کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کۆتایدا نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی کردبه‌ کورتی

Wednesday, 04/05/2011, 12:00


له‌ ماوه‌ی رابردودا و دوای روداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوباتی سلێمانی ، که‌ ده‌سه‌لات قه‌سابخانه‌یه‌کی بێ وێنه‌ی له‌ مێژوی ئه‌و شاره‌دا بۆ گه‌نجان و نارازیانی سلێمانی دروستکرد، زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ حیزبی و حکومیه‌کانی کوردستان بۆچون و ئایدیای خۆیان له‌ سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ و کۆی ناره‌زاییه‌کان خستۆته‌ رو، هه‌مومان ده‌زانین که‌ یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆک حیزبێک نوسرابو وه‌ خه‌می شکانی جه‌ند شوشه‌یه‌کی لقی جواری حیزبه‌که‌ی خسته‌ پێش هاوخه‌می ڕشتنی ئه‌و هه‌مو هاولاتیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی به‌ ده‌ستی چه‌کداره‌کانی، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕونی کرد له‌وانه‌ی که‌ به‌ قه‌ولی خۆی یاسا ده‌شکێنن که‌ دیار بو مه‌به‌ستی ئاشکرای (خۆپیشانده‌ران)بو، دوا به‌ دوای ئه‌وه‌ش تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردو پشتگیری له‌ خۆپیشانده‌ران کرد، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی وه‌ستانه‌ به‌یاننامه‌ و لیدوان و هه‌ڵوێسته‌کانی خودی تاله‌بانیه‌ که‌ به‌ بۆچونی زۆرێک له‌ چاودێرانی سیاسی کوردستان تاله‌بانی تا ئه‌و کاته‌ خاوه‌نی قسه‌کانی خۆیه‌تی که‌ ده‌نگی ده‌بیسترێت ،چونکه‌هه‌موو تاکێکی ئه‌م ولاته‌ شاهیدی لێدوانی نه‌ک دو سه‌ره‌ به‌ڵکو چه‌ند سه‌ری تاله‌بانی بووه‌، توندبونه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌کێتیش دوای گه‌رانه‌وه‌ی تاله‌بانی بۆ سلێمانی شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆچونی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگری سه‌رۆکی پارتی و کۆسره‌ت ره‌سوله‌، نێجیره‌ڤان بارزانی که‌ به‌ که‌سێکی میانره‌وی ناو پارتی ناو ده‌بریت، به‌لام دوای روداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوباتی خوێناوی له‌ یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنیدا هێنده‌ به‌ شه‌وقه‌وه‌ قسه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌کان ده‌کرد که‌ لای زۆرێکمان وه‌ها لێکدرایه‌وه‌ که‌ یاخود په‌رچه‌ کرداری به‌ردبارانی باره‌گای حیزبه‌که‌ی بێت، یان بیه‌وێت ناراسته‌وخۆ به‌ کادره‌کانی حیزبه‌که‌ی بڵێت من رازیم به‌و دۆخه‌ی که‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و ئێستاش پێویست ناکات هیچ لایه‌نگرێکی پارتی توشی ترس بێت له‌وه‌ی که‌به‌ سه‌رماندا هاتووه‌، ‌هه‌رجه‌نده‌ به‌رهه‌م ساله‌حیش جگه‌ له‌ جێگری تاله‌بانی سه‌رۆکی حکومه‌تیشه‌، به‌لام له‌ دوایدا ته‌سلیمی باڵه‌ توندره‌وه‌که‌ی ناو یه‌کێتی بو، کۆسره‌ت ره‌سولیش هه‌تا ئیستا خۆی یه‌کلایی نه‌کردۆته‌وه‌ بۆ هیچ لایه‌ک و توانیویه‌تی بالانسی خۆی له‌ نیوان هه‌ردو لادا رابگرێت تا راده‌یه‌ک، له‌ ئیستاشدا ده‌بینین یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌ کوردیه‌کانی تر که‌ نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆکی بزوتنه‌ی گۆرانه‌ و‌ بزوتنه‌وه‌که‌ی ڕێژه‌یه‌کی به‌رجاوی ده‌نگه‌کانی کوردستانی بردوه‌، بۆچونی خۆی ده‌رده‌بڕیت له‌ سه‌ر کۆی دۆخه‌که‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا خودی نه‌وشیروان مسته‌فا جه‌ندین جاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ کراوه‌ و لێدوانی لێ وه‌رگیراوه‌ به‌لام له‌و جێگایانه‌دا زیاتر وه‌لامی پرسیاره‌کانی به‌رامبه‌ری داوه‌ته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی بۆچونی خۆی ده‌ربڕێت بێ پرسیار کردن ، ئێستا ده‌بینین دوای دو مانگ زیاتر ئایدیاکانی خۆی له‌ باره‌ی دۆخی کوردستان ده‌رده‌بڕێت، جه‌ندین ره‌خنه‌ی به‌رجاو و رونی له‌ ده‌سه‌لات و ئه‌زمونی سیاسی کوردستان گرتووه‌، ئه‌م وتاره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا جگه‌ له‌وه‌ی به‌ زمانێکی رون و ساده‌ نوسراوه‌، به‌ پوختیش چه‌ندین هه‌له‌ی زه‌قی ده‌سه‌لاتی خستۆته‌ ژیر پرسیاره‌وه‌، ده‌سه‌لات له‌و هه‌لانه‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی بیست سالی حکومرانیدا کردویه‌تی و جاره‌سه‌ره‌که‌ی دیاری ده‌کات، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌فسوسه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ گه‌ڵ هه‌مو ره‌خنه‌یه‌کدا که‌ له‌ ده‌سه‌لات بگیرێت له‌شکرێک بوختان وناو زراندن و هه‌ندێک جار جنێو ئاراسته‌ت ده‌کرێت، من ده‌پرسم ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ له‌م وتاره‌یدا به‌ زمانێکی نه‌رم و دیپلۆماسی و سیاسیه‌کی ژیر ره‌خنه‌ ده‌گرێت ، ده‌سه‌لات چۆن وه‌لام ده‌داته‌وه‌؟ ئایا ده‌سه‌لات به‌ هه‌مان شیوه‌ که‌ نیه‌تی ته‌نها ئینکاری کردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ روبه‌روی ئه‌م وتاره‌ش ده‌بێته‌وه‌؟ ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ ده‌سه‌لات به‌ جاوی دوژمنانه‌وه‌ له‌ هه‌مو بۆچونێکی جیاواز نه‌روانێت و هه‌وڵ بدات له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ره‌خنانه‌وه‌ جاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بدۆزێته‌وه‌؟ کاتێک سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا قه‌له‌م به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێت و به‌ دوای جاره‌سه‌رێکی سیاسیانه‌دا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که‌ وه‌لام ناداته‌وه‌ یان لێکدانه‌وه‌ی هه‌له‌ بۆ ئه‌و بۆچونانه‌ ده‌کات ، مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئیتر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌رگای هه‌مو گفتوگۆکانی داخستوه‌و ته‌نها بۆنی خوێن ده‌کات؟ ئیستا نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی خۆی کردوه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌لامی ده‌سه‌لاته‌، بزانین ده‌سه‌لات له‌ که‌له‌ی ره‌قی شه‌یتان دیته‌ خواره‌وه‌ ، یاخود ئیتر ده‌زانیت که‌ ده‌سپێکی وه‌رزێکی تره‌ که‌ پێی ده‌وترێت وه‌رزی جاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی گه‌نده‌ڵی و گفتوگۆی لایه‌نه‌کانه‌ بۆ پێشکه‌شکردنی ئه‌زمونێکی نوێی جیاواز له‌م ئه‌زمونه‌ی که‌ ئێستا له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ و شکستی هێناوه‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە