کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوەى كورد زیاتر لە بەغد ڕیسوا بێت، دەنگ بدەنە عارف تەیفۆرو سامى شۆڕش و ناسح غەفۆر كاندیدەكانى پارتى لە لیستى ئەسپە تۆپیوەكە!!

Monday, 22/02/2010, 12:00


عارف ته‌یفور : مێژووى ڕابردووى كاركردن و پڕۆسەیى سیاسى پەرلەمانتارانى لیستى هاوپەیمانى كوردستانى بەتایبەتى پەرلەمانتارانى پارتى دیموكراتى كوردستان، هەڵسەنگاندنى جدى و باەبەتیانەى بۆكراوە لە ڕوانگەیى ئەو دەستكەوتانەى كە لە ماوەى 4 ساڵى ڕابردوو كە دۆڕاندویانەو، هەر خۆیان شاهیدى ئەوەمان بۆ دەدەن، كە نەك هەر نەیانتاوانیوە كارى باش و هەڵوبێستى گەورە و دەستكەوتى كاریگەر بۆ خەڵكى كوردستان بەدەستبهێنن، بەڵكو بێتوانایى و زماننەزانین و (غائیب) بوون و بەشدارى نەكردن لە لێژنەجۆربەجۆرەكانەوە ئەو ڕاستیانەمان بۆ دەسەلمێنێن كە جۆرێك لە حەیاچون و شەرمەزاریان بەسەر خۆیان و پارتى و خەڵكى كوردستاندا هێناوەو، ئەمڕۆ جارێكى تر یەكێك لەو پەرلەمانتارانەى لیستى هاوپەیمانى كوردستانى كە ماوەى 4 ساڵ جێگرى دووەمى سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بووە لە بەغداو، لەوماوانەدا ڕۆژێك نەمادى ئەو زاتە كە بە (عارف تەیفۆر) ناسراوە، وەك ئەندامێكى ئەنجومەنى نوێنەرایەتى ڕاستەقینەى كورد لە بەغدا ئەدایى سیاسى و كاراى خۆى نیشاندابێ!
وا جارێكى دیكە حەربا ئاسا بە چەشن و شێوەیەكى ترەوە خۆیمان پێدەناسێنیبَت، وەك ئەوەى ڕابردووى شارەزانەبووبین و نەمانناسیبێت؟!
عارف تەیفۆر گەر لە زاراوەى شەرم و شورەیى تێبگەیشتایە هەرگیز خۆى كاندید نەدەكردوە، چونكە لەماوەى 4 ساڵى ڕابردوو جگە لە پێكەنینە شەرمیاویەكانى هیچى دیكەمان لێ بە دى نەكردووە، لە بەشدارى كردنى(نقتەت نیزام) و گفتۆگۆكردن و دیالۆگى هەمەجۆرو بەرپەرچدانەوەو وەڵامدانەوەى ئەو عەرەبانەى بە نەفەسى شۆڤێنستیانانە دژایەتى ماڤ و داخوازیەكانى هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستانیان كردووە، باشترین بەڵگەش دۆڕاندنى هەموو ئەو مادانەى وەك(حەبر علا وەرەق) لە كوراسەكاندا نوسراون!
ئاغاى تەیفۆرى تا دەستەڵاتى هەبوو لە شەڕى ناوخۆدا هەر خەریكى خزم خزمێنەو شێخایەتى و دەعوەت خواردن و وەرگرتنى بەرتیل و دیارى گران بەها و، دزینى میزانیەى قیادەى مەیدانى سلێمانى و لە هەموو بازگە گومرگیەكان پشكى زۆرى هەبوو بەتایبەتى كە هەریەكە لە سەرحەد قادرى كۆنە ئامر سریەى جاش و عەمیدە تەزویرەكەى پۆلیسى قەزاو ناحیەكانى كەوركوك، كە بە ئیعترافى سەرحەد ئاغاى تەیفۆرى مانگانە زیاتر لە 250 هەزار دینارى سویسرى بۆ ماوەتەوە جگە لە و میزانیەى كە بنەماڵەى بارزانى بۆ كوشتنى رۆڵەكانى كوردستان تەرخانیان كردبوو، جارێكیان نورى حەمە عەلى كە بە ناو جێگرى عارف تەیفۆربوو گوتى: بروسكەم بۆ مەسعود بارزانى كردوە، كە خەڵكى سلێمانى و هەڵەبجەو هەورامان و گەریمان و كەركوك خۆیان بۆ پارتى بە كوشت دەدەن و عارفیش خەریكى دزی و ڕاوەڕووتو گیرفانى هەموو خەڵكى بارزگان و قاچاخچى و تەنانەت كۆڵبەرەكانیشى كونكردوەو، وەك ئەوەى سامانى شێخ تەیفۆرى باوكى لە هەڵەبجە دزرابێ!
نورى حەمە عەلى هەفتەیى ڕابردوو هۆشدارى دابووە سنورى لقى چەمچەماڵى پارتى و كە زۆر خۆیان بۆ دروشم و وێنەكانى عارف تەیفۆر ماندوو نەكەن، چونكە ئیهانەیە بۆ پارتى دزیەكى وەك عارف تەیفۆر كاندید بكاتەوە بۆ بەغدا، چونكە ڕۆژێك نەماندى دەستێك بۆ دەستەكوتەكان بەرزبكاتەوە؟!
نورى ئەوەشى باسكردووە كە عارف تەیفۆر 5 جار داواى لە نورى مالیكى كردووە كە بڕى 500 ملێۆن دینارى جۆرى 25 دینارى ئیلغابوەكەى بۆ بگۆڕێتەوە بە پارەى بریمەر! خوێنەرى كوردستانپۆست بە چ حەقێك دەنگمان بە عارف تەیفۆر بدەین، كە لە بەغداش هەرخەریكى گیرڤان و بەرژەوەندیەكانى و دەستكەوتى مادى بێت وتەنانە 240 پاسەوانى بۆ تۆماركراوە تەنها 24 كەس لەگەڵ خۆى بردووەو، باقى موچەكانى ترى (سەرچڵى جلال لاوەرانى) كۆنە دزو سكرتێرەكەى وەریدەگرێتو پاشانیش بە لۆك كراوى بۆ كوردستانى دەگوازێتەوە!
ئەو شەوە لە كەناڵى كوردستان تیفى لە عارف تەیفۆریان پرسى چەند بڕیارتان دەركردوەو ئەویش گوتى: نازانم!
لێانپرسى مادەى 140 بە چ قۆناغێك گەیشتوە، گوتى: زۆرى ماوەو كەمان كردووە!
لێناپرسى تۆ جێگرى دووەمى سەرۆكى ئەنجومەنى بەڵام بەشدارى لە دیلۆگەكان و كێشەكان ناكەى، گوتى: هەر من وانیم جێگر لەلاى پارتى هەر لەسەر هەزازە دانراوەو سامت(وسكوت) بەشى بوەو وەك عەلى عەبدوڵڵا!
ئێستاش تاوناتاوێك عارف تەیفۆر خۆیمان نیشاندەدا وەك ئەوەى لە 4 ساڵى رابردوو لە مالیزیا دەوامى كردبێو، ئاگاى لە كۆبونەوەكانى ئەنجومكەنى نوێنەرانى عێراق نەبووبێ، كە هەرچیمان دۆڕاندوە لە هەزیلى و نەخوێندەوارى و بێئاگاى عارف تەیفۆرو هاوشێوەكانى بووەو، جارێكى تر دەیەوێت كڵاوێكى گەورەى بكاتە سەر خەڵكى كوردستان، منیش دەڵێم بۆ ئەوەى كورد بە تەواوى لە بەغدا ڕیسوا بێت، دەنگ بدەنە شێخ عارف تەیفۆرەكەى لیستى ئەسپە تۆپیوەكە!!
___دووەم كەسایەتى: سامى شۆِرش: گەر ئاوڕدانەوەیەك بۆ مێژووى كارى سیاسى و ڕۆشنبیرى و ڕۆژنامەوانى سامى شۆرش بدەینەوە، ئەوا زۆر نشێو نسكۆ ئاشبەتاڵ و هەڵوێستى دووڕووى و ماستاچێتى و موجامەلە ، بە شێكى بەرفراوانى مێژووى (سامى سەورەى) شۆرش داگیركردووە!
سامى تا لە بەریتانیاو دواتریش بلگراد بوو، قەڵەمى دەزگاى زانیارى و لە ژێرەوەش پەیوەندى بە باڵێۆزخانەى عێراقەوە لە پراگەوە هەبووەو، جارجارەش كارتێكى موجامەلەى دەگردە بنەماڵەى بارزانى و، ئەوانیش بە خشكەیى و لەسەرخۆ خستیانە ناو تۆڕى دەزگاى پاراستنەوەو لە ئەوروپا چەند جارێك نوێنەرى ئەوساى پاراستنى لە بەریتانیا دیوەو ، تا ئەوەى بڕیارى گەڕانەوەى داو، پێش گەرانەوەى بۆ كوردستان چەندین وتارى بۆ بنەماڵەى بارزانى و حكومەتەكەى نێچیرەڤان لە ڕۆژنامەكانى ئەلشەرق ئەوسەت و ئەلحەیات و ئەلزەمان نووسى و لە پڕا بۆ كوردستان گەڕایەوە ماوەیەك ژورێكى بچوك لە شێوەى كۆگا(مەخزەن) ى لە مەكتەبى ناوەندى ڕاگەیاندن بۆ دیارى كرا بوو!
بۆ ماوەى یەك ساڵ لە ژێر چاودێریدابوو سەدان وتاریان لە خەبات و ئەلتاخى و سه‌وت ئاخرو یەڵان (گوڵان) پێ نووسى تا ئەوەى ماوەى پایدۆز كردنى نەما! جارێكیان ئاسۆ كریم گووتى: ئەوەى ڕۆژێك بە چاوى سوكەوە سەیرى ئێمەى دەركرد، ئەوا خۆشى مەبەستى سامى شۆرش بوو تێكەوت!
پارتى و بنەماڵەى بارزانى گەورەترین هەڵە كە كردیان سامى شۆڕش یان كردە وەزیرى ڕۆشنبیرى لە كابینەكەى نێچیرى گەورە دزو مافیاى سەردەم!
سامى شۆرش بە ڕۆژ خەریكى كارى ئیدارى و دزیى و گەندەڵى بوو تا دەركرا ئاگایى لە بوارى ڕۆشنبیرى و هونەرى و كەلتورى و ئەدەبى بە هیچ شێوەیەك نەبوو!
بەشه‌وانیش خەریكى ڕابواردن و خواردنەوەو دەعوەتكارى بە جۆرێك لەسەر مێزى خواردنەوە دەیانكەسى كردە ڕاوێژكارو خەبیرو مودیر، وێڕایى هەموو ئەو حاڵەتانە هەر لەسەر مێزى خواردنەوە شاندى ڕۆشنبیرى بۆ وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپى دیارى دەكردو، هەر لەسەر مێزى ماسیى برژاوەكە بڕیارى ڤیستیفاڵ و كەرنەڤاڵ و سیمنارو كۆنڤراساتى دەداو، لێژنەى دزى بۆ وەسڵیش دیارى دەكرد!
تەنانەت ئەو خانمانەشیان بۆ دەدۆزیوە كە بۆ پێشوازى و مانەوەى شەوانەى میوانەكانیان لە ئەستۆ دەگرد!
ئەمڕۆ بە سەردەمى وەزیرایەتى سامى شۆرش دەڵێن ساڵى كڕینى چاپخانەكە!!
كام چاپخانە، ئەو چاپخانەیەى كە مۆدێلى حەزرەتى نوح بوو بە مۆدێلى هاوچەرخ و ساڵى 1998 تۆماركرابوو!
ئەو چاپخانەیى بە نزیكەى 500 هەزار دینارى سویسرى كرابوو، 1200 یەك ملێۆن و دووسەد هەزار دینارى بە وەسڵى تەزویرى بۆ كرابوو، كە زۆر نوقسانى هەبوو تا ئەمڕۆ ئەو چاپخانەیە لەكەیەكى ڕەشە بە ناوچەوانى سامى شۆرش و دەوروبەرەكانیەوە!
سامى شۆرش لە دواى دەركردنى 2 مۆلیدەگەورەكەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى بۆ ماڵە تازەكەى بردەوە كە بە پارەى دزى و گەندەڵى دروستى كردبوو، پێشنیاز دەكەین ناوى سامى شۆرش لە دزى و گەندەڵى بخرێتە ناو كتێبى مێژووى(گیتس)ەوە!
بۆ ئەوەى كورد زیاتر لە بە غدا ریسوا بێت دەنگ بدەنە سامى شۆرش لیستى ئەسپە تۆپیوەكە!
____بەشى سێهەم: ناسیح غەفۆر رەمەزان:
خۆى واناساندووەكە دكتۆرایى لە سۆڤێت هێناوەتەوە، بەڵام تانووسنى ئەم بابەتە بروانامەى دكتۆراكەى بۆ پەرلەمانى كوردستان نەبردووە، چونكە دكتۆراى تەواو نەكردوە!
نازنازى كچى محمەدى مەلا قادر بە ئاشكرا گوتبووى: كەى ناسیح غەفۆر دكتۆراكەى هێنایەوە منیش ئیعتراف دەكەم كە دكتۆراكەم تەزویربووە!
خاتوو شوكرە رەسول كە بە هەق پڕۆڤیسۆرەو دكتۆراى هەیە، بە ئاشكرا گووتى: كاك ناسیح دكتۆراى نەهێناوەتەوە، چونكە دەیانجار لە تۆمارگەى پەرلەمانى كوردستان داوایان لێكردووە، تا بڕۆانامەكەى بهێنێت، زیاتر لە 8 ساڵە داوایان كردووە نەیهێناوەتەوە، تا ڕۆوژێكیان كاك عەدنان موفتى سەرۆكى پەرلەمان گوتى: گەر ناسیح غەفۆر دكتۆراكەى نەهێنێتەوە، بە دكتۆر بانگ ناكرێت!
ناسیح غەفۆر تا وەزیرى پەروەردەبوو، نەزان و تورەو گەندەڵ بوو لە كابینەى یەكەم كە هێشتا كەس دزى و گەندەڵى بەكارنەدەهێنا ناسیح غەفۆر 5 سەیارەى بۆ خۆى كڕى بوو، بەشەو پاسەوانەكانى دەناردە دزیكردن!
ناسیح بە ئیعترافى سەركردایەتى پارتى فاشیلترین وەزیرى حكومەتى كابینەى یەكەم بووە!
ناسیح غەفۆر كرایە بەرپرسى پەیمانگاى كادیرانى پارتى بە ئیعترافى دكتۆر عەبدوڵا ئاگرین و كەریم ڕۆژ گەورەترین دیكتاتۆرو دزو گەندەڵ بووە، بەوەى سكرتێرەكەى لە خۆى مارە كردوو، ژنەكەى یەكەمى تا ئەمڕۆ لە خانویەكى قریەى زانكۆى سەڵاحەدین كە ئامۆزایى خۆیەتى وازى لێهێناوە، لە كاتێكدا ناسیح 12 ساڵ لە ئەندامێتى پەرلەماندا بوەو لە كابینەى یەكەمیش وەزیر بووەو، لە هەمان ماوەشدا ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى پارتى بوەو بە بەردەوام 2 مووچەى زۆرلاى وەرگرتووەو، ئمڕۆ بۆتە خاوەنى:
_ 3 ڤێلا لە شارى خەونەكان
_ 8 خانووى داوە بەكرێ
_ لە دهۆك 4 خانوى كڕیوەو مەكى ناوێك بۆى داوە بەكرێ
_لە كەركوك 13 پارچە زەوى وەر گرتووەو 4 خانووشى داگیركردووە، 45 دۆنم زەوى لە قوشتەپە كڕیوەو، هەر دەكورزێتەوە!
كاك مەهدى ئومێد بیرەوەریەكى كورتى ناسیح غەفۆرى بۆ گێڕاینەوە كە ساڵى 1988 كە رژێمى بەعس هەڵەبجەى كیمیا باران كرد، مەهدى گوتى: هەموو كوردانى ڕۆسیا خۆمان ئامادەكردبوو بۆ خۆپیشاندان لە بینى وێنەى شەهدانى هەڵەبجە خۆم پێنەگیرا سەرو قژو دەم و چاوم نا لە قۆڕوو بە گریانى فرمێسكاویەوە هەموو ڕووسیەكان تەماشاى منیان دەكرد، دواى مەراسیمەكە بۆیان گێڕامەوە، كە ناسیح غەفۆر گوتبووى، بە خوا مەهدى كەرو بێئەقلە خۆى ناوە لە قۆڕ، وەڵاهى هەموو كورد لەسەر ئەژنۆ بڕۆن من خۆم نانێمە قۆڕ، تەنانەت زۆریش بە من واتە(مەهدى) پێكەنیوە!
ئافەرین مەسعودى كوڕى مەلا بۆخۆت و پیاوێك كە بۆ پەرلەمانى بەغداد دەستنیشانكردووە، ناسیح غەفۆرێك لە هەموو ئەرك و كارەكان و پۆست و پلەكانى رابردوو فاشل و دزوز گەندەڵ دەرچووبێ و خاوەنى برولانامەى تەزویربێ، چۆن و بەچ ماڤێك بە كاندید بۆ بە غدا دیارى دەكەیت؟!
ناسیح غەفۆرێك لە كۆرو سیمینارەكانى ژنانو ئافرەتاندا بەرگرى لە ژن دەكا، بەڵام خۆى ژنى دووە هەم دەهێنێ!
ناسیح غەفۆر لە سیمینارەكان باسى توندو تیژى ژنان دەكا، كەچى خۆى ژنى یەكەمى دەركردووە!
ناسیح غەفۆرێك باسى نەهێشتنى گەندەڵى دەكا، خۆى لە ترۆپكى گەندەڵیدایە!
ناسیح غەفۆرێك باسى شەفافیەت و كرانەوە دەكا، كەریم ڕۆژو دكتۆر عەبدوڵا ئاگرین با وەڵامى شەفافیەت و گەندەڵیەكانى نلاسیح بدەنەوە!
باسى بڕوانامەى نازنازى ژنى خولە سورى مەكتەبى سیاسى دەكا كە تەزویرە، بەڵام 12 ساڵە لە پەرلەمان داواى بروانامەى دكتۆراكەى دەكەنو خۆى لە گێلى دایە!
بۆ ئەوەى كورد زیاتر ریسوا بێت، دەنگ بدەنە ناسیح غەفۆرەكەى لیستى ئەسپە تۆپیوەكە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە