حوکمی قه‌ره‌قۆش
Monday, 02/05/2011, 12:00
به چ یاسایه‌ک، به چ حه‌قێک، تێکۆشه‌ران و دڵسۆزان و کوردپه‌روه‌رانی وه‌کو
فاروق ره‌فیق و ڕێبین هه‌ردی و ده‌یان مامۆستا،قوتابی، ژن، پیاو، گه‌وره و بچووک، ده‌ستگیربکرێن، ئه‌شکه‌نجه بدرێن؟ به‌کام یاسا خه‌ڵک ئه‌ترسێنن، خوێن ئه‌ڕژن و سوکایه‌تی به کورد ده‌که‌ن؟ به یاسای هه‌رێمی بێیاسا، به‌یاسای هه‌رێمی گه‌نده‌ڵان و دزان و کوردکوژان. چونکه ڕوخسه‌تی خۆپیشاندانیان نه‌بوو، ئایا به‌رزانی له ڕۆژی ۱۱ـ۳) له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات کۆبوونه‌وه
ڕوخسه‌تی وه‌رگرتبوو، یان ئه‌و و سه‌رانی پارتی له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسان و پێویستییان
به ڕوخسه‌ت نییه، یان یاسا و حوکمی یاسا ته‌نها بۆ هه‌ندێک که‌سه نه‌ک بۆ هه‌مووان . ئایا ئه‌وه‌ی بڵێ بژی ئازادی، نا بۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی، به‌ڵێ بۆ
که‌رامه‌تی ئینسان، ئاژاوه‌چی و تێکده‌ره؟ ئه‌من و ئاسایشی کوردستان تێک ده‌دات؟
که‌واته به‌رزانی و تاڵه‌بانی ده‌بێ ده‌ستگیربکرێن و حوکم بکرێن، چونکه به ده‌یان
ساڵ هێمنی و ئارامی کوردستانیان ،نه‌ک ته‌نها تێکدابوو، به‌ڵکو بووبوونه هۆی
کوشتن و بریندارکردن و ماڵوێرانی ده‌یان هه‌زارکه‌س. ئایا ئه‌مه یاسایه‌که و ئه‌ویتر یاسایه‌کی تر، یان حوحمه‌که‌تان حوکمی قه‌ره‌قۆشه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست