بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەواڵە گەرمەکانی پێش ڕاپەڕین..

Friday, 11/02/2011, 12:00



یه‌که‌م ـ تاڵەبانی چوار جێگرو بارزانی یەک ڕێگر!!


لە کوردەواری خۆمان جێگر واتە ڕێگر، هەمیشە بەوکەسە دەوترێ کە دە بێتە جێگر، بارزانیش چونکە لە ئەسڵ و فەسڵێکی فول عەشایرەوە هاتوو ئەو جێگریری پێ قبوڵ ناکرێت هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە دوای بەیاننامە کەی گۆڕان بارزانی تۆزقاڵێک دڵی نەرم بوە..
بەڵام بڕوا ناکەم ئەو کەڵە سەرۆکە لە کەلەی بارزانی بێتە خوارەوە، تاڵەبانی لەدەورەی پێشووی سەرۆکایەتیە کارتۆنیەکەی بەغدایدا تەنیا دوو جێگری هە بوو کەچی ئەمجارەیان دەیکاتە چوار، هەر چەندە پێشتر ڕای گەیاند بووکە ئەو بۆ خولی ئێستا خۆی کاندید ناکاتەوە بەڵام شەری دونیای کرد تا کردیانەوە بە سەرۆک؟!
لە تاڵەبانیان پرسی بوو ئەو هەموو جێگرەت بۆ چیە، ئەویش لەوەڵامدا ووتبووی گۆم تاقوڵتر بێ مەلەی خۆشترە، خۆ من هەر هیچم بەدەست نیە کەواتە با دە جێگریشم هەبێت قەیدی چیە..
دەڵین بارزانی داوای لێ کردوە کە جێگرێکی تورکمان بۆ خۆی دابنێ ئەویش وەک خزمەتکارێکی سوکی ماڵی بارزانی چۆن دەتوانێت داوای سەرۆکەکەی ڕەت بکاتەوە، کەچی ئەوا بۆ نزیکەی دوو ساڵێکە بارزانی بێ جێگرە و تاڵەبانی و حزبە داڕوخاوەکەی ناتوانن کەسێک بکەنە جێگری، چونکە جەنابی بارزانی حەز ناکات کەس جێگر و ڕێگری بێت..

دووهه‌م - پارتی دوای ڕاپەڕین دەبێ وەک حزبی سایسیش قەدەغە بکرێت!!

ڕاپەڕین هەر ڕوو دەدات درەنگ یاخود زوو؟ ئەم دەسەڵاتەی کە نەیتوانیوە لەماوەی ٢٠ ساڵدا کارەباو ئاوی پاک بۆ خەڵک دابین بکات، هەر شایەنی ڕوخاندن و خستنە ناو زبڵدانی مێژووە...
وەک چۆن لە ساڵی ٢٠٠٣ لەکاتی ڕوخانی حیزبی بەعسدا، یاسای ڕیشە کێش کردنی بەعس دەرچوو، حیزبی بەعس بۆی نەبوو هیچ کارێکی سیاسی بکات، ئاواش دوای ئەم ڕاپەڕینە دەبێت پارتی وەک حیزبی سیاسیش قەدەغە بکرێت، دەبێ چی تر ئاڵا شرەکەی بارزانی بەسەر سەرمانەوە نەشەکێتەوە، بۆیەش ناڵێم حیزبەکەی تاڵەبانی قەدەغە بکرێت، چونکە بە کردوە ئەم حیزبە نەماوە، قاوغێکی بۆشەو دارو دەستەکەی پاراستن بەڕیوەی دەبەن، کەواتە نەمانی پارتی نەمانی ئەو برە جەلالیانەش دەگرێتەوە کە تائێستا لافو گەزافی یەکێتی بوون لێ دەدەن.

سێهه‌م - سێ چارەسەر بۆ کوردستانی باشور
یەکەم ڕاپەڕین
دووەم ڕاپەڕین
سێهەم هەر ڕاپەڕین
بۆچی ڕانەپەڕین و لەسلێمانی بەردەرکی سەرای کۆن نەکەینە گۆڕەپانی تەحریری قاهیرەو بەدەنگی بەرز بڵێن بارکە هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد چونکە جەلال لە بەغدایە پێویست ناکا باسی ئەو بکەین..
بۆچی لەبەردەم گۆڕەپانی پارێزگای هەولێر جەنابی نەوزادی قاسم ئاغا نەڵین بارکە بارزانی، ئەم بانگەوازی هەولێر بانگەوازی کۆتایی دەبێت.
هەرچەندە سەرانی کورد بەم ڕستەیە خەڵک خەڵتانی خوێن دەکەن هێندەی دیکتارۆرکەی قاهیرە دڵ گەورە نین قبوڵی ئەو هەموو ارحل یا مبارەکە ی خەڵک بکەن ، بەڕاست حوسنی ناموبارەک خاوەنی ٧٠ ملیارد دۆلارە و شوێنێک نیە پەنای بۆ ببات، ئەی دەبێ سەرانی دۆراوی کورد کە سەرمایەکەیان نیو هێندەش نابێت ، پەنا بۆ کوێ بەرن..
لە کۆتایدا دەڵیم بۆچی ڕانەپەڕین ئەگەر هەر بەسوکە نیگایەکیش سەیری ئەم چەند هۆکارەی خوارەوە بکەین ، ئەوا نەک هەر ئێوە ، بەڵکوو دەسەڵات و کاسە لێسەکانیشیان ئەو حەقەمان پێ دەدن کە ڕاپەڕین...
یەکەم/ شەڕی ناوخۆ قوربانیەکانی شوێنەوارە سیلبیەکانی تا ئێستاش
دووم/ کوشتنی ژنان
سێ/ تیرۆرکردنی سەردەشت و سۆرانی مامە حەمە..
چوار/ دزینی سەروەتوو سامانی خەڵکی کوردستان..
١، ناوەوی کوردستان وەک گومرگو نەوتی ڕەش
ب، بودجەی لەسەدا ی ١٧ بەغدا..
چوارەم/ ......
پێنجەم/ .....
..............
...............
سەدەیەم/ ئەگەر دەسەڵاتێک تەنیا لەسەر بەیاننامەیەکی گۆڕان دەیان تۆپ و تانک ڕوو بەڕووی خەڵک بکاتەوە جگە لە ڕاپەڕین و ڕیسواکردن شایەنی هیچی تر نیە..
کەواتە هەتا زووەو درەنگ نە بووە قٶڵی ڕاپەڕینی لێ هەڵماڵین.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە