کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاری هه‌رسين به‌ناوی نيچيره‌ڤان بارزانیيه‌وه‌، په‌يوه‌ندی به‌ ميدياكانی سليمانییەوه‌ ده‌كات

Wednesday, 23/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سليمانی
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی تايبه‌تی ئاری هه‌رسين به‌رپرسی لقی 21ی ده‌وروبه‌ری سليمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئاری هه‌رسين زياتر له‌ 10 رۆژه‌ په‌يوه‌ندی به‌ زياتر 20 رۆژنامه‌نووس و راگه‌ياندنكارانی سنوری پاريزگای سليمانیيه‌وه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئيغراكردنيان به‌ پاره‌ی زۆر بيانكه‌نه‌ پياوی خۆيان وه‌ك سيخور به‌كاريان بهێنن!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی دركاندووه, كه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاری هه‌رسين په‌يوه‌ندی پێوه‌كردوون، سه‌ر به‌ رۆژنامه‌ و گۆڤار و سايته‌ سيبه‌ره‌كانی يه‌كيتی و گۆران بوون، به‌ناوی شه‌خسی نيچيره‌ڤانه‌وه‌ ئه‌و په‌يوه‌ندیيانه‌ی كردۆته‌وه‌ و به‌ڵێنی چه‌ندين كار و پرۆژه‌ و مووچه‌ و ئيمتيازی زۆری پيداوون، به‌مه‌رجيك پيش ده‌ست به‌كاربوون و له‌كاتی ده‌ست به‌كاربوونی نيچيره‌ڤان، به‌ شان و باڵی و كارو به‌رنامه‌كانی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زيرانه‌دا هه‌ڵبده‌ن، كه‌ به‌ قه‌ولی يه‌كيتیيه‌كان كابينه‌ی پينجه‌م گه‌نده‌لترين كابينه‌ی ماوه‌ی ٢٠ سالی حكومرانی هه‌ريمی كوردستانبووه‌.

يه‌كيك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌ ئاری هه‌رسين قسه‌ی له‌گه‌ل كردووه‌، ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ هه‌موو سلێمانی ده‌زانێت، ئەم ئاری هه‌رسينە سه‌ر به‌ پاراستنه‌، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌ناوی نيچيره‌ڤانه‌وه‌ ليدوان ده‌دات و به‌ڵێن ده‌دات، بۆيە هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاري هه‌رسينيان بينيوه‌، هه‌موو قسه‌كانی ئاری هه‌رسينيان تۆمار كردووه‌، له‌كاتی پێويستدا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌.
يه‌كيك له‌ مه‌رجه‌كانی ديكه‌ی ئاری هه‌رسين به‌ ده‌ست به‌كاربوونی نيچيره‌ڤان بارزانی به‌ سه‌رۆكی كابينه‌ی حه‌وته‌م، هيرش كردنه‌ سه‌ر كابينه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سالحە و بۆ ئه‌وه‌ی كاريگه‌ری بخه‌نه‌ سه‌ر خه‌لكی سلێمانی و تيروانينان بۆ نێچيره‌ڤان بارزانی به‌ ئيجابی بشكيننه‌وه‌.
لە راپۆرتە هەواڵیکی تردا درێژە بەم باسە دەدەین، ناوی چەند کەسێکمان لە میدیا ئەهلییەکان وەرگرتووە، کە ئەوانیش کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەم پروپاگەندانە، تەنانەت چاویان بە نێچیرەڤان بارزانی کەوتووە، ئیستا ئێمە بەدواداچوون لەسەر ئەوە دەکەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە