کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود و مه‌سرور مووچه‌ی "سوپای بارزان"ناده‌ن!

Wednesday, 24/11/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو سوپای بارزان به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند : بۆ دوو مانگ ده‌چێت مووچه‌ی سوپای بارزان نه‌دراوه‌ ، که‌ سوپایه‌ک له‌ ناوچه‌ی بارزان ئه‌رک ده‌بینێت. به‌رپرسی سوپا ناوی به‌هزاد لوقمان بارزانییه‌ و به‌ده‌ست له‌ پستدانی مه‌سعود و مه‌سروری کوڕی ئه‌و مووچانه‌ی که‌ بۆ  پاسه‌وان و چه‌کداره‌کان ته‌رخان ده‌کرێت ، ئه‌و ده‌یبا. ژماره‌ی سوپای بارزان نزیکه‌ی 4500 چه‌کداره‌ و مووچه‌ی مانگانهی پێشمه‌رگه‌‌ به‌ ره‌سمی‌ (850) هه‌زار دیناره‌ ته‌نها 350 هه‌زار دیتناریان پێده‌دا ، باقییه‌که‌ی که‌ ده‌کاته‌ 500 هه‌زار دینار بۆ خۆی ده‌بات.سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایێ و وتی: ئه‌رزاقی ته‌رخانکراویش بۆ سوپایه‌که‌ ؛له‌ 70% ده‌با بۆ خۆی و باقییه‌که‌ی بۆ سوپا ته‌رخان ده‌کات ، ئه‌مه‌و مانگانه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار لیتر به‌نزین له‌ کۆی 18 هه‌زار لیتر بۆ خۆی ده‌فرۆشێته‌وه‌. سه‌رچاوه‌که‌ که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و سوپایه‌یه‌ ده‌ڵێت: ئێمه‌ بۆ هاتوو چۆی سه‌ر کاره‌کانمان له‌سه‌ر حسابی خۆمان به‌نزین بۆ سه‌یاره‌کانمان ده‌کڕین و ئازووقه‌ش له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ گه‌ل خۆمان ده‌هێنین. سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت: سوپای بارزان که‌ سوپایه‌که‌ به‌ حساب بۆ بارزانییه‌کانه‌ و ده‌بێ گرنگی پیبدرێت ، که‌چی به‌ ته‌واوی نمونه‌یه‌که‌ له‌و گه‌نده‌ڵستانه‌ی که‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستانی ده‌سته‌به‌رکردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە