له لێدوانێكیدا لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى وه‌ڵامى ههوالێكى رۆژنامه‌ى هاووڵاتى ده‌داته‌وه
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
رۆژنامه‌ى هاوڵاتى به مانشێتى لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى ژماره (540) له به‌روارى 8/6/2009 هه‌واڵێكى نوسیوه به ناونیشانى (بارزانى به چوار حزبه‌كه‌ى وتووه ئه‌گه‌ر ره‌تیبكه‌نه‌وه ناهێڵم بحه‌سێنه‌وه) .
ئێمه له لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى رایده‌گه‌ێنین كه ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كى نیه ونه به‌رێز بارزانى قسه‌ى واى كردوه ونه ئێمه‌ش ئه‌وه‌ین هه‌ڕه‌شه‌ى وامان لێ بكرێ ..
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه یه‌كێتى په‌یوه‌ندى پێوه كردبین بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ده‌ستوره‌كه وقبوڵ نه‌كردنى .
پێمان سه‌یره كه (هاوڵاتى) پشت به‌م وتى وتى وقسه بێ بنه‌مایانه ده‌به‌ستێ و ده‌یكاته هه‌واڵ وترش وخوێى پێوه ده‌كا وشیكارى له‌سه‌ر ده‌كا ..
ئێمه له لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى دوپاتى ده‌كه‌ینه‌وه بڕیارى سیاسی خۆمان سه‌ربه‌خۆیه وهه‌رگیز له ژێر كاریگه‌رى هیچ كه‌س ولایهنێكدا بڕیار وه‌رناگرین ، روبه به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره هه‌وڵ وتهقالایه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ولهق كردنى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌م لیسته نه‌وعیه ده‌ڵێین خه‌ڵكى كوردستان له‌وه هۆشیارتره كه راست ودرۆى لێ تێكه‌ڵ ببێ وسه‌ركرده وسه‌ركردایه‌تى ئه‌و چوار حزبه ناسراوترن له‌وه‌ى به‌م جۆره ته‌م ومژ وگومانانه له‌كه‌دار بكرێن وشانازى ده‌كه‌ین به‌وه‌وه كه ساڵانێكه ئێمه له سه‌نگه‌رى به‌رهه‌ڵستكارى وجیاوازى بۆچوون وهه‌ڵوێستدا بوین له‌گه‌ڵ دوو حزبى ده‌سه‌ڵات وله‌و پێناوه‌شدا قوربانى وفشار ومه‌حروم بوون وبێ نازى زۆرمان ته‌حه‌مول كردوه .. بۆ كه‌سى به ویژدان وهۆشیاریش ئاشكرایه كه بوونى خاڵى هاوبه‌ش وهاو بۆچوونى له شتێك‌دا ، یا خاڵى جیاواز ودور لهیهكبوون له شتێك‌دا ماناى پاشكۆیه‌تى ولهگهڵبوون یا دژایه‌تى ودوژمن بوون نیه ، وپشتهوهى پهردهكانیش تا سه‌ر له هه‌موو كه‌س به شاراوه‌یى نامێنێته‌وه ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست