لێژنه‌یه‌كى سێ كه‌سى له‌وه‌زاره‌تى كار كێشه‌ى دایه‌نگه‌كه‌ى سلێمانى په‌رده پۆش كردووه
Friday, 21/06/2013, 12:00
ساڵێكه كێشه‌كه روویداوه ...
لێژنه‌یه‌كى سێ كه‌سى له‌وه‌زاره‌تى كار كێشه‌ى دایه‌نگه‌كه‌ى سلێمانى په‌رده پۆش كردووه
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى فه‌زیحه‌ى دایه‌نگه‌كه‌ى سلێمانى كه‌تیایدا له له‌دایه‌نگه‌ى به‌كره‌جۆى سه‌ر به چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى له وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، پاسه‌وانێك دایه‌نگه‌كه بۆ چه‌ندین جار بۆ كارى له‌شفرۆشى به‌كارده‌هێنێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له كارمه‌ندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى ده‌ستمان كه‌وتووه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م فه‌زیحه‌یه ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه روویداوه‌و له‌گه‌ڵ روودانیشى به‌ئامانجى په‌رده پۆش كردن و شاردنه‌وه‌ى له‌ڕاى گشتى و دادگا‌و داواكارى گشتى، وه‌زاره‌تى كار له‌ڕێگه‌ى لێژنه‌یه‌كى سێ كه‌سى كه لێنژنه‌كه پێكهاتووه له (محمد تاهیر) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى كار و (محمد ێالح) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى سلێمانى و (سه‌رنج حه‌مه سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى، ئه‌م لێژنه‌یه فه‌زیحه‌كه‌یان شارۆدته‌وه‌و په‌ره‌ده پۆشیان كردووه له‌ڕاى گشتى و كێشه‌كه‌یان نه‌گه‌یاندۆته دادگا.
سه‌باره‌ى به سزادانى پاسه‌وانى دایه‌نگه‌كه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ئاشكرا كردین: لێژنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كار له‌پاڵ هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه هه‌وڵى ئه‌وه‌شیان داوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزاى تاوانبار نه‌درێـت، بۆ ئه‌مه‌ش راژه‌ى تاوانباره‌كه له دایه‌نگه‌ى به‌كره‌جۆ ده‌گوازریته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى و پاشان داواى لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فه‌ێل بكرێت ده‌وام نه‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش پاسه‌وانه‌كه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و هیچ ئیجرائات و لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ناكرێت و ئازاد ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست كه‌ووتووه دواى ئه‌وه‌ى كێشه‌كه ده‌گاته داواكارى گشتى و دادگا، ده‌ست به‌جێ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه ده‌كرێت به‌ئامانجى ئه‌نجامدانى رێككارى یاسایى و گرتنبه‌رى رێوشوێنى ئیدارى بۆ تاوانبار‌و ئه‌وانه‌شى هۆكار بوونه بۆ شاردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه له‌دادگا و داواكارى گشتى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست