کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ هه‌ولێر بانگه‌شه‌ بۆ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌كات

Thursday, 21/05/2009, 12:00

2035 بینراوە


راگری‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ هه‌ولێر هێرشده‌كاته‌ سه‌ر رۆژنامه‌ی‌ داهێنان‌و حزبه‌ ئیسلامییه‌كان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا
داهێنــــــــان ده‌قــــــــــــــی‌ قـــســــــــــــه‌كانــــــــی‌ بـــــــــــڵاوده‌كــاتـــــــــه‌وه‌
داهینان، تایبه‌ت
د.مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د، راگری‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ هه‌ولێر. فۆتۆگراف:داهێنانپاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ داهێنان سه‌باره‌ت به‌ فه‌سڵكردنی‌ هه‌شت خوێندكاری‌ په‌یمانگای‌ ته‌نكیكی‌ هه‌ولێر به‌ هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانه‌وه‌، راگری‌ قه‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ هه‌ولێر دكتۆر مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د،له‌ كۆبوونه‌وه‌یكدا له‌گه‌ڵ خوێندكارانی‌ په‌یمانگاكه‌، هێرشێكی‌ توند ده‌كاته‌ سه‌ر رۆژنامه‌ی‌ داهێنان‌و حزبه‌ ئیسلامییه‌كان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا.

هێرشه‌كانی‌ دكتۆر مه‌دحه‌ت له‌كاتێكدایه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بۆته‌وه‌‌و ئه‌ویش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر لیسته‌كانی‌ تر، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه‌ هێشتا به‌ فه‌رمی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی‌ پێنه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها نابێت دامه‌زراوه‌ی‌ زانستی‌‌و حكومی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت.

داهێنان له‌ رێگه‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ توانی‌ ده‌نگی‌ راگری‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ هه‌ولێری ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ به‌شێكی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ قسه‌كانی‌ راگری‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ هه‌ولێره‌:

من بۆتان باسی ئینتیما ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئینتیمای‌ ئێمه‌زۆر لاوازه‌ خه‌ڵك وڵاتی‌ خۆی‌ خۆشده‌وێ‌ ئه‌گه‌ر وڵاتی‌ خۆی‌ و نیشتمان و كلتوری‌ خۆی‌ خۆشنه‌وێ‌ مانای‌ ئینتمای‌ لاوازه‌، كه‌ئینتمای‌ لاوازبوو ئیمانی‌ لاواز ده‌بێ‌ كه‌ ئیمانی‌ لاوازبوو دینی‌ لاوازده‌بێت، ئه‌مه‌ش بڕوای‌ به‌هیچ شتێك نییه‌.

ئێمه‌ی‌ كورد له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ ده‌ژین وڵاتی‌ خۆمان ئه‌ی‌ خۆمان به‌ڕێوه‌ی‌ نه‌به‌ین و هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی‌ نه‌كه‌ین هه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌م ئینتمایه‌ نمونه‌یه‌كی‌ بچوكتان بۆدێنمه‌وه‌، ده‌كرێ گه‌نجێكی‌ كورد وه‌كو قوڕمیش به‌كاربهێنرێ‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ سیاسی، من پرسیار له‌ئێوه‌ده‌كه‌م كێ كاره‌بای‌ فولی‌ هه‌یه‌؟ له‌م كوردستانه‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با نییه‌؟ مه‌عقوله‌ به‌نوێژی‌ نیوه‌ڕۆ بێیته‌ سه‌رجاده‌، ئه‌گه‌ر بۆ من ده‌خوێنی‌ قوتابی‌ مه‌به‌، منه‌ت له‌سه‌رمن ده‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ ده‌كه‌یت مه‌خوێنه‌، بڕۆ ببه‌ كرێكار، چه‌ند زبڵی‌ ناو داخلییه‌ دێنیه‌ سه‌ر شه‌قام ئه‌وه‌ ئینتیمایه‌؟ باشه‌ تۆ هاتی‌ دواتكرد بڵێ‌ ئه‌وه‌ داواكارییه‌كانمه‌، نه‌هاتی‌، ئه‌ی‌ باشه‌ منیش داوای‌ داواكاریت ده‌كه‌م ئاوه‌ بۆت ده‌گرم، كاره‌بایه‌ ناتوانم.

قه‌ت بیرتان له‌وه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ئه‌و شه‌قامه‌ ده‌گری مافی‌ گشتی‌ خه‌ڵك پێشێلده‌كه‌ی‌، چۆن بڵێن وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ موافه‌قه‌مان ده‌وێ، ئینتیمامان بۆخه‌ڵكی‌ خۆمان لاوازه‌، ئه‌وی‌ سایه‌ق مۆنیكایه‌كه‌ هاتبوو خوارێ كڵاشینكۆفی‌ له‌سه‌رتان به‌رز كردبۆوه‌ هه‌ندێكی‌ تر هجومتان كردبایه‌ سه‌ر ته‌قه‌ی‌ لێتان ده‌كرد حه‌قی‌ خۆشی‌ بوو.

ئێوه‌ ده‌زانن یاری‌ به‌مه‌شاعیرتان كرابوو رێكخراوێكی‌ سیاسی‌ ده‌ستی‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌بووه‌، ئێوه‌ی‌ بردووه‌ته‌ سه‌رشه‌قام. چۆنیش چووه‌ته‌ سه‌رشه‌قام ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ی‌ بێغیره‌تی‌! كه‌ی‌ ئه‌قڵ و مه‌نتیقی‌ خۆت به‌كار دێنی‌، باشه‌ كه‌ی خه‌ڵك یاری به‌مه‌شاعیری‌ تۆبكات وه‌كو قورمیش به‌كارت بهێنێت بۆ كاری‌ سیاسی.

ته‌مه‌نی‌ ئێوه‌ ناسكه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ قه‌رارێك بده‌ن سه‌دجار بیری لێبكه‌نه‌وه‌. ئه‌و 8 كه‌سه‌ی‌ كه‌فه‌سڵ كرابوون هه‌ر هه‌موویان هاتن داوای‌ لێبووردنیان كرد، وه‌لله‌ی‌ ئێمه‌یان به‌كارهێنا.

ئه‌و مجموعه‌یه‌ی‌ نه‌چوبوونه‌ خوارێ پێیان ده‌ڵێن بێغیره‌تینه‌، ئینجا بۆیه‌ شه‌ڕ له‌كۆتاییه‌كه‌ی‌، لیژنه‌ی‌ قوتابیان هه‌یه‌ كه‌له‌په‌یمانگه‌ یان به‌شه‌ ناوخۆیی هه‌مان یاسا جێببه‌جێده‌كات. نه‌ك له‌رۆژنامه‌یه‌كی‌ رێكخراوێكی‌ سه‌ربه‌حزبێكی‌ ئیسلامی‌ بپپارێته‌وه‌ بۆ8 قوتابی‌ كه‌فه‌سڵكراون، وه‌كو غه‌دریان لێكراوه‌. ئه‌وه‌ی‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی‌ بخوێنێته‌وه‌ قه‌شمه‌ری‌ به‌ناونیشانه‌كه‌ی‌ دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ میوان نایه‌ت!بابه‌ میوان خانه‌م داناوه‌، ئینجا بڵئ وه‌لله‌ ئه‌وانه‌ به‌غه‌درفه‌سڵكراون، ئه‌وه‌ غه‌درنییه‌، ئه‌گه‌ر بمزانیبایه‌ هه‌شتی‌ تریشم فه‌سڵه‌كردن.

ئه‌گه‌ر مدیر شورته‌ به‌قسه‌ی‌ منی‌ ده‌كرد ده‌بوایه‌ مه‌جموعه‌یه‌ك پڕشه‌ق بكرێن بۆئه‌وه‌ی‌ فێره‌ نیزام بكرێن. ئه‌و مۆنیكایه‌ی‌ راتانگرتبوو ئه‌گه‌ر دوو شه‌قیترتان لێدابایه‌ داده‌به‌زی‌ بۆتان‌و كڵاشینكۆفه‌كه‌ی‌ ده‌ردێنا لێتان، ئه‌وكات ئه‌و رێكخراوه‌ سیاسییه‌ ده‌هات ده‌یپاراستن، چۆن كه‌تۆ غه‌در له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ی‌، ئه‌وانیش دیفاع له‌خۆیان ده‌كه‌ن، ئینجا بێن له‌سه‌ره‌وه‌ موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ بكه‌ی‌، وه‌ هێشتا بڵی‌ غه‌دریان لێكراوه‌‌و بۆیان ده‌پارێیه‌وه‌، ئینسان ده‌بئ عه‌قڵ و مه‌نتیق به‌كاربێنێت. كه‌مانشێتێك ده‌نوسی‌ له‌رۆژنامه‌یه‌ك ده‌بێ بزانی‌ به‌دواداچونی‌ بۆبكه‌ی‌ و ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌ چیه‌.

به‌ڕێزان من نۆیه‌مین دانیشتنه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌یا ده‌یكه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌وانی‌ تریش ده‌یكه‌م .3681 قوتابی‌ ئه‌و قسانه‌ی‌ به‌ئێوه‌ی‌ ده‌ڵێم به‌هه‌موویانی‌ ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر من له‌3681 قوتابی‌ بتوانم 1000 قوتابی‌ فێری‌ ئه‌وه‌ی‌ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ نیشتیمانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌هیچ نه‌گۆرێ‌، كه‌ ئه‌وانیش كاریگه‌رییان به‌سه‌ر 1000 كه‌سی‌ تره‌وه‌ ده‌بێ كه‌ ده‌بێ ئه‌م قسانه‌ بگه‌یه‌نیته‌ دایك وباوك و هاورێی نزیكت.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئاوابكه‌ین بۆماوه‌ی‌ 10 ساڵی‌ تر كوردستان وه‌كو كۆریای لێدێ، كۆریا خاكه‌كه‌و زمانه‌كه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ خۆیان زۆر خۆشده‌وێ.

ئه‌گه‌ر دینت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ زاڵكرد به‌حه‌یاتی‌ نابی‌ به‌هیچ، چۆن ئێستا ئێمه‌ حزبێكی‌ ئیسلامی‌ سیاسیمان هه‌یه‌ موزایه‌ده‌ به‌دینه‌وه‌ ده‌كات، دین فه‌رز ده‌كات به‌سه‌ر ئینتما. به‌ڕێزان باپێتان بڵێم له‌سه‌ر گۆی زه‌وی‌ بگه‌رێی‌ هیچ كه‌سێك له‌ میلله‌تی‌ كورد مسوڵمانتر نییه‌. باكه‌س موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر دینی‌ ئێمه‌ نه‌كات.

حزبێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ به‌یانێكی‌ له‌سه‌رحه‌ماس دژی‌ ئیسرائیل ده‌ركرد، خاكه‌كه‌ی‌ خۆت تۆپباران ده‌كرێ، ده‌وه‌ره‌ به‌یانێك دژی‌ ئێران‌و توركیا ده‌ركه‌ كه‌ تۆپبارانمان ده‌كه‌ن. ئاخركوانێ دین، وه‌لله‌ ئه‌مه‌ ئیسلامه‌تی‌ نییه‌، میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆت تۆپباران ده‌كرێ له‌به‌ر خاتری‌ ته‌ویله‌كه‌ت بۆ قسه‌ناكه‌ی‌، ئئ بابه‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كان وحكومه‌تی‌ هه‌رێم وعێراق ئیدانه‌یان كرد، هه‌ی عه‌مرت نه‌مێنئ له‌گه‌ڵ ئه‌وحزبه‌ی‌ كه‌به‌ناوی‌ دینه‌وه‌ ئیدیعای پێده‌كه‌ی‌،ده‌بڵێ كاكه‌ ئێران نه‌ته‌ویله‌كه‌م له‌تۆ ده‌وێ و نه‌یارمه‌تیم بده‌، به‌س مه‌مكوژه‌.

حزبێكی‌ ئیسلامی‌ ده‌چێ له‌میسر كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان ده‌كات بۆ ئاشته‌وایی و برایه‌تی‌، له‌رێی ئه‌و خوایه‌ی‌ كوا ئه‌وه‌راسته‌، ئاشته‌وایی‌ له‌ماڵی‌ خۆت بكه‌، به‌ڵام ئاشته‌وایی‌ له‌گه‌ڵ به‌عس ناكرێ، پرست به‌كێ كرد به‌سوڵته‌ی‌ كوردی‌ كرد !به‌حزبه‌گه‌وره‌كانی‌ كوردستانت كرد.

سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌یه‌ سه‌ركرده‌ی‌ حزبێكی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ گه‌وره‌و گران شانازی‌ به‌وه‌ ده‌كات پێشنوێژی بۆعلی‌ كیمیای‌ و ێه‌دام كردووه‌، له‌رێی ئه‌وخودایه‌ ئه‌وانه‌ كافرن كافر، ئه‌وانه‌ ئافره‌تی‌ كوردیان له‌مه‌لهاكانی‌ میسر فرۆشتنیان پێده‌كرد. كه‌چی‌ شانازی‌ ده‌كات به‌وه‌ی‌ كه‌پێش نویژیان بۆده‌كات، وه‌لله‌ی‌ به‌حه‌قی‌ قورئان ئه‌مه‌ دین نییه‌و ئیسلامیش نییه‌.

ته‌نها موزایه‌ده‌كردنه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ مه‌شاعیری‌ ئێوه‌ تێكبدات، ئێمه‌ هه‌ندئ له‌دنیا تێگه‌یشتووین به‌و قسانه‌ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێیین، به‌ڵام گه‌نچ ده‌توانئ ته‌ئسیری‌ له‌سه‌ر بكات و هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنێت و ئینجا له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌ڵَێ دیموكراتی‌ نییه‌، هێشتا هیچ نه‌بووه‌ ده‌ڵێ یه‌كێتی‌ وپارتی‌ ته‌واوبون له‌به‌رچاوی‌ ئه‌وسوڵته‌یه‌ی‌ پارتی‌ ویه‌كێتیه‌ ئازادی‌ بۆتۆ ره‌خساندووه‌، كه‌چی‌ جوێنیشی‌ پێده‌ده‌ی‌ باشه‌ به‌یانی‌ تۆ ئه‌وه‌ت پێده‌كرێت؟

یان حزبێكی‌ ئیسلامی‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێ من چه‌كم نییه‌ قه‌ڵه‌مم هه‌یه‌، ئاخر له‌ڕێ ی‌ ئه‌و خوایه‌ی‌ شۆڤێنییه‌ عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ڵێن میرنشین كفره‌، كورده‌كه‌ ده‌ڵێ‌ چه‌كدار.

ئێمه‌ هێزێكی‌ نیزامیمان هه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقیش ئیعتراف پێكراین كه‌هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، جا ئه‌وه‌یه‌ ده‌تپارێزێ، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی‌ عیلم ومه‌عریفه‌ته‌، ئێمه‌ ناڵێین هێزی‌ ئه‌تۆمیمان پێویسته‌، به‌ڵام هێزی‌ پێشمه‌رگه‌مان پێویسته‌، ئینجا تۆ ده‌ڵی له‌و وڵاته‌ هیچ نه‌كراوه‌، ئه‌دی‌ ئه‌وه‌ كه‌مه‌ ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ی‌ بۆت دابینكراوه‌، تۆ بێترس ده‌خه‌وی‌ كاره‌ساته‌ ئینسان به‌شه‌وان به‌ئیسراحه‌ت بخه‌وێ و بڵێ هیچم بۆنه‌كراوه‌، خه‌ڵك هه‌موو شانازیمان پێوه‌ ده‌كات له‌ئه‌مه‌ریكا‌و له‌ئه‌وروپا كه‌ ئه‌و ئه‌منی‌ وئیستقراره‌ی‌ له‌كوردستان هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ تر نییه‌، باشه‌ كه‌ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت نه‌بێ ئه‌ی‌ چی‌ ده‌سكه‌وته‌؟ كێ بۆتی‌ ره‌خساندووه‌ هه‌ر یه‌كێتی‌ وپارتی‌ نییه‌؟ ئینجا ده‌ڵێ‌ له‌وڵاتی‌ ئێمه‌ هیچ دیموكراسی‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر دیموكراسی نه‌بایه‌ ئه‌واتۆ ئه‌و قسه‌ گه‌ورانه‌ت نه‌ده‌كرد!

به‌س كه‌تۆ هاتی‌ له‌ناو ئه‌و حكومه‌ته‌ جوێن به‌پارتی‌ ویه‌كێتی‌ ده‌ده‌ی‌، ده‌شڵێی وڵات دیموكراسی‌ نییه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ش وه‌ ده‌زانن كه‌سی‌ خراپ له‌هه‌موو شوێنێك نییه‌، پاشان بۆچی‌ لێره‌ مه‌سئولێك دزیكرد له‌پرێك بوو به‌كورێك! پاشان بۆچی ده‌سه‌ڵات هه‌مووی‌ دزن؟ بۆچی‌ حزبه‌كان هه‌مووی‌ دزن هه‌مووی‌ گه‌نده‌ڵن؟

گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا سێ چوار شته‌: یاسای‌ نه‌وت و غازو ماده‌ی‌ 140 و بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌هه‌موو سه‌فاره‌ته‌كانی‌ عێراقی‌.
له‌ناو حزبێك بوو گه‌وره‌ كه‌سی‌ دووه‌م بوو كابرا گه‌وره‌ترین سوڵته‌ی‌ هه‌بووه‌، هه‌موو ئاسایش و پێشمه‌رگه‌‌و پاره‌ی‌ له‌به‌رده‌ست بووه‌ گۆڕانی‌ نه‌كرد، چوو له‌ماڵێ دانیشت دوای‌ دوو ساڵ دێته‌وه‌ ده‌ڵێ‌ باگۆڕان بكرێ، چه‌ند ساڵ گۆڕانت نه‌كرد ده‌ستت له‌كوشتنی‌ خه‌ڵكداهه‌بوو، شه‌ڕی‌ براكوژیت دروستكرد، ئێستا ده‌ڵێی ده‌بێ ساحه‌ چۆڵ بكرێ بۆ گه‌نج، یاری به‌مه‌شاعیری‌ ئێوه‌ ده‌كات، تاكه‌ ته‌مه‌ننام بۆ ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئێوه‌ی‌ گه‌نج رۆشنبیرن، قه‌د سڵ نه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ته‌زویر ده‌كرئ، له‌ئێستاوه‌ سه‌رۆكی‌ حزبێكی‌ ئیسلامی‌ ئیدیعای‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ ته‌زوویر ده‌كرێ، كه‌ئێستاوه‌ ئیعلان نه‌كراوه‌ ئینتخابات ده‌كرێت، ئه‌مه‌ بۆچی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌روونمان لاوازبێ.

تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌یه‌وێ بت رووخێنێ تۆئه‌و بڕوخێنه‌، ده‌بێ به‌عیلم وبه‌مه‌عریفه‌ خۆت دروستبكه‌یت و بتوانیت به‌قه‌ناعه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌س راوه‌ستێین نه‌ك به‌شه‌ر.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)