وەڵامێكى بۆ ئەو هێشوەى كە زۆر موعجیب بە منە
Tuesday, 03/03/2009, 12:00
1- جەقە...
چەند جارێك هێشو ناوێكى خوازرا و ترسنۆك لە سیتەكان كۆمەڵێك تۆمەت و قسەم بۆ هەڵدەبەستێت و دەیەوێ لە كارم بەوەستێنێت، رۆڵە خەیاڵت خاوە، پێش تۆ زۆر جاهیلى وەك خۆت ئەو هەوڵەیان داوە تەنیا بەهەرحال من دێمە سەر درۆكانت، بەڵام وەڵامى درۆكانى یەكەمت نادەمەوە، چونكە پێویستم بەوە نەبووە، ئەگەر دروست وابێت حەقى خۆمە زۆر لەوە زیاتر وەربگرم و حەقم لەسەر حكومەتەى تۆ هەیە، بەدەر لەوە كە رۆژنامەنووسم خۆ هاوڵاتییەكى كوردم و خەڵكى ئەو كوردستانم، كەواتە دەبێ حكومەتەكەى ئەو كوردستانە هەموو پێداویستەكانم دابین بكات، نەك بۆ من، بەڵكو بۆ هەموو هاووڵاتییەكى ئەو كوردستانە، هەرچەندە سوودمەندى هیچ شتێكى ئەو حكومەتە نەبوویمە، تەنیا درۆیەكى جەنابت بوو، ببورە كە وا دەڵێم بە خوا هەر ئەوەت لێ دێ، ئەگەر نارازى جەقە بە.
2- هۆش...
رۆڵە گیان لە شوێنێكى دیكە باس لە هەواڵەكەى سۆزان نامۆى هونەرمەند دەكەى، كە باس لە بێ بەڵێنى و خۆدزینەوەى زیاد ئەسعەدى مامۆستات دەكات، من تەنیا وەك رۆژنامەنووسێك هەواڵەكەم گواستەوە، ئەركى من گواستەوە بووە، نەك تۆمەت بۆ زیاد ئەسعەدى مامۆستات، لایەكى تریشەوە ئەوەندە بە جاهیلى ببورە ئەوەندە نەزانى لە هەواڵەكە گەیشتووى، بۆ دڵنیایت خاتوو سۆزان نامۆى هونەرمەند لە هەواڵەكە دەڵێت "بڕیار بوو زیاد ئەسعەد 5 ئاوازم بداتێ كە لەبەرابەردا سێ هەزار دۆرى وەرگرتووە پێدا، كەچى 3 ساڵە خۆى شاردۆدتەوە و بەڵێنەكەى خۆى جێبەجێ نەكرد و كەمتەرخەم دەرچوو"، كەواتە هەموو كەسێك ئەزانى كە سۆزانى هونەرمەند مەبەستى توانا و لێهاتووى هونەرى زیاد ئەسعەدى مامۆستات نەبووە و لەسەر ئاست و نائاست قسە نەكراوە، تەنیا تۆى جاهیل كوڕە ببورە مەبەستم تۆى نەزان وا تێگەیشتووى لەسەر ئاستى مامۆستاكەت قسە كراوە، خۆ ئەگەر مامۆستاكەش ئەو پاڵەوانە بێت كە تۆ باسى دەكەى هەزارى وەك سۆزان نامۆ رەخنەى لێ بگرێ ناروخێت، كەواتە بۆ وا لە خۆتەوە هەڵچووى، ئەگەریش لە ئاستى هونەرى مامۆستاكەش بە گومانى ئەوە حەقە خۆتە، دواتر ئەگەر مامۆستاكەت كارێكى واى نەكردووە و تەنیا بوختانى من و سۆزان نامۆى هونەرمەند بووە، ئەى بۆ مامۆستامەت وەڵامى هەواڵەكەى نەدایەوە، دەزانى بێدەنگ بوون واتا چى؟؟؟ دڵنیام نازانى، ئاخر ناتوانى هەواڵێك وەك خۆى وەربگرى دەشتەوێ موناقەشە بكەى، خوایە گیان لەگەڵ ئەو جاهیلانە حەشرم مەكە.
لە هەمووى خۆشتر لە بەشێكى قسە قۆڕەكانت دەڵێى "كاتێك ئیبراهیم تاتلیساس لەسەر قومار كردن گیرا و هیچ رۆژنامەیەك قسەى لەسەر نەكرد بۆئەوەى شەخسیاتى بپارێزرێ"، ئەگەر دروست وایە و ئیبراهیم تاتلیساس واى لێهاتووە و رۆژنامە توركییەكانیش داپۆشیان لێى كردوە، ئەى تۆ چۆن ئەو هەواڵەت زانى، جەنابت لەوێ بۆى، یان دۆستى نزیكى ئیبراهیم تاتلیساسى و ئێمە نەمانزانیوە، ئەگەر لە نزیكەوە ئیبراهیم تاتلیساس دەناسى ژمارە تەلەفۆنەكەى ئیبراهیمم بۆ رەوانە بكە دەمەوێ دیمانەى بكەم، دڵنیام نە لەوێ بووى و نە دۆستى ئیبراهیمى تەنیا بوختانێكت بوو بە تاتلیساس كرد و درۆیەكى دیكەشت بۆ درۆكانى خۆت زیاد كرد.
3- دواین درۆ...
لەو رۆژانە دواین درۆى خۆت بڵاوكردەوە، گوایە من 32 ملیۆن دینارم وەرگرتووە بۆئەوەى ببمە گۆرانیبێژ، ئەگەر دروست وایە ئەو نوسراوەت لایە كە من پارەم پێ وەرگرتووە، بۆچى بڵاوى ناكەیتەوە، بۆئەوەى ئەگەر راست بێت دەستخۆشیت لێ بكەم، خۆتۆ ئاواتت ئەوەیە دەست خۆشیت لێ بكەم.
وەڵڵا حەز دەكەم ببمە گۆرانیبێژ و بە قەد گۆرانیبێژێك كارم لە هونەر كردووە و ئێستاش كارى بۆ دەكەم، مادام وەك رۆژنامەنووسێكى هونەرى خۆم ناساندوە، زۆریش لام ئاساییە ببمە گۆرانیبێژ و بیكەمە كڵاو و ناو و ناوبانگى خۆم، خۆزگە ئەوەى تۆ باست كردوە راست بوایە، سەرەتا هاورێیەكم پێى راگەیاندم و پێمیگوت پیرۆزە بیستومانە بویە گۆرانیبێژ و گۆرانى دەڵێى، بەڵام گۆرانى خراپ مەڵى، راستى پەشۆكام و لە لایەكى دیكەشەوە خۆشحاڵ بووم، وامزانى دەمێكە هونەرمەندم و نەمزانیوە، دواتر گوتى هێشو هەواڵەكە بڵاوكراوەتەوە، منیش زۆر بە ساردیەوە گوتم بڕادەر گیان با باسى ئەو هیشوەت بۆ بكەم، هیشوو ناوێكە و زۆر درۆزنە و زۆریش موعجیب بە منە و هەر مانگێ نوێترین درۆى خۆى بڵاودەكاتەوە، دیارە ئەوەش نوێترین درۆتى كەوتیتە بازارەوە، هیشو گیان تۆ كە ئەوەندە موجیب بەمنى ئیمێلەكەتم بۆ بنێرە هەندێ وێنەى جوانى خۆمت بۆ رەوان دەكەم، نامەوێ زۆر لەسەر ئەو هەواڵە قسە بكەم، چونكە پێم باشە وەزارەتى وەرزش و لاوان خۆیات وەڵامت بدەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست