاته مه‌یدانه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بێجگه له‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه ، هێزێکی تر هه‌یه‌و ئه‌م ناعه‌دالیه‌ته‌ی پێ قبوڵ ناکرێت ، ئه‌ویش هێزی گه‌له ، که هه‌رگیز مل که‌چ نابێت و نابێته پاشکۆی هیچ حیزب و لایه‌نێک. مه‌نگیقی حیزبی چه‌کداری ده‌شکێنێ و داواکاری و ده‌ستوری مه‌ده‌نی و مۆدێرن ده‌خوڵقێنێت.
داواکاری بێزاری و نه‌مانی حیزبه چه‌کداره‌کان و بیروڕای ئازاد داوای ڕه‌وای میلله‌تن و هیچ حیزب‌و لایه‌نێک به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ناتوانێت ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربێنێت.
ده‌نگی شه‌قام بڵنده و هه‌رگیز ڕێگه نادات ده‌نگی کپ بکرێت ، ده‌بێت ئه‌مه ببێته په‌ندێک بۆ گه‌لانی ده‌وروبه‌ر و سیسته‌می دیکتاریه‌تی و تاک ڕه‌وی.
هه‌ر وه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه گه‌ل بووه هۆی دروستکردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و و دوای ده‌سه‌ڵاتی گه‌ندڵ کۆیلایه‌تی سییاسی خسته ئاراوه و میلله‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کارهێن و مافی زه‌وت کردن ، به هه‌مان شێوه ده‌توانێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵبکه‌نێ و به‌ردی بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تۆکمه و ته‌ندروست باش بخاته جێگه‌ی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست