کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە ئاكرێ ماڵ و مەلەوانەگەى لاوان كرا بە بارەگاى پاراستن

Sunday, 29/06/2008, 12:00

2211 بینراوە


پاش ئەوەى د. روژى كورى نورى كوڕى شاویس لە ئاكرێ لەسەر بودجەى تایبەتى خوى - "چونكە ئەو زور پارەى لە بەغدا بە دەست كەوتووە"-، وەك ئەو ئاماژەى بو كرد، لە رێو رەسمى كردنەوەى باڵەخانەكەدا لە مانگى هەشتى 2006 ، كە دەكەوێتە گەڕەكى (مەهەتێ) ى ناوخوى قەزاى ئاكرێ و بەرامبەر كەناڵى ئاسمانى كوردستان تى ڤى و پاش تێپەربوونى چەندین مانگ بە سەر كردنەوەى باڵەخانەكەدا و نەئەنجامدانى هیچ چاڵاكیەكى گەنجان و روشنبیرى لە و بالچەخانەیەدا ، لە پرێكدا ماڵ و مەلەوانگەى لاوان كرا بە بارەگاى پارستن بێ ئەوەى هیچ حیسابێك بۆ گەنجان بكرێت یان وەك دكتور وتى بزاڤى روشنبیرى لە ئاكرێ سەرپەرشتى ئەو باڵەخانەیەى لاوان لە ئەستو دەگرێت ، نەك هەر بزاڤى روشنبیرى سەرپەرشتى باڵخانەكەى نەكرد بەڵكو بگرە بێدەنگیشى نواند لە سەر روداوەكە و لەوانەشە بیروكەى گوڕینى ماڵ و مەلەوانگەى لاوانى ئاكرێ بو بارەگاى پاراستن ، هەر بزاڤى روشنبیرى خوى داهێنابێت هەتا جەولەى داهتووى هەڵبژاردن(كونفرانس) مسوگەر بكات، چونكە بە راستى ئەوان لە ئامانجى سەنتەر یاخود بزاڤە روشنبیریەكان و خواستى روشنبیرانى دەڤەرەكە دورن و ئامانجى دەستەى ئێستا و كونى بزاڤى روشنبیرى نەك پێشخستن و خو بە خاوەن زانینى گرفتە روشنبیریەكانى دەڤەرەكە و كوردستانە ، بەڵكو ئامانجیان تەنها ئەوەیە نەهێڵێن كەسانى روشنبیرى خاوەن توانست لە بوارە جیاوازەكانى مەعریفى و روشنبیرى سەر هەڵدەن و سمینار بگێڕن یا خود توێژینەوە بكەن ، بویەش ئێستا ئەو دەستەیە خو ویستە و پارەپەرست و دزە، ناتوانێت بە كەس بڵێت نا ، چونكە خویان كەسانى ناروشنبیر و دور لە داهێنان و بیركردنوە و بگرە زۆر جاریش پێكەنین و فشە بە بەرهەمى شاعیر و نووسەركان و روشنبیران دەكەن لە بارەگاى بزاڤدا و لە شوێنەكانى تریش ، چونكە وەك ئاماژەمان بو كرد لە سەرەوە خویان خاوەنى بیرو و باوەرى خویان نین و بە ویستى دەسەڵات (جاران بەعس و پاشان مەڵبەند و ئێستاش لق و لە داهاتوشدا...؟ خوادەزانێ) بەڵگەش لە سەر لاوازى و بێ توانایى و بێ هەڵوێستى ئەو بەناو روشنبیرانەى بزاڤى روشنبیرى لە ئاكرێ ، بێدەنگ بونیانە لە و هەمو پێشێلكاریانەى كە روژانە لە سنورى دەڤەرەكەدا رودەدەن نزیكترینیشیان ماڵ و مەلەوانگەى لاوانە بێجگە لە دەركردنى ئەوانەى كە سەر بە حیزبى ترن كە پێشتر زوربەى ئەوانەى كە ئێستا سەركردایەتى بزاڤەكە دەكەن سەر بەو حیزبە بوون و ئێستاش بە بیانوى جورا جور دەریان دەكەن، چونكە ئەوان ئێستا سەر بە حیزبەكەى ترن، ئەگەر كارەكەش وا بڕوا بزاڤى روشنبیرى تاپو دەكرێت لەسەر ناوى چەند كەسێك بە پیروزیایى حیزب و چونكە وەك حیزب دەڵێت : ئیمە خاوەنى بزاڤى روشنبیرینە ! بزاڤیش بە وە قایلە بویان ئیمزا كردووە كە هەتا ماون لە دەستەى بەرێوەبردنى بزاڤ دابن ، لە گەڵ رێزیشم بو هەندێ لە ئەندامانى بزاڤى روشنبیرى كە نامە وێ ناویان بهێنم نە وەك حیزب ...؟ هەر وەك لە كونفرانسەكەى دوایى خەلكێكیان كە سەر بە ئەو دەستەیە نەبوون دەریان كردن بە ئەمرى حیزب و دادوەر بە بیانووى ئێوە ئامادەنەبوینە لە چاڵاكیە گەندەڵەكانى بزاڤدا، چونكە پێم وایە هەموو روشنبیرانى دەڤەرى ئاكرێ لە رەوشى بزاڤەكە ئاگاداران دەزانن مەبەستم كام لە ئەندامانى بزاڤەكەیە، كە بە داخەوە خویان فروشتووە و تا ئێستاش هیچ توێژینەوە و خوێندنێكى بو هیچ لە كێشە كومەڵایەتى و ئابوورى و روشنبیریەكانى دەڤەرەكە ئەنجام نەداوە، خوزگەش نەم دیتبایە بزاڤێك كە مێژووى دامەزراندى بو روژى دووشەمەى 1/7 ساڵى 1991 دەگەرێتەوە یەكەم سەنتەر و بزوتنەوەى روشنبیرى بێت لە سەر ئاستى كوردستان و ئێستاش بەو شێوەیە بێت كە لە كوڕ و سمینارەكان بە تەلەفون و بە ئەمرى حیزب خەڵك كوبكەنەوە .ژەند نمونەیەكى گەندەڵى و لاوازى نزمى ئاستى كارگێرەكانى بزاڤى روشنبیرى ، گوڤارى (بیاڤ) كە گوڤارێكە كەس نایبێنیت و هەر بۆ ئەوەیە كە گیرفانەكەى خویانى پێ پڕكەنەوە واى لێهاتووە كە ئێستا قیادەى بزاڤیش بابەتى تێدا بڵاو ناكەنەوە چونكە كاتیان نییە و وتار نووسینیش كار و پیشەى ئەوان نییە، یان وەكو ئەو وسولاتەى كە لە ڤیستاڤاڵى روژى هەلبەست لە مەتعەم ڤین پڕدەكراینەوە 200 نەفەرى راستەقینە كە گومانیشم هەیە دووسەد نەفربێت، دەكران بە چوارسەد نەفەر و بو هەر جەمێكى خواردن 200 نەفەر زیاد دەكرا (واتە 1200 جەمى خواردن بو یەك روژ و 3600 جەمى خواردن بۆ سێ روژى ڤیستەڤاڵ ئاودیویان كرد) و پارەكەش واسل دەكرا لە گیرفانى راستى سەرپەرشت بو گیرفانى چەپى سەرپەرشتى ڤیستەڤاڵى روژى هەلبەست ، دیسان بە داخاوە 3ێ شاعیرى شارى ئاكرێى شیعریان نەخوێندەوە لە هەرسێ روژى ڤیستیڤاڵ گەندەلى روژى جیهانى هەلبەست .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)