کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ دووه‌م جار دوای هه‌راكه‌، پاراستن گۆڤاری (چرپه‌) ده‌رده‌كاته‌وه‌

Sunday, 12/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، كه‌ هێمن هه‌ورامی به‌رپرسێتی ، ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكراكردین، که‌ هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی باڵای پاراستن به ‌بریاری ڕاسته‌وخۆی مه‌سرۆر بارزانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل ستافی گۆڤاری (چرپه‌) ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م ده‌ست بكه‌نه‌وه ‌به‌ده‌ركردنی ژماره‌یكی نوێ له‌و گۆڤاره‌، كه‌ چه‌ند مانگیك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی سوكایه‌تی نامه‌ی نووسه‌رێك له‌ دژی موسڵمانان ، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه ‌و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی ئاری هیمن له‌ گروتوخانه‌ی محه‌ته‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كرا، ته‌نها بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵكی و حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان.
ئه‌و هۆكاره‌ش بووه ‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی لیكه‌ته‌وه ‌و خۆپیشاندان كراو به ‌پیلانی پاراستن په‌لاماری په‌رله‌مانی كوردستان درا.
ئه‌مرۆ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌ی خه‌بات نزیك له ‌به‌رهه‌م عزه‌دین جیگری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری چرپه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راست كرده‌وه‌، كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ستافه‌كه ‌به‌ئاشكرا باسی ده‌كردنی ژماره‌ی نویی گۆڤاره‌كه‌یان (چرپه‌) ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش زانراوه، ‌كه‌ ‌نزیكه‌ی 18 ملیۆن دینار ‌میزانییه‌ بۆ ستافه‌که‌ ته‌رخان کراوه‌ ‌و له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامییه‌وه ‌راسته‌وخۆ بۆ جاڕی دووه‌م سه‌رپه‌رشتی ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه ‌له‌رووی مادی و هه‌واڵ و زانیاریه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە