وەڵامێك لە براى شەهید شەفیق مامقلینجی بۆ خزم و كەسی نزیكى قاسم فارس
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
كاتێ كەسێ بەتاوانێك تاوانبار دەكرێ ، مافی خۆیەتى داكۆكى لە بێتاوانى خۆى بكات ، بەڵام ئەوە لەكوێ ؟ لە بەردەم دادگا نەك لە پەناو پەسێو .
بەڵێ قاسم فارس كە تاوان بار و دەستى سورە بە خوێنى دەیان پێشمەرگە و خەڵكى سڤیل و ئەنفال كردنى خەلكى بێ بەرگرى كوردستان ، لەم ماوەیەدا ئەم بابەتە لەلایەن لاپەرەى زۆربەى ڕۆژنامە و گۆڤار و كەناڵ و سایتەكان جێی گرینگى پێدانە ، تۆى خزم و كەسى نزیكى (قاسم فارس) وەك خەمخۆر و زمانحالى (قاسم) لە كەس و كارى شەهیدان هاتویە گۆ ، منداڵیش دەزانێ ئەم ماستە مووى تێدایە و ئەم بەربوكیە بێ شاباش و بەخشیش نیە، چونكەئەمەى تۆ دەیكەى چەواشە كردنى خەڵكى كوردستانە و تاسەر ئێسقان بێ ویژدانیە و دوو بارە شەهید كردنەوەى شەهیدەكانمانە، لە لایەن كاكى پارێزگارى (قاسم فارس) بەڵام دور لە دادگا ، عەزیزم ئەم ئاسمانە بێسنورە ، نەبەتۆى غولام نەبە گەورەكەت پینە ناكرێ ، شوكر هوشیارە خەڵكى كوردستان و چەواشە ناكرێ ، گەرچی من دڵنیام تۆ یان خۆت (قاسم فارس)یت یان سێبەرى ئەویت لە هەموو ئەو خوێنرێژیەى ئەنجامى داوە تا ڕووخانى رژێمى سەدام بەشدارى ، من براى شەهید شەفیق مامقلنجیم و پێت دەڵێم ئەگەر خۆت (قاسم) نیت و یان هاوكردارى نی، چۆن خۆت دەخەیتە ناو زبڵدانى مێژوو ، چونكە تۆ دەڵێی ى من داكۆكى لە تاوانبار ناكەم ، بەڵام سەرجەم ڕووداوەكان بە چەواشەكراوى دەخەیتە ڕوو ، سەبارەت بە شەهیدكردنى شەهید شەفیق درۆیەكت رێكخستووە، كە هەرگیز جێی باوەڕ نیە چونكە شەهید شەفیق لە ماڵەكەی خۆیدا (قاسم) و جاشەكانى هێرشیان كردە سەر و ئەویش بۆ بەرگرى كردن لە خۆى شەڕى كردوە و دەستى نەداوە و تا بە ئاربیجى لە خانوەكەیان داو براكەم لەناو ماڵەكەى خۆیدا سوتاو شەهید بوو ، فیرار بێ یان پێشمەرگە هیچ لە تاوانەكە كەم ناكاتەوە و براكەم لە ناوماڵەكەى خۆیدا بە دەستى (قاسم) شەهید كراو هیچ كەسیتر لەو كاتە لە گوندەكە شەڕى نەكردوە ئەمە ڕاستى ڕوداوەكەیە و دووبارە دەڵێم شوكر هوشیارە خەڵكى كوردستان ، تەفرە ناخوا بە درۆى خائینان .
هیمداد براى شەهید شەفیق مامقلینجی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست