کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


بۆ بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى به‌ جیا جیا باڵه‌ ده‌ست رۆیشتوه‌كانى یه‌كێتى ئه‌بینێت؟

Monday, 11/11/2013, 12:00

1870 بینراوە




به‌ گوێره‌ى زانیاریه‌كان له‌ دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 21-9-2013 په‌رله‌مانى كوردستان نێچیرڤان بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى لقه‌كانى پارتى كردوه‌ و تێدا باسى ئه‌وه‌ى كردوه‌ كه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیان بچوك كردوه‌ته‌وه‌ و ده‌بێت له‌ چوار ساڵى داهاتوو هه‌وڵى بچوككردنه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بده‌ین.

بۆ هه‌نگاونانى كرده‌ى بۆ ئه‌و خواسته‌ى پارتى كه‌ به‌ خه‌یاڵى خۆیان ئه‌توانن ئه‌م چوار ساڵه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش بچوك بكه‌نه‌وه‌،هه‌ربۆیه‌ پارتى و بنه‌ماڵه یه‌كه‌م هه‌نگاویان به‌وه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌ كه‌ له‌ رێگاى به‌خشینه‌وه‌ى پاره‌یه‌كى خه‌یاڵیه‌وه‌ سێ باڵه‌ ده‌ست رۆیشتوه‌كه‌ى نێو یه‌كێتى كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌ رێگاى یه‌كێتیه‌وه‌ شه‌ڕى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بكه‌ن.

سێ باڵه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌ پیناو پاره‌ و پۆستدا ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بۆ پارتى و بنه‌ماڵه‌ بكه‌ن، كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه‌ باڵێكى ده‌ست رۆیشتووى نێو یه‌كێتیه‌ ئه‌یه‌وێت كوڕه‌كه‌ى له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه‌ بكات به‌ وه‌زیر و كوڕه‌كه‌ى دیكه‌شى بكات به‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و خۆشى ببێته‌وه‌ به‌ جێگرى پارتى و پشكى باشى بدرێتى له‌ گریبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان، هه‌ربۆیه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا نێچیرڤان چاوى پێكه‌وتووه‌ دیاره‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌یان كردوه‌ و رێككه‌ووتوون.

باڵه‌كه‌ى هێرۆى ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش له‌ رێگاى قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانیه‌ و ئه‌یه‌وێت مسۆگه‌رى ئه‌وه‌ بكات كه‌ پارتى پاڵپشتى بكات بۆ جیگرتنه‌وه‌ى باوكى له‌ ناو یه‌كێتى و هه‌روه‌ها ئه‌و گریبه‌سته‌ نه‌وتیانه‌ى كه‌ به‌شى یه‌كێتییه‌ و بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتووه‌ و له‌ ده‌سى نه‌ده‌ن و چه‌ند پۆستێكى حوكمیش بدرێت به‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى تاله‌بانى وه‌ك عیماد ئه‌حمه‌د.دیاره‌ نێچیرڤان به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداون داواكاریه‌كانیان قه‌بوڵ بكات.

باڵه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئه‌ویش به‌ ناوى نزیكبوونه‌وه‌ یه‌كێتى له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌یه‌وێت باڵه‌كه‌ى خۆى به‌ هێز بكات و دواتر خواسته‌كانى بهێنێته‌ دى. هه‌ربۆیه‌ مه‌سعود بارزانى دوێنێ چاوى به‌ به‌رهه‌م ساڵه‌ح كه‌وتووه‌ و ئه‌یه‌وێت ئه‌ویش به‌ چه‌ند پله‌و پایه‌ و پۆستێك بۆ نزیكه‌كانى له‌ به‌غدا و هه‌ولیر ئیخرا بكات و بیخاته‌ ژێر ركێفى خۆیه‌وه‌.

ئه‌وه‌ ئه‌رسه‌لان بایزیش پارتى وه‌عدى ئه‌وه‌ى پێداوه‌ بیكاته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و چى بوێت پێى بكات. شێخ جه‌عفریش ده‌مێكه‌ پارتى كریوێتى و وه‌ك پارتیه‌ك قسه‌ ده‌كات.

پارتى بۆ ئه‌یه‌وێ باڵه‌ ده‌ست رۆیشتوه‌كانى یه‌كێتى به‌ جیا جیا بكڕێت؟

پارتى بۆ ئه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات، له‌ پێناو ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر باڵێكى یه‌كێتى له‌ داهاتوو سه‌ر ئێشه‌ى بۆ پارتى دروستكرد، دوو باڵه‌كه‌ى تر وه‌ك كارتى فشار به‌كار بهێنن به‌رامبه‌رى. له‌ هه‌مان كاتدا پارتى ئه‌یه‌وێت هه‌رسێ باڵه‌كه‌ له‌ داهاتوو وه‌ك رابردوو وه‌ك كارتى فشار و سه‌ر ئێشه‌ به‌رامبه‌ر گۆڕان به‌كاربهێنێت و فه‌وزایه‌ك له‌ سلێمانى دروست بكه‌ن، له‌ پاڵ ئه‌وه‌دا پارتى مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانى بهێنێته‌ دى. به‌ڵام پارتى بنه‌ماڵه‌ ناتوانێت ئه‌و خواسته‌ گڵاوانه‌ى خۆى به‌دى بههێنن، چونكه‌ خه‌ڵكى سلێمانى و شاروشارۆچكه‌كانى یه‌كێتى و پارتیان ته‌ڵاقداوه‌ و جارێكى تر به‌ ماره‌ به‌ جاش بیانكه‌نه‌وه‌ به‌ خاون ماڵ و ئاگر له‌ ماڵى خۆیان به‌ر ناده‌ن.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)