له پێناو هه‌ڵگرتنی ئابڵوقەی ئازادی له سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ولێرو بۆ پشتیوانی له راپه‌رینی خه‌ڵکی کوردستان، خۆپیشاندان و رێپێوانێکی شکۆد
Sunday, 10/04/2011, 12:00
چه‌تری ئازادی
ئهمرۆ٩/٤/٢٠١١ چه‌تری ئازادی له شاری له‌نده‌ن دژ به سه‌رکوت وتۆقاندن و ئابلۆقه‌ی ئازادی له‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ولێر و دهۆک له لایه‌ن پارتییه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانیکردن و ده‌ربرینی هاوهه‌ڵوێستی و پشتیوانی له‌گه‌ل خه‌ڵکی راپه‌ریوی کوردستان، خۆپیشاندان و رێپێوانێکی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا که سه‌دان که‌س تێیدا به‌شدار بوون.
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌که کاتژمێر ١٢:٣٠ دوانیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له ئێجوارد رۆد دەستی پێ‌کرد. خۆپیشاندەران سەرەڕای وتنەوەی دروشم به زمانی ئینگلیزی وکوردی، دەیان پلاکاردو لافیتەو پۆستەری قوربانیەکانی خۆپیشاندانەکانی کوردستانیان به‌رزکرده‌وه. دوای نزیکەی کاتژمێرو نیوێك لە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، خۆپیشاندەران بە رێپێوان بەرەو ئۆفیسی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە داونین ستریت بەرێکەوتن. سه‌ره‌تا له ئێجواردرۆدهوه که سه‌نته‌ری ره‌وه‌ندی عه‌ره‌بی و کوردییه پاشان به‌شوێنه هه‌ره قهرباڵغهکانی ناوه‌راستی له‌نده‌ن وه‌ک هاید پارک کۆرنه‌ر، پیکادیلی سیرکس و ترافاڵگارسکویردا تێپه‌ڕین. لەماوەی یەك کاتژمێرو نیودا تا گەیشتنی خۆپیشاندەران بە بەردەم ئۆفیسی سەرۆكوەزیران، هەزاران هاوڵاتی بەریتانی لەمبەرو ئەوبەری شەقامەکانەوە سەرنجیان لە خواستەکانی خۆپیشاندەران دەدا و گوێبیستی دروشمەکان بوون کە بریتی بوون لە: بژی ئازادی.. بژی یەکسانی... بۆدەرەوە میلیشیاکان...بۆ دەرەوە بەرزانی... بۆ دەرەوە تاڵەبانی...دەست لە سەرکوتو کوشتن هەڵگرن.. گەمارۆی ئازادی سەر هەولێر هەڵگرن.... هەروەها سەدان نوسخە لە راگەیاندنی چەتری ئازادی کە بەزمانی ئینگلیزی ئامادەکرابوو بۆ ئاگادارکردنەوەی رای گشتی بەریتانیا لە روداوەکانی کوردستان و هەڵسوکەوتەکانی دەسەڵات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و خواستەکانی خۆپیشاندەران بڵاوکرایەوە.
لەماوەی خۆپیشاندانەکەدا لەبەردەم حکومەتی هەرێم لە ئێجوارد رۆد و لە بەردەم ئۆفیسی سەرۆک وەزیران، چه‌ندین هه‌ڵسوراو و که‌سایه‌تی سیاسی قسه‌وباسیان پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین لایه‌نی سیاسی‌و یەکێتی کرێکاریی پەیامی پشتیوانیان ئاراستەی خۆپیشاندەران و خەڵکی کوردستان کرد؛ لەوانە رێکخراوی ۆرکەر لیبرتی)، یەکێتی کرێکارانی پەیوەندیەکان- PCS ,نامەی گروپی زانکۆی سلێمانی‌و نامەی یەکێتی کرێکارانی یونایت لەجیاتی ١٠٠هەزار ئەندامی یەکێتیەکە خوێنرایەوە.
وەفدێکی چەتری ئازادی نامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تیان به‌ناوی خۆپیشاندانه‌که‌وه دایه نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران. له نامه‌که‌دا باسی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤ و هەموو ئەو کوشتن و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانانه کرابوو که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران لە کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له به‌شێکی نامه‌که‌دا داوا له سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تی به‌ریتانی کرا بوو چیتر هاوکاری یه‌کێتی و پارتی و حکومه‌تی هه‌رێم نهکهنو فشار بخه‌نه سه‌ریان تا ده‌ست له پێشێلکاری و سهرکوتو تاوان هه‌ڵبگرن و داواکانی خه‌ڵکی کوردستان جێبه‌جێبکه‌ن.
خۆپیشاندانەکە لەناو جۆش‌و حەماسی خۆپیشاندەراندا تا نزیکەی ٤:٣٠ ی ئێوارە بەردەوام بوو.
چه‌تری ئازادی له‌نده‌ن
[email protected] 9/4/2011
ده‌توانرێ به‌کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه به ڤیدیۆ خۆپیشساندانهکه ببینیت:
http://www.youtube.com/watch?v=BnPUDcsHvXs
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست