کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێكەوتننامەى ستراتیژى لە نێوان بەسەرچون و كارا بوندا

Wednesday, 22/08/2012, 12:00






ئەگەر یەكێك لە قۆناغە ترسناك و خراپەكانى ژیانى گشتى ئەم هەرێمە شەڕى ناوخۆ بوبێت وە بوبێتە هۆى وەستان و ئیفلیجكردنى گۆڕانەكان لەسەر ئاستى گشتى ئەوا دەكرێت بزانین هۆى ئەم شەڕانە چی بوو..؟
 وەئایا بۆچى كۆتاى پێ هات و هۆى كۆتاى پێ هێنانى چى بووە ؟ بەهەر دیوێكدا شەڕى ناخۆ بخوێنینەوە خاڵیە لە فكر و ئاراستەى بۆچونەكان و جیاوازى دید و تێڕوانین بۆ چەمكى دەسەڵات بە درێژایى ژیانى سیاسى ئەم هەرێمە و شۆڕشەكان ئەگەر چى وەك سەنگەرى نەتەوە خەبایتان كردوە بەڵام هەڵگرى فكرێك نەبوون و تا بتوانن كۆمەڵگا لەسەر ئاستى فكر گۆڕانى تێدا بكەن تەنها گروپى (كۆمەڵەى رەنجدەران) نەبێت بەڵام هەڵگرى بیرى ناسیونالیستى بوون ئەگەر چى لە ژێر كاریگەرى چەند فكرێكى وەك سۆشیالیستى و دیموكراتى و ماویدا بوبێ وە بێ تیگەیشتنێكى قوڵ هێندەى شەڕەكانى ناخۆ شەڕ بووە لەسەر بەرژەوەندى ئابورى هێندە شەڕ نەبووە لە نێوان دوو دید و بۆچوندا.
 ئامانجى شەڕەكان پاوانكردنى سەرمایەى ئەم هەرێمە بووە بۆ ئەوەى زیاتر سنورى دەسەڵاتیان فراوانتر بكەن تا بگەنە داگیر كردنى تاك پاشان نەتوانراوە سیستمێك بەرهەم بهێنرێ كە هەڵگرى سەرەتاكانى نەتەوە بێت یان ئەم سەرمایە بە گشتى لە پێناو پێشخستنى ژێرخانى هەمەلایەنەدا بخرایەتە گەڕ ئەم شەڕانە ببوە هۆى كوشتنى خەونى گەورە لاى تاك ...
.بەگشتى پارتى و یەكێتى نەیانتوانى ببنە هۆى بەرهەمهێنانى ئەو فاكتەرانەى كە نەتەوەى لەسەر بونیاد دەنرێ كەلە دواجاردا بەهۆى فراوانخوازى داگیركردنى سەرمایەى ئەم هەرێمە پەنا برایە بەر شەڕ تا یەكێكیان ئەوى تر بسڕێتەوە بەڵام بەهۆى ململانێى توركیا و ئێرانەوە و دیارى كردنى سنور بۆیان كە ڕەگیكى مێژوى هەیە ئەویش (ێەفەوى و عوسمانیە) وە نەیان توانى خۆیان ڕێكبكەون و ستراتیژى خۆیان هەبێت ڕێكەوتن لەسەر دابەش كردنى ئەم هەرێمە بە دوو زۆنەوە (زۆنى سەوز و زۆنى زەرد) دابەش كردنى سامانى ئەم هەرێمە لە نێوان (پارتى و یەكێتى)دا بۆیە بە ناچارى زەمینە دروست بوو بۆ(ڕێكەوتننامەى ستراتیژى) نێوان ئەم دوو حیزبە كە بە دیوێكى تردا هەمان رێكەوتننامەى نێوان (سەفەوى وعوسمانیە) كە ڕێكەوتننامەى زەهاوى ساڵى 1639 كە ڕێكخستنى سنور و دابەشكردنى سنورى جوگرافیاو چەند خاڵێكى ترە بەڵام بە شێوەیەكى بچوكتر و لە هەرێمێكى دوو میرنشینیدا كە دەكاتە هێڵى ئەودیو دیگەڵە (زۆنى زەرد) ئەمدیو دێگەڵە (زۆنى سەوز) و (ڕێكەوتننامەى ستراتیژى) ئەگەر چى لە قۆناغێكدا باشتر بوو لە خراپەكانى شەڕى برا كوژى بەڵام نەیتوانى هەموو ئامانجەكانى خۆى بپَێكێ بگرە بوە هۆى ئیفلیجكردنى جومگەكانى كۆمەڵگاو كوشتنى سەرەتاكانى دیموكراتیەت و دابەشكردنى دەسەڵاتەكان لە نێوان تەنها پارتى و یەكێتیدا
 نەبونى دەستاودەستكردنى دەسەڵات و نەبونى سیستم و ئیدارەكى سەرتاسەرى بە پێچەوانەوە بوە هۆى دروستبونى چەندین گروپى مافیاى و كردنى حیزب بە سەرچاوەى بژێوى تاك و بە كۆیلەكردنى تاك ..چونكە ئەم دوو حیزبە متمانەیان بە یەكتر نەبوو كەسیان نەیان دەتوانى ببیە ئۆپۆزسیۆن و ئەوى تر لە دەسەڵات بێت و بە هەڵبژاردن و مل ملانێى پڕۆژەى باش و بگەڕێنەوە بۆگەل و تاك بڕیارى سەرەكى بێت دەترسان لە سڕینەوەى یەكتر بە پشتیوانى هێزى ناوچەیى شەڕى یەكتریان دەكرد.
.پرسیارەكە لێرەدایە ئایا (ڕێكەوتننامەى ستراتیژى) لە ئێستادا بەسەر چوە یان پێویستە كارا بێت ..؟ ئەگەر ڕێكەوتن نامەى ستراتیژى بوبێتە هۆى هەموو ئەو خاڵانەى سەرەوە و لە ئێستادا ئەم رَیكەوتننامەیە چى رَۆڵێكى دەبێت ...
لە ئێستادا بەرەى ئۆپۆزسیۆن كارایە پاشخانى ڕۆشنبیرى تاك و كۆمەڵگا بەرەو ئاستێكى بەرز دەڕوا شەقام خاوەنى بڕیارى خۆیەتى و رَێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لە پاشكۆى حیزبەوە بەرەو سەربەخۆبون دەچێ و سەندیكاكانیش بە هەمان شێوە وە لەبەردەم پێگەیشتنى دوو نەوەداین ئەكرێ لێرەدا بەدلێك بۆ ڕیكەوتننامەى ستراتیژى بدۆزرێتەوە چى تر حیزب بچوكتر بێت لەحكومەت و یاساكان سەربەخۆبن و و تاك بڕیاردەر بێت لەسەر دەسەڵاتى حیزبەكان و یاساكان هەموار بكرێتەوە بە تایبەت لە سەرۆكایەتیەوە بكرێتە پەرلەمانى و ببینە خاوەنى دەستورێك كە لە سایەیدا كۆمەڵگایەك و دەسەڵاتێكى تەندروست بەرهەم بهێنین چونكە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە گشتى لەبەردەم حوكمى ئەم گۆڕانانەدایە...
 لێرەوە دەتوانین بڵین هێندەى ڕێكەوتننامەى ستراتیژى ڕێكەوتنى نێوان دوو بنەماڵە و دوو سەرۆك هۆزە هێندە ڕێكەوتنێك نیە كە دەسەڵاتەكان دابەش بێت و دەستاو دەست بكات ...ئەگەر لە قۆناغێكدا (ڕێكەوتننامەى ستراتیژى) بوبێتە هۆى وەستانى شەڕى برا كوژى ئەوا لە ئێستادا خاڵیە لە تواناى یەكخستن و دروستكردنى سیستمێك و دەستورێك بۆهەرێم و وە بوەتە هۆى ڕوخاندنى خەونى گەورە لاى تاكى كورد ..
.بۆیە ئێمە لەبەردەم حوكمى بەسەرچونى ئەم رَێكەوتن نامەیەیەداین قۆناغى كارا بونى تەنها زەمەنى كورت بووە لە ئێستادا ناتوانین هەڵگرى ئەو پەیامانە بێت كە هەرێمێك دروست ببێت بنەماكانى دیموكراتیەتى تیدا دروست ببێت .
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە