کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێک زانكۆی كۆیە بەرەو ملشكان

Monday, 06/09/2010, 12:00


بۆ میزوو هەندیك راستی هەیە ئەمەوی بیلیم بەتایبەتی دوای ئەوەی بابەتەكەی 2182010 م خویندەوە لە زیر ناونیشانی (زانكۆی كۆیە بەرەو ملشكان.....) هەرچەندە من مامۆستای زانكۆكەم بەلام بەراستی لەبەرئەوەی بەهۆی د.خدر هەورامی ملا معێوم و یاریدەدەرە نەفامەكانی بەتایبەتی شیرزاد تالەبانی ساختەكەر و بەتال لە زانست و بەتال لە ئەخلاق و د.جوادی كۆنە مخابرات و د.سەرداری خەوتو لە گویی گادا زانكۆ مانای زانست و پیرۆزەكەی نەمایە, زانكۆی كۆیە بەس زانكۆ نیە دەنا هەموو شتیكی نارەوایە.
رۆزیكیان لە كافتریای كۆلیجی زانستە كۆمنلایەتیەكان (پەروەردەی كۆن) چەند برادەریك لە مامۆستایان دانیشتبوین (د.مچر) كە پرۆفیسۆرە لە جوگرافیا (عەرەبی بەعقوبەیە) گلەیی زۆری كرد گووتی (تەنها لەم زانكۆی كۆیە بینیومە بەو شیوە نارەوایە ئەمانەتی علمی ناپاریزریت, پیش چەند رۆزیك لە لیزنەی تەرقیات د.خدر و د.شیرزاد و سەردار زۆر بە نازانستی پلەی زانستیا دا بەخۆیان بەبی بنەما و پەیرەوی زانكۆیی وە ئەندامەكانیش رازی نەبون بەلام د.خدر زۆر دیكتاتۆر بوو)
ئیمە زۆرمان پی ناخۆش بوو بەلام چاوەروان بوین لە ئیدارەی خدر هەورامی كە كاری لەو شیوەیە بكات , ئەوە بوو دوای چەند رۆزیك پرۆفیسۆر دكتۆرە شەوبۆ راگر كۆلیجمان بینی پرسیارمان لیكرد لەسەر ئەو بابەتەلە وەلامدا پشتراستی كردەوە و گووتی ئەوانە موجرمن هەموو شتیك دەكەن گوی بە خەلكی زانستی نادەن ئیمە لە لیزنەكە سەرمان سورما و رازی نەبووین. بە هەمان شیوە دوای پرسیاركردن لەد.جواد و د.عەلی سورداشی و د.غالب هەرسیكیان گوتیان بەلی بە نایاسایی كارەكەیان ئەنجامدا وە د.جواد و د.عەلی كە پرسیارمان لیكردن بە جیا گوتیان:"ئەو كارە تا سەر نابیت ئیمە هەولمان داوە سەر نەگریت بەلام ئەوان زۆر نەفامن و هیچ لە ئیدارە نازانن, بەلی ئیدارەیەی زانكۆ هیچ هەولی پیش خستنی زانكۆ نادەن, كۆلیجە مرۆڤایەتیەكانی وەك كۆمەلایەیەكان و وەرزش و زمانیان ئیهمال كردووە وەك قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی لی هاتووە, تەنانەت مامۆستا كورسی نیە لەسەری دابنیشیت و مەسەلەی وانە گوتنەوە و تاقی كردنەوەكان زۆر لە ئاستیكی نزمدایە زولم لە خویندكار دەكریت بەلام لەبەرئەوەی راگری كۆلیجە زانستیەكان زمانیان دریزە هاواریان لەسەر دەكەن وەك د.عەلی هەموو شتیك بۆ كۆلیجەكانیان دەكەن لە ترسی ئەوەی نەك گەندەلیەكانیان كەشف بكەن, دانانی زانكۆ لەزیر دەستی ئەم نەفامانە خیانەتیكی گەورەیە بەرامبەر بە مامۆستایان و خویندكاران ئەو فەرمانبەرانی وەك مەر زولمیان لی دەكەن . بەراستی گشت مامۆستایان و فەرمانبەران زۆر بیزارن لە دەست ئەم ئیدارە گەندەلەی زانكۆ كار بەو شیوە بروات زانكۆ بەرە و ملشكان هەنگاو دەنیت.
مامۆستایەكی زانكۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە