کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمڕۆ قەڵادزێ بەرگى خەم دەپۆشێت

Friday, 06/08/2010, 12:00


ئیمڕۆ 16ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەكێك لەو كارەساتە جەرگ بڕو خوێناویانەى كەبەهۆى شەڕى ناوخۆوە بەسەر خەڵكى قەڵادزێ هان ئەم كارەساتە لەچركەساتێكدا (21)پەپوولەى بێتاوانى كردە قوربانى و (8)كەسیشى بریندار كرد كەتائێستاش شوێنەوارى ئەو برینە بەسەر جەستەیانەوە ماوە شەهیدەكانى ئەم كارەساتە وەكو شەهیدى هاووڵاتى حیساب كراون و موچەى (130)هەزار دیناریان بۆ بڕدراوەتەوە تائێستا جگە لەو موچەیە كەس و كارى ئەم شەهیدانە هیچیان بۆ نەكراوە لەكاتێكدا دواى ڕووداوەكە واتە شانزە ساڵ پێش ئێستا كەس و كارى ئەم شەهیدانە لەگەڵ تاڵابانى و بارزانى كۆبونەتەوە بەڵام وەكو ئەوەى كەس و كارى ئەم شەهیدانە باسى دەكەن لەلایەن تاڵابانیەوە هەر ماڵەى بڕى پێنج هەزار دینارى ئەوكاتى پێدرا و لەلایەن بارزانیشەوە هەر ماڵەى بڕى حەوت هەزار دینارى پێدرا كەس و كارى ئەم شەهیدانە لەكاتى كابینەى پێنجەم زۆر چاوەڕوانیان لەنێچیرڤان بارزانى هەبوو كەقەرەبوویان بكاتەوە بەڵام وەكو ئەوەى ئەوان چاوەڕوانیان دەكرد بەمشێوەیە نەبوو ئیمڕۆش كە(16)ساڵ تێدەپەڕێت جارێكى تر كەس و كارى ئەم پۆلە شەهیدە ڕۆژێكى خەماوى لەژیان بەڕێ دەكەن لەگەڵ باراندنى فرمێسك سەردانى مەزارى شەهیدەكانیش دەكەن و بەشێوەى جیا جیا ئەم ڕۆژە ناخۆشە بەڕێدەكەن چونكە ئەگەر لەپۆڵاش بەهێزتربیت ناتوانى خۆت ڕابگریت كاتێك بۆت باسى ئەم ڕۆژە ناخۆشە دەكرێت چونكە وەكو كەس و كارى ئەم شەهیدانە باسى دەكەن ئەو ڕووداوەش هیچى كەمتر نیە لەهەڵەبجە خوێنەرانى خۆشەویستم ئیمڕۆ هەوڵ دەدەم ڕاپۆرتێكتان بۆ ئامادەبكەم لەوبارەیەوە....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە