کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی پیشووی لقی 4 سه‌كته‌ی دڵ لێداوه‌

Thursday, 27/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری پیرمام
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ پاراستنی سه‌لاحه‌دین، كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاشكرا كرد، ‌كه ‌هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی پیشووی لقی 4 و یه‌کێک له‌ تاوانباره‌کانی 17ی شوبات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌سرۆر بارزانی له ‌پاراستنی دورخستۆته‌وه ‌و له‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخستنی ئه‌و حیزبه ‌دایناوه‌، ماوه‌ی زیاتر له ‌10 رۆژه‌تووشی توووشی حاڵه‌تی كوتوپری سه‌كته‌ی دڵ بووه، ئێستا ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین له‌ژیر چاره‌سه‌ردایه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه، له‌م باره‌یه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، داوای لێکراوه‌ به‌ڵکو بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی بنێرن، به‌ڵام تا ئێستا مه‌سرور بریاری نه‌داوه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ کوردستانپۆستی وت، که‌ هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌، ده‌زگای پاراستن له‌وه‌ ده‌ترسێت، ئه‌گه‌ر هیوایان نارده‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ره‌نگه‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات شوێنپێی هه‌ڵبگرن و داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن، ئه‌مه‌ش وا بکات که‌ له‌ دواییدا هیوا ته‌سلیم ببێت و له‌ ژێر فشاردا کۆمه‌ڵێک نهێنی به‌ دادگای ئه‌وروپی بدرکێنێت. سه‌رچاوه‌که‌ وتی ئه‌وانه‌ی که‌ بۆ پاراستن کار ده‌که‌ن و تاوانێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیا نه‌بن و زامنیان نه‌بێت، زه‌حمه‌ته‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی رێگایان بدات هه‌رێم به‌جێ بهێڵن، له‌ هه‌موو حاڵه‌تێکدا چاره‌نووسیان ته‌نها له‌ناو بردنه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە