گرتنى رۆژنامەنوسانى كورد لەتوركیا و دەسەڵاتى نادیموكراتى ئیسلامى توركیا
Friday, 23/12/2011, 12:00
دەسەڵاتى ئیسلامى توركیاى ئێستا و رابردوو هەمیشە دەسەڵاتێكى نادیموكراتى و تاك ڕەوانەیە كە رێز لە بنەماكانى مافى مرۆڤ و ئازادى بیرو را ناگرێت, ئەگەر تادوێنى توركەكان بەكوشتن ووێرانكردن كوردستانى باكوریان سەركووت دەكرد ئەمرۆ دەستیان كردوە بە سەركووتكردنى رۆژنامەنوسان و بیرو را جیاوازەكان , توركیا ڕانەوەستا لەوەى پەلامارى سەركردە وهێزەكانى گەریلا بدات نەوەستا لەوەى ئۆجەلان لەزیندان بكات و گوندەكان وێران بكات و مافى كوردبوون لەجوگرافیاى ووڵات بسرێتەوە و زمانى دایكى كوردى بەتوركى بكات و لەسەر زەمینى نوسین و قسەكردن بیسرێتەوە ئەوەى ئەمرۆ روویدا ئەگەر لەووڵاتێكى دیموكراتى یان رۆژئاواى وئەمریكایى بوایە هەموو جیهانى بەخۆیەوە سەرقەڵا كردبووە بەڵام ئەوەى بەلاى منەوە جێگەى نیگەرانیە لەم رۆژانە 37 رۆژنامەنوسى كورد لە رۆژنامەكان بەفەرمانى دادگاوە گیراون سەیرە لەووڵاتێك بەنیاز بێت ببێتە ئەندامى ئەوروپا بەوشێوەیە رەفتار دەكات
بهگوێرهی ئامارێك كه نووسینگهی ئاژانسی دیجله له ههرێمی كوردستان ، ئهمڕۆ به فهرمانی نۆیهمین دادگای كۆماری ئهستهمبوڵ، بارهگای سهرهكی ڕۆژنامهی ئۆزگور گوندهم و ئاژانسی دیجله و گۆڤاری مۆدیرنیهت و چهندین دهزگای تر دهستیان بهسهرداگیراوه.
بهپێی ئامارهكه نوسینگهكانی ئاژانسی دیجله لهوان و دیاربهكر و مێرسین و روحا و ئیزمیر و ئهستهمبوڵ و ئهنكهره و گهلێك شاری تر دهستیان بهسهرداگیرا و 37 كهسی تر دهستگیركراون.
سەیر لەوەدایە حزبە ئیسلامیەكانى لاى خۆشمان پارتەكەى ئۆردوگان دەكەن پاڵەوانى ئاینى و نەتەوەى كە ئەوان پێیان وایە ئەوەى لەسەردەمى ئێستاى توركیا كراوە بۆ كورد لەسەردەمى عیلمانیەكان نەكراوە, لەم گرتنى رۆژنامەنوساندا تاوەكو ئێستا رۆژنامەنوسانى كوردستان و رۆژنامەنوسانى بێ سنور ورۆژنامەنوسانى جیهانى بێدەنگن لە ئاست ئەو رووداوە كەناڵەكانى راگەیاندنى كوردیش بەپێ پێویست گرنگیان بەو بابەتە نەداوە, خۆ ئەگەر كارێك بەرامبەر بە خۆیان بكرایە وحزبیانە بوایە وبچوبایەتە نێوان ململانێ حزبیەوە ئەوا گرنگى زیاتریان پێدەدات .
بۆیە دەكرێت رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى ورۆژنامەنوسان بەرێگاى مەدەنى خۆیان كاریان لەسەر ئەو بابەتە بكردایە بۆئەوەى بەهەموو دنیا بڵێن جگە لەسیاسیەكانمان لە كوردستانى باكوور ئەوا رۆژنامەنوسەكانمان ودەسەڵاتى چوارەم بەئاشكرا و بەدەستى دەسەڵاتى ئیسلامى توركى دەخرێنە زیندان وئازاریان دەدەن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست