کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاتالای‌: له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ كورده‌كاندا كه‌مپی مه‌خمور به‌ داخستن ده‌ده‌ین

Saturday, 21/11/2009, 12:00


به‌شیر ئاتالای‌ وه‌زیری ناوخۆی‌ توركیا پێشبینی‌ ده‌كات ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ دانیشتوانی‌ كه‌مپی مه‌خمور بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ توركیا له‌چوارچێوه‌ی‌ "ده‌ستپێشخه‌ری‌ كرانه‌وه‌ی‌ دیموكراتیدا".
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ روسیا سازیكرد، ئاتالای‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌هه‌ر سێ لایه‌نی‌ توركی و عێراقی و ئه‌مریكی‌ له‌ هه‌ولیر كۆده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ قه‌ناعه‌تپێهێنانی‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ چه‌كدانان‌و و چۆڵكردنی‌ كه‌مپی مه‌خمور كه‌ ئاواره‌ی‌ خێزانه‌ كورده‌كانی‌ تێدایه‌و له‌ ساڵی‌ نه‌وه‌ده‌كانی‌ له‌سه‌ر پێشنیاری‌ ئۆجه‌لان ناوچه‌كانی‌ خۆیان چۆڵكرد.

ئاتالای‌ وتیشی "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ كورد له‌ باكوری‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خاڵی‌ سنووری‌ خاپووره‌وه‌ بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ توركیا.
پێشتریش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا باسی له‌ داخستنی‌ ئه‌و كه‌مپه‌ كردبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە