کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ڕه‌وه‌که‌ی 1991دا ده‌یان هه‌زار پاوه‌ن کۆکرایه‌وه‌ و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکه‌وه‌ ونکرا.

Saturday, 03/04/2010, 12:00


  19ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌لی به‌ریتانی وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤ دۆستانه‌ بۆ ته‌نگه‌وه‌ چوون و کۆمه‌ک کردنی کۆڕه‌وه‌که‌ له‌شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌کاندا به‌سه‌دان هه‌زار پاوه‌ن کۆده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌یبه‌خشنه‌ گه‌لی کورد، ئه‌و کۆمه‌که‌ش ده‌گه‌یه‌ننه‌ ده‌ستی هه‌ندێک که‌سانه‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی له‌ له‌نده‌ن که‌ له‌و کاتانه‌دا به‌ر پرس و ئه‌ندامی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ده‌بن. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش له‌ ناو خۆیاندا هه‌ندێک که‌س ده‌ست نیشان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین کات ئه‌و پارانه‌ بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و ناوچه‌ سه‌رسنووریانه‌ی که‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ برسیانه‌ گیریان خواردوه‌ و به‌شێوه‌ی یارمه‌تی دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ریاندا به‌کڕینی خۆراک و پێداویستی. به‌ڵام دیاره‌ ئه‌و کاره‌ به‌ڕێکو پێکی ئه‌نجام نادرێت و هه‌تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌دان هه‌زار پاوه‌نه‌ نازانرێت که‌ به‌ چ ئاڕاسته‌یه‌کدا گه‌یشتوه‌. زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌ نزیکه‌ به‌ ئاگاکانیش له‌ کاتی به‌دواچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ به‌ کورتیه‌ک ئاماژه‌ به‌دیار نه‌مانی پاره‌که‌دا ده‌ده‌ن له‌ نێوان چه‌ند که‌سانێکا که‌ تائێستا به‌ گومانه‌وه‌ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ ده‌ڕوانرێت. له‌هه‌مان کاتیشدا چه‌ندین چیرۆک و سیناریوی جۆراو جۆریشی له‌سه‌ر ده‌گێڕدرێته‌وه‌، له‌ هه‌ر ڕوانگه‌یه‌کیشه‌وه‌ تێڕوانین ده‌رباره‌ی دیارنه‌مانی ئه‌و پاره‌یه‌ بکرێت به‌ تاوانکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ هه‌ژمار ده‌کرێت ناکرێت په‌راوێز بکرێت. هه‌تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌ڵپه‌سێردراو ماوه‌ته‌وه‌، خوێدنه‌وه‌کانیش وا نیشانی ده‌دات که‌ هه‌ر له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و که‌سانه‌ بێت که‌ ئه‌و ئه‌رکه‌یان پێسپێردراوه‌، چونکه‌ نه‌توانراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ئه‌و گومانانه‌ یه‌کلایی بکرێته‌وه‌. بۆیه‌ له‌ماوه‌ی داهاتویه‌کی که‌مدا ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌ردیدی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست. له‌گه‌ڵ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پشکی ئه‌و گومانه‌یان به‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ هه‌ندێک له‌و که‌سایه‌تیانه‌ له‌ ناو حزبه‌کاندا وه‌ک به‌رپرسی باڵا و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن.
2 / 4 / 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە