کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاوانی ئیسلامیە تۆقێنەرەکان (داعش) دژی جۆتیارانی کورد

Friday, 09/05/2014, 12:00

2081 بینراوە


بە پێی هەوالەکان دوێنێ پێنج شەممە لە دەڤەری ڕەبیعەی سەر بە پارێزگای موسل ئیسلامیە تۆقێنەرەکانی دوور لە ڕەوشتی مرۆڤایەتی (داعش) گەمارۆی جۆتیار و هەژارانی بێ دەستهەلات و بێ تاوانی کوردی ئێزیدی،یان داوە و چوار گەنجی خێر لەخۆ نەدیتیان بە بەر چاوی ژن و مندالانەوە کوللە باران کردونەو دەست درێژی جنسیان کردوتە سەر کچەکانیان.
هەر ئەوتۆ کاتی بیست و چوار کاژمێریان بۆ سەرجەم کوردی ئێزیدی دیاری کردووە کە ئەو دەڤەرانە بەجێ بهێلن و بڕۆن، ئەگینا هەموویان قەتل و عام دەکەن و بەو هۆیەوە زیاتر لە چوار هزار کوردی ئێزیدی ئەمڕۆ لە کۆچڕەو دان بۆ دەرباز کردنی گیانی مال و خێزانیان لەدەست زولم و ستەمی ئیسلامیە خوێن مژەکانی گەلی کورد.
وە لە هەموو کەسێک ئاشکرایە کە ئەو کارانە بە پلان و خەرجی و پالپشتی داگیرکەران بەڕێوە دەچن بۆ لەناو بردنی گەلی کورد، ئینجا هەر جارەی بەناوێک و بە بیانۆێک، لەهەمان کاتدا حیزبە خۆسەپێنەرەکانی هەرێمی کوردستانیش هەتا ئێستا بێ دەنگ و بێ هەلوێستن و نوقەیان لێوە ناهێ، وەک ئەوەی لە لایەن داگیەرکارانەوە بەنج و سوڕ کرابن، یانیش گوێیان لەدەست داگیرکارانی کوردستان دابێت و پالپشتی ئەو زولم و زۆرداریە بن کە بەسەر جۆتیارو زەحمەت کێشی کوردی ئێزیدی دەهێنرێ و ئاوارە و دەر بەدەرو مالوێران و کوشت و بڕیان دەکەن.
دەبێ هەر کوردێکی شەڕەفمەندو خاوەن ویژدان و کەڕامەت ئەو قەتل و عام کردن و ئاوارە و ڕاوەدو نانی کوردی ئێزیدی ئیدانەو شەرمەزار بکەن و لە هەولی بەرگرتندا بن لەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کورد دەهێنرێن بەبێ لەبەر چاو گرتنی ئایین و مەزهەب و هزرو بیری جیاواز، پێش هەر جیاوازیەکی ئایینی و سیاسی و کەلتوری، هەموومان کوردین و تەنها تاوان کە هەمان بێت، کورد بونمانە کە ناهێلدرێ وەک مرۆڤی ئاسایی لەسەر زێدی خۆمان بە ئاسودەیی بژین.

ڕێگاچارە بۆ پارێزگاری و بەرگری و مانەوەمان، تەنها هەلوێستی گشتی کوردە هەم دژی داگیرکاران و هەم دژی حیزبە بێ هەلوێستەکانی بازرگان و گوێ لەدەست داگیرکارانی کورد و کوردستان.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)