کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌ڕو ئاشتی

Friday, 05/02/2010, 12:00


کاتیک کۆسپی ڕووداوه‌کان

له‌ قه‌راغی ڕوباره‌کان

پیاسه‌ی ناوه‌خت ده‌کات

کاتێک ووشه‌ ده‌بێته‌

ناو بژی که‌ره‌ێکی.... بێ ده‌سته‌ڵات

یه‌کێک بۆ ده‌هه‌مین جار

شه‌ڕو ئاشتی...ی توڵستوی ده‌خوێنێته‌وه‌

به‌ ونیازه‌ی به‌رهه‌می خوێندن پێ بگات

دووهه‌میان بۆ دابین کردنی ئامرازی نان

دوا پیاسه‌ی مه‌رگ ده‌کات

سی هه‌م سه‌ودای وه‌رزی عه شقه‌

له‌ عه‌شقه‌ خۆی به‌ دی ده‌کات

چوار هه‌م له‌ چمکی سه‌فته‌ی پاره‌کانی

سڵاوێک له‌ خۆی ده‌کات

پێنج هه‌م واده‌زانێت باڵه‌کانی په‌پوله‌یه‌ک

کارده‌کاته‌ گڕی باشوور\

شه‌ش هه‌م له‌داستانی خه‌وی خه‌یاڵه‌

خه‌ونه‌کانی دێته‌ دی

حه‌وت هه‌م به‌ زه‌بری خه‌و

خه‌ونه‌کانی دروست ده‌کات

هه‌شت هه‌م به‌ وه‌عزوئیرشاد

ئاره‌زووه‌ یاخییه‌کان سه‌رکووت ده‌کات

گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیدا مه‌حال نییه‌

به‌ڵام گه‌ڕانێکه‌ له‌تاریکی چرای شه‌ودا

دووا قۆناغی مردن و خاک

له‌ لاپه‌ڕه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و ڕۆژنامه‌دا

کۆ ده‌بێته‌وه‌‌

به‌خته‌وه‌ران هه‌ست ده‌که‌ن

له‌ ناوه‌ڕاستری به‌‌هه‌شتێکن

سوود به‌خشینمان له‌ گه‌ڵ مڕۆڤه‌ پێشتره

ئیتر بۆچی ده‌جه‌نگێین؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە