له‌ده‌ستچونی بیرۆیسترویکا (*) میخائیل گۆرباچۆڤ (**)
Sunday, 21/03/2010, 12:00
وه‌رگێڕانی : سه‌عید عارف
تائێستا به‌رنامه‌کانی بیرۆیسترویکا، که بیست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له یه‌کێتی شوره‌وی به‌ڕێکرا، جێگه‌ی هه‌ڵگیرسانی مشتومڕیکی گه‌رمه. به‌ڵام هه‌نوکه زهد و خوردی گفتوگۆکان پێچهنێکی نوێی وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ داهاتنی یادکردنه‌وه‌ی بیست وپینج ساڵه‌یی، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌رامی ئه‌وه‌ی روسیا روبه‌ڕو بۆته‌وه به‌گۆڕانێکی نوێ. به‌ڵکو وه‌کو پێویستیه‌کیش له ساتێکی وه‌هادا واگونجاوه، ئاو‌ڕیک بدرێته‌وه بۆ رابوردوهکهی.
ئێمه پیرۆسترویکامان خسته‌ڕو، چونکه هاونیشتمانیه‌کان و سه‌رکرده‌کانمان تێگه‌یشت بون نه‌ده‌گونجا له‌باره‌ی تێداین چی تر به‌رده‌وام بین. رژێمی شوره‌وی وابو، به‌وه‌ی له‌ناوخۆیدا یه‌کێتی شوره‌وی پێکهات بو له‌ژێرسایه‌ی دروشمی سوشیالیستی و له‌سه‌ر ده‌ستمایه‌یه‌ک له زه‌ره‌رو زیان و قوربانی و تێکۆشانێکی پڕوکێنه‌ر، به‌جۆرێک وامان له وڵاته‌که کرد بو ببێته ده‌وڵه‌تێکی مه‌زن له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی پێشه‌سازی به‌هێز. له سه‌رده‌مه سه‌خته‌کان دا سه‌ره‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ری بۆ بهدیهێنابوین. به‌ڵام له‌باره ئاساییه‌کان دا، ده‌وڵه‌ته‌که‌مان ببوه پێکهاتێکی پاشکۆ.
ئه‌وه‌ش بۆ من و سه‌رکرده ئاوبافتهکانی ترم له نه‌وه‌ی نوێ شتێکی رون و ئاشکرابو، سه‌رباری ئۆرگان و ئه‌ندامانی ئێشکگره کۆنه‌کانی که گرنگیان ده‌دا به پاشه‌ڕۆژی وڵاته‌که. گفتوگۆکانی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ گرۆمیکۆی شالیاری په‌یوه‌ندی ده‌ره‌کی ئه‌وکاته دێته‌وه یاد، پێش چه‌ند ساتێک له کۆبونه‌وه‌ی ته‌واوکاری لیژنه‌کانی ناوه‌ندی ئه‌وه‌ی که تیایدا ههڵبژیردرام به رازگری گشتی نوێی پارت له مارس (ئازار)ی 1985دا. پیره شالیاری ده‌وران دیو له پاڵم دا هاوتایی نواند له‌سه‌ر پێویست بون بۆ گۆڕانی ریشه‌یی، ئه‌وه‌ش سه‌ربوردێکی گرنگ بو بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه چون، به‌هه‌مو دژواریهکانیشیهوه.
زۆربه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌ره‌و روی من و سه‌رکرده‌کانی تر ده‌کرا له باره‌ی پیرۆسترویکاوه ئه‌وه بون ئاخۆ چی ده‌زانین ده‌رباره‌ی جۆری ئه‌و گۆڕانه‌ی پێوسیته ئێمه جێبه‌جێی بکه‌ین؟ وه‌ڵامه‌کان بهههردوباری ئه‌رێ و نه‌رێ کردن بون: هه‌میشه نیوه‌ناچڵ و نا ده‌موده‌ست بون. به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی به‌شیوه‌یه‌کی رێژه‌یی رون و ئاشکرابون به پێویست زانینی ده‌ست به‌ردار بون له: سستمی ئابوری و سیاسی و ئایدۆلۆژیه توندڕه‌وی، هه‌روه‌ها وازهێنان له به‌گژداچونه‌وه‌ی زۆربه‌ی جیهان، وازهێنان له گهرمهتای پێشبرکێی خۆپڕ چه‌ک کردن. بهوازهێنانمان له هه‌مو ئه وشتانه، پستگیری ته‌واوی گه‌ل و جه‌ماوه‌رمان هه‌بو، ئه‌وه‌ی تر که له‌سه‌ر به‌رپرسه‌کان مابوه‌وه، ئه‌وه بو لایه‌نی ملدان و کپ و بێده‌نگی بگرن، ئه‌وانه‌ی له‌وه دواتر ده‌رکه‌وت چی ستالینیهکی ده‌مارگیر بون.
لێره‌دا زۆرقورسه دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی تر: چی ئامانجێکمان هه‌یه؟ ئه‌مانه‌وێ چی به‌دی بهێنین؟ پێشکه‌وتنێکمان له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ی له‌هه‌وڵی چاکسازی رژێمکی چه‌سپاودا گه‌یشتینه دانپیانی به پێویستی گۆڕینی رژێمه‌که. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، من ههرگیزو هه‌میشه خوازیاری هه‌ڵبژاردنی گۆڕانێکی په‌ره‌سه‌ندو بوم، گۆڕانێکی وا بێت پشتی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر نه‌شکێنێت و وڵات ماندو نه‌کات و له هه‌ر خوێن رژانێکهوه دور بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی ململانێ کۆن و تازه کان دا، مانه‌وه له‌و کایه‌یه‌دا زۆرانبازیه‌کی گه وره ده‌نوێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رادیکاڵه‌کان فشاریان سهردهناین په‌له‌ی تیا بکه‌ین، پارێزگاره‌کانیش سه‌نگیان ده‌خسته سه‌ر پێیه‌کانمان بۆ قهتیسکردنمان. پێویسته هه‌ر دو تیپه‌که به‌رپرسی زوربه‌ی روداوه رابوردوهکان وه‌ستۆبگرن. وه‌لێ هه‌روه‌ها دان ده‌نێم به‌پشکی ئه‌ستۆگری خۆیشم دا: ئێمه‌ی رێفۆڕمخوازان، سواری گه‌لێک هه‌ڵه بوین لهسهرئهستۆی خۆشمان و وڵاته‌که‌ش نرخێکی زۆرگران که‌وت.
هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی له‌وه‌دا ده‌رکه‌وت زۆر دره‌نگ که‌وتینه خۆ بۆ سازدانی چاکسازی له پارتی کۆمۆنیستی دا. کاتێک حیزب که‌وته پیاده‌کردنی بیرۆیسترویکا، به‌ڵام هه‌رزو کۆسپ قوت کرایه‌وه له به‌رده‌م به‌ره‌و پێشه‌وه‌چون دا، بیرۆکراتیسته زه‌به‌لاحه‌کانی ناو حیزب ئاماده‌سازیان کرد به هه‌وڵی کوده‌تای ئۆگستۆس (ئاب)ی 1991، پیرۆسترویکای له‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شاند.
به‌هه‌مان جۆر زۆر دره‌نگ که‌وتین له چاکسازی کۆماره یه‌کگرتوه‌کان دا، ئه‌وان له نێوان ژیانه هاوبه‌شه‌که‌یان دا پێشکه‌وتنی زۆر‌و به‌رچاویان به‌ده‌ستهێنا بو، بوبون به ده‌وڵه‌تی راسته‌قینه، ده‌زگای ئابوری و ده‌سته‌بژێری تایبه‌ت به‌خۆیانیان هه‌بو، پێویستمان به چارهدۆزیهک بو بتوانین له نێوانیه‌وه به کیانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بیانهێڵینه‌وه له‌ناو یه‌کێتیه‌کی دیموکراتی دورله سه‌نترالیزم. له‌نێوان ئه‌و راپرسیه‌ی که له مارس (ئازار)ی1991دا کرا، بیست له‌سه‌دی دانیشتوان لایه‌نگیری بیری یهکیتیهکی نوێی کۆماره خاوه‌ن سه‌روه‌ریه‌کان بون، به‌ڵام هه‌وڵه کودهتاییهکه، هه‌ڵوێستی منی وه‌کو سه‌رۆکێک لاواز کرد، چاره‌نوسی ئه‌وانیشی ده‌ست نیشان کرد.
هه‌ره‌ها هه‌ڵه‌یه‌کی ترمان ئه‌وه بو: له گه‌رمه‌ی جه‌نگه سیاسیه‌که‌دا، به‌دواداچونی ئابوریمان پشتگوێخست، له‌وێدا خه‌ڵکی له رۆژێکیان خۆشنابن کاتیک پێویستی رۆژانه و شتومه‌کی زه‌روریان دێته کزی.
به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوه راستیانه‌ش دا، به‌چاوپۆشی له‌وه‌ی ره‌خنه‌گره‌کانم چیم پێ ده‌بێژن، نکوڵی له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی پیرۆسترویکا ناکرێت، بپیرۆسترویکا دڕاندنی پۆرگ وقۆزاخهیهک بو له پێناوی هێنانه‌دی ئازادی دیموکراتی دا. ده‌رهاویشته‌ی بیروڕاکان و هه‌تا ره‌خنه‌گره‌کانی پیرۆسرتویکا و سه‌رکرده‌کانی، به‌تایبه‌ت ره‌خنه‌گره‌کانی سه‌ر من ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، رێز ده‌زانن له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به کۆمه‌کی منه‌وه هاتنه‌دی، وه‌کو ره‌تکردنه‌وه‌ی رژێمه ههژمونگهرهکان و ئازادییه‌کانی راده‌ربڕین و کۆبونه‌وه و ئهستۆگرانی ئاینی و ئازادی سه‌فه‌رو فره ره‌نگیه ئابوری و سیاسییه‌کان.
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیرۆیسترویکا، یه‌کێتی شوره‌ویش لێکهه‌ڵوه‌شا، سه‌رکرده روسیه‌کان نمونه‌یه‌کی ((رادیکاڵی)) یان بۆ چاکسازی هه‌ڵبژارد. ((چاره‌سه‌ره‌کانیان به چورتم و خورپه لێدانی کاره‌بایی)) زۆر خراپتر بو له نه‌خۆشیه‌که. زۆربه‌ی هاونیشتمانیه‌کان نقوم بون له هه‌ژاری دا، بۆشایی که‌وته نێوان موچه و بژێویه‌کان به‌جۆرێک له فراوانترین بۆشاییهکاییه جیهانیهکان ده‌رچون. لایه‌نه‌کانی ته‌ندروستی و فێرکاری و رۆشه‌نبیری گه‌وره‌ترین جه‌زره‌به‌ی خوارد. روسیا بنکه پیشه‌سازیه‌که‌ی ئیتر ونده‌کرد ئابوریه‌که‌ی به‌ته‌واوی پشتی ده‌به‌ست به هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت و گازی سروشتی.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێ دا، ده‌وڵه‌ت له باری به‌شێکی پوکانه‌وه داب‌و، بهرهوڕوبو له‌گه‌ڵ کاری ئاژاوه‌گێڕی دا. دیموکراتیهکهشی توشی سه‌رتاپا بۆگه‌ن بونه‌که‌ی ناوخۆی روسیا هات بو. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1996و گوێزانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ((میراتگرێک))ی دیاری کراو له 2000دا ههنگاوێکی رواڵه‌تی دیموکراتی و بی جه‌وهه‌ری بو. له‌و کاته‌دا هه‌ستم به نیگه‌رانی ده‌کرد به‌رامبه‌ر به چاره‌نوسی دیموکراتی له روسیا دا.
تێگه‌یشتین کاتێک پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی روسیا ده‌که‌وێته به‌ر دژواریه‌کان، له‌وکاتانه‌دا هه‌رده‌م ده‌توانین هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین به ((به‌پێی ده‌قی بنه‌ماکان)): ره‌نگبێ له‌وێدا واپێویست بکات هه‌ڵسوکه‌وتێکی توندی یه‌کلاکه‌ره‌وه یان ره‌نگبێ به‌هه‌ندیک له توخمه‌کانی دیکتاتۆری له کاتیکی وه‌ها دا. له به‌رئه‌وه پشتگیری کردنی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی فلادیمێر پۆتینم کرد له سوڕی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا، وه‌کو ئه‌و باوه‌ڕم وایه ئه‌وه‌ی ئه‌و کردی راست بو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناکرێت دابین کردنی ئارامی له‌نێو ده‌وڵه‌ت دا تاقه ئامانج و دواخواست بێت. روسیا پێویستی به گه‌شه‌کردن و نوێکردنه‌وه‌یه تاکو ببێت به ده‌وڵه‌تیکی پێشه‌نگ له دنیای لێکبهستراودا. وڵاته‌که‌مان له‌ماوه‌ی ساڵانێکی که‌می رابوردودا به‌ره‌و ئامانجێکی وا جوڵه‌یه‌کی نه‌کردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ قۆناغێکی کاتی سودمان له به‌های به‌رزی دو کاڵای سه‌ره‌کی هه‌نارده کردوه: نه‌وت و گاز، قه‌یرانی جیهانی زیاد له‌ژماره‌یه‌کی گه‌وره له وڵاتانی تر زیانی له روسیا داوه، جگه له‌خۆمان ناتوانین سه‌رکۆنه‌ی که‌سی تر بکه‌ین.
روسیا ناتوانێت هیچ پێشکه‌وتنێک به متمانه‌وه بهێنێته دی ته‌نها له نێوان پیاده‌کردنی پڕۆگرامه‌کانی دیموکراتیه‌وه نه‌بێت. به‌م دواییه‌دا هه‌ندێک کۆسپی به‌رده‌م هاتوه. پرۆسه‌ی دیموکراتیه‌که‌ی گوڕی له‌ده‌ست داوه، بهدواخۆی دا پاشه‌کشه‌ی کردوه، هه‌مو بڕیاره گرنگه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جیکردنه‌وه ده‌رده‌چێت، په‌ڕله‌مان ته‌نها بۆ پیرامون و ره‌سمیات دانی پیا ده‌نێت. له‌وێدا سه‌ربه‌خۆیی دادگاکان پرسیاری له‌سه‌ردروست بوه، سیستمێکی حیزبایه‌تیمان نیه یارمه‌تی زۆرینه‌ی راسته‌قینه بدات لهسهربردنهوهی ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ده‌نگی زۆرینه دا بوار بدرێت به به‌رهه‌ڵستکاری کارا. زیاتر هه‌ستێک له په‌ره‌سه‌ندن دایه به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ترسێت و حه‌ز به ده‌ست به‌سه‌را گرتنی هه‌مو کارێک ده‌کات.
ئایا ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه؟ لێره‌دا باوه‌ڕم ناکه‌م که‌س ئه‌وه بخوازێت، به‌سه رکردهکانیشمانهوه. به‌هۆی باری ئێستاوه له‌سه ر هه‌مو ئاسته‌کاندا خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ک له زیاد بون دایه. له وشه‌کانی سه‌رۆک دیمیتری میدڤیڤ هه‌ست به ئاگاداربونه‌وه لهمهترسیهک ده‌که‌م، هه‌ر وه‌کو له ده‌ربڕینه ئاشکرا‌کانی ئه‌مدواییه‌ی دا کاتێ ده‌پرسێت: ((ئایا پێویست ده‌کات له ئاینده‌دا هاوشان بین به ئابوریه‌کی به‌رایی که پشتی به‌ستوه به که‌ره‌سته‌ی خاو گه‌نده‌ڵیه‌کی پهرهسهندودا؟)). ده‌کرێت هه‌ستی رازی بونمان هه‌بێت کاتێک ((ده‌زگای حکومه‌ت له ده‌وڵه‌ته‌که‌مان دا خاوه‌نی کارهمهزنهکان و چاپه‌مه‌نیه مه‌زنه‌کان و باشترینی به‌رهه‌مهێنه‌کان و هه‌رخۆی دادوه‌ر بێت و حیزب خۆی پاڵپشتی خۆی بێت و ده‌وڵه‌تیش له‌هه‌ڵسوکه‌وتیدا خۆی تاک بکاته‌وه))؟
هاوڕام له‌گه‌ڵ سه‌رۆک دا، هاوڕام له‌گه‌ڵ ئامانجه نوێگه‌ریه‌کانی دا، وه‌لێ نوێگه‌ری سه‌ره‌نجامی باشی نابێت ئه‌گه‌ر گه‌لی تیا پاشگوێ خرابێت، ئه‌گه‌ر گه‌لێک ته‌نها بوکه‌ڵه و له‌یستۆک بن. ئه‌گه‌ر گه‌له‌که هه‌ستی نه‌ما و وه‌کو هاونیشتمانیه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی بۆ نه‌کرا، هیچ نامینێ جگه له ته‌نها یه‌ک ره‌چه‌ته: دیموکراتی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و گفتوگۆی راست و ره‌وان له‌نێوان حکومه‌ت وگه‌ل دا.
ئه‌وه‌ی له دواکه‌وتن دا ده‌مانهێڵێته‌وه ته‌نها هه‌ست کردنه به ترس. له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتداریدا ترسێک هه‌یه له‌وه‌ی کایه‌یه‌کی تازه‌تری نوێگه‌ری ببێته هۆی له‌رزین و تێکچونی ئارامی یان ئاژاوه به‌رپابون. وه‌لێ ترس له سیاسه‌ت دا به نیشانده‌رێکی هه‌ڵه ده‌ژمێررێت پێویسته ئێمه به‌سه‌ریدا زاڵ بین.
له‌کاتی ئیستاکه‌دا، له روسیادا زۆرێک له هاونێشتمانی ئازاد هه‌یه ئه‌وانه‌ی به سه‌ربه‌ستی بیر ده‌که‌نه‌وه و ئاماده‌ن به‌رپرسیارێتی هه‌مواربکه‌ن له پاراستنی دیموکراتی دا. به‌ڵام ئه‌وه له به‌شی زۆری دا پشت ده‌به‌ستێت به رێگه‌یه‌کی که حکومه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتی له‌سه‌ر ده‌کات.
سهرنـــــج:
(بیرۆسترویکا) به‌واتای کرانهوهدێت (وه‌رگێڕ).
(**) دواسه‌رۆکی یه‌کێتی شوره‌وی له‌نێوان ساڵی (1985) تاکو روخانی یه‌کێتی شوره‌وی له ساڵی (1991)دا. خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه له‌بواری ئاشتی دا.
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&article=561278&issueno=11431
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست