جواد قادری رۆژنامەی هەولێر بە دووساڵ 1,200.000هەزار دۆلار قازانج دەكات
Monday, 09/04/2012, 12:00
تۆ بڵێی پارتیش وەك یەكێتی كە قایمەقامی دایە مەحكەمەی جورئەت بكات هەندێك لە بەرپرسە زۆر گەندەڵەكان لە كایە جیاوازەكانیدا بدات بە دادگا و دەرفەت بۆ گوتنەوەی دروشمی "یاسا سەروەرە" تا كاتێكی دی بهێڵێتەوە، لانی كەمی ئەو گومانەی كە هێشتا مشتومڕی لەبارەوە دەكرێ كە سەروەرە یان سەروەر نییە، بە لێپێچینەوە لەوانەی كە زۆر كاریگەریان بەسەر بڕیاری سیاسیی پارتییەوە نییە بكرێت، لە دۆخی ئێستایدا بهێڵرێتەوە؛ ئەمە پرسیاری هەمیشەیمانە وەك لایەنگر و هەواداری بێنازی ئەو حیزبە.
باس لە پلەبەرزەكان ناكەم و لەو ناوەندەی كە ئەمن ئیشی تێدا دەكەم زۆر هەیە، سەرباری نزمی پلەكانیان لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەڵام گەندەڵی بە بودجەیەكی زەبەلاحتر لە بەرهەمەكانیان دەكەن و بەقەدەر مەكتەب سیاسی و وەزیرێكیان بەردەستە. كەس ناپرسێتەوە ئەرێ كاك فڵان، باشتر وایە جواد قادری برای سەرۆ قادری سەرنوسەری رۆژنامەی هەولێر وەك نمونە باس بكەم و لە جیاتی پارتی لێی بپرسم كاكە ئەتو بە بودجەی زیاتر لە 60 ملیۆن دیناری بۆ هەر مانگێك و 50هەزار دۆلار یان باشتر وایە بڵێم 5 دەفتەر دۆلاری ریكلام لە مانگێكدا كە لە رێی عقدی كۆمپانیایەك بە ناوی "گلیتەر" لە هەولێر بەردەستتە, كامەیە ئینتاجت و چ لەو پارەی دەكەی. ئەگەر لە سەروی خۆت بەرپرس لەگەڵت شریكن بیانڵی و ئەگەریش سەرۆی برات بەشی هەیە هەر بیڵێ و مەترسێ و ئاشكاری كە پارتی هەر بە روحمە و ئەپەری كە لای بردی پۆستەكی دیت دەداتی.
ئەوی بروا ناكات با لەو كۆمپانیایەی بپرسیو عقدەكەی ببینی.
لەوانەیە هەبێت دیفاعی لێ بكات و بڵێت رۆژنامەی هەولێر كە بە خۆرایی بە خەڵكی دەدەن لە كاتە پێویستەكان دا نمونەی هەر بارێكی نا ئاسایی لە كوردستان جا لەگەڵ هەر لایەنێك بێت هەر زوو سەنگەر دەگرێ پەلاماری ئەموئەو دەدات و بێگوێ دانە یاساو ریساكان، سەرنوسەر و هەندیك نوسەرۆكە هەرچی لەدەمیانەوە بێت دەیخەنە سەر لاپەڕەكانی ڕۆژنامەكە، بەڵام مخابن كە ئەمانە زۆرتر پارتی ئیحراج دەكەن نەك دژەكانیان. رابردو ئەوەشی سەلماندوە,
با بچن لە كاتی دابەشی رۆژنامەكەش بەسەر شوینەكاندا بگەرێن و بزانن چۆن بە شەدە دەیانبەن بۆ سفرەی مالان و جامی سەیاران. چونكە راستگۆیی تیدا نەماوەو بە رۆژنامە شەڕ فرۆشەكە ناسراوە و ئیعتباری جارانی نەماوە.
ئەگەرچی هەمو ئەمانە ناكەنە ئەوەی لەو سەنوسەرە نەپرسنەوە كە بە كەیفی خۆی یاری بە موچەی رۆژنامەنوسەكانی دەكات و بە نمونە هەیە موچەكەی زیاتر لە 700هەزارە بەڵام كاك سەنوسەر نیوەی دەداتێ و هەیە دەوام ناكات لە موچەی رەسمی خۆی زیاتر وەردەگرێت. هەیە موچەی 500هەزارە بەڵام نزیك بە سێ ملوێنی دەداتێ! ئەو مەكتەب ئیعلامەی پارتی لە جیاتی لەوە بپرسێتەوە كە بۆچی ئەو جیاوازیە هەیە كەچی بە نوسراو و بۆ مجامەلەی برایەكەی جەنابی كاك سەرۆ قادر فیرعۆن لە لایەن كاك تەحسین مدیر ادارەی مەكتەب ئیعلام و هەندێكی ترەوە داوا دەكەن كە هەرچی زووە حیسابەكانی كۆ بكاتەوە دەنا ئەو تەسفیە حسابە قبول ناكەین.
یەكەك لە ئەندامی مكتەب ئیعلام بە راشكاوی وتی كاكە جواد برای سەرۆیە و لێی گەڕاون هەرچی دەیكات. ئەگینا ئێمە باش دەزانین كە جواد تجارەت بە پارەی پارتی دەكات و دەزانین كە چەند فیلا و خانوی كڕیوە, نمونە فیلاكەی گوندی ئیتاڵی و سێ سائیق بە سێ سەیارەوە كە یەكیان وەنەوشە و یەكیشیان لانكروزە.
ئەو هەڤالەی پارتی گوتی هەر مسەرفی خۆی و سائیقەكانی و سەیارەكانی بەقەد وەزیرەك دەبێت. ئەمەش لێی ڕازی نین بەڵام وەك وتم لەبەر سەرۆی برای كە ئەویش ئیستا هیچ پلەكی نیە لیی ناپرسنەوە. گوتیشی هەر وەخت قسەیەكی وای پی دەڵیین كە كاكە ئەتو حسابت باش نیە مزایەدە دەكات و ئەوەی لەبیر دەچیتەوە كە لە قسە باوەكانی جوادە "ئەو كوردستانە بەس بۆ ئەوە باشە تفی لی بكەی"
سەرچاوەك لەناو رۆژنامەی هەولیر لە پێشرەوی مدیر ئیدارەی گوێ لی بوە وتی تەنها پارەی دووساڵی ئەو ریكلامەی كە جواد بۆخۆی دەزانی چی لی دەكات كە مانگی 5 دەفتەر دۆلارە و دەكاتە ملیۆنەك و 200هەزار دۆلارە. بیجگە لە بودجەكەی كە بە كەیفی خۆی گەمەی پی دەكات.
پیشرەو پیی وتین ئیستا لەوەتی كاك محمود محمد هاتوە و میدر ادارە گۆراوە لیان توند كردوین و وەك پیشتر كە وسولاتمان بۆ دەناردن قبول ناكەن و تا ئیستا حسابی سالی پارمان ساف نەكردوە نازانین چ بكەین تا مەكتەبی رازی كەین. ئەمنیش لەو وەزعەی رازی نیم بەلام جواد خزمە چی لی بكەم.
ئیعلامیەكی پارتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست