کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"چه‌تری ئازادی" به‌هاوکاری "کۆمه‌ڵه‌ی کوردی" بۆ پشتگیری لە خواستەکانی خەڵکی کوردستان له‌شاری شه‌فێڵد خۆپیشاندانێک سازده‌کات!

Tuesday, 29/03/2011, 12:00


"چه‌تری ئازادی" به‌هاوکاری "کۆمەڵەی کوردی" لە شاری شه‌فێڵد له‌ به‌ریتانیا له‌ڕێکه‌وتی 2/4/2011 کاتژمێر 2 بۆ 3.30 ی دوانیوەڕۆ له‌ به‌رده‌م تاون هۆڵ / ته‌نیشت { پیزگاردن} له‌ سه‌نته‌ری شاری شه‌فێڵد خۆپیشاندانێک سازده‌کات، بۆ هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی ئازادی له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر و ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی کوردستان‌ و سەرای ئازادی سلیمانی‌، هاوکات خۆپیشاندەران به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتار {ماگ موون} کە نوێنه‌ری شاری شه‌فێڵدە له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سه‌رۆکی گروپی { ئه‌ی پی پی جی } یه‌، کە سه‌ردانی کوردستانیان کردوه نارەزایەتی دەردەبڕن‌ بەرامبەر بەو ڕاپۆرتە هەڵه‌یەی داویانە‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا و به‌دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ڕاپۆرتی خۆیان نوسیوه. بۆیه‌ ئێمە لەو کۆبونەوە نارەزایەتیەدا داوای لێده‌که‌ین که‌ ڕاپۆرته‌که‌یان بکشێننه‌وه‌و ڕاپۆرتێکی ڕاست ودروست له‌ سه‌ر وه‌زعی ئێستای کوردستان پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بکه‌ن‌و ئێمه‌ وه‌ك چه‌تری ئازادی ئاماده‌ین به‌ به‌ڵگه‌و دۆکمێنت ڕاستیه‌کان بسه‌لمێنین بۆیان.

داواکارین له‌ ئەندامانی رەوەندی کوردی لە شاری شەفیڵدو دەوروبەری چالاکانە‌ به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه‌ بکه‌ن.
ناونیشانی شوێنی خۆپیشاندانه‌که‌
Penistone Street
Sheffild
S1-2hh

چه‌تری ئازادی / له‌نده‌ن
29/03/2011
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە