بیردۆزی پیلانگێڕی لە لوبنان، ئامریکا لە دورستکردنی داعش دەستی هەبووە؟

Wednesday, 13/08/2014, 12:00



تازەترین بیردۆزی پیلانگێڕی کە ئەورۆژانە قسەی لەسەردەکرێ،ئیمکانی دەست تێوەردانی ئامریکایە لە پێکهێنانی دەوڵەتی ئئیسلامی / داعشی پێشوو /. بەرپرسێکی پێشووی دەوڵەتی لوبنان کاتی خواردنی نان لە چێشتخانەیەکدا لە ناوەندی بەیرووت بە منی گووت: بیردۆزی پیلانگێڕی لە خوێنی خەڵکی رۆهەڵاتی ناوەڕاست دایە. ئاماژەی بە تازەترین دەنگۆیە کە لەشاردا لەسەرزارانە.ئەویش ئەوەیە: دەوڵەتی ئامریکا لە دروستکردنی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی پێشوودا / داعش / دەستی هەبووە. هیلاری کلینتۆنیش لە پەڕتووکی خۆیدا بە ناوی،،، بژاردەی دژوار،،، دانی پێدا هێناوە.
لە حاڵێکدا هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی حەوتووی رابوردوو هاتنە خاکی لوبنان سەدان کەس بەترس ودڵە ڕاوکێ لە گوندی / عەرساڵ / هەڵکەوتوو لە سنوری لوبنان وسوریە رایانکرد. تاقمێک ، ئامریکایان بە خەتابار دەزانی لە حاند چالاکی ئەو جیهادیانەی دەوڵەتی ئیسلامی. وێنەو ویدئۆی ترسناکیان نیشان دەدا کە رەفتاری بێ رەحمانەی دەوڵەتی ئیسلامی لە گەڵ چەکدارانی لوبنانی کە بڵاو کراوەتەوە. هاوکات ئەو بیردۆزیە ی کە ئامریکا پێکهێنەری ئەو بووە دەبێتە هۆی دروست کردن وهاندانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ،کە بۆتە جێگای باس.
گوتاردانەرانی ئەو بیردۆزیە ، بۆ ئیسپاتی قسەکانیان بەڵگەی زۆر بە هێزیان هەیە وئاماژە دەکەنە قسەکانی / هیلاری.... وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکا. چاوەڕوانیەکی زۆر هەیە ئەو خانمە دەخوازێ بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماری ئامریکا خۆی بپاڵێوێ.
رەتکردنەوەی دەنگۆکان:
لە راگەیاندنەکانی بە کۆمەڵی لوبنادا، چەند بەشێک لە پەڕتووکی هیلاری.... دەبینرێ،کە ئامریکا دەوڵەتی ئیسلامی دروست کردووە.! تا ناوچەکە بە خاتری بەرژەوەندی ئامریکا تووشی قەیران بێ. ئەو دەنگۆیانە بۆتە هۆی ئەوەی لە وەزاڕەتی دەرەوەی لوبنان / دیوید هیل / سەفیری ئامریکا لە بەیرووت بانگ بکا. سەفارەتی ئامریکا لە بەیرووت بۆ ئەوەی بەرپرچی ئەو دەنگۆیانە بداتەوە ، راگەیاندنێکی لە / فەیسبوک / بڵاو کودۆتەوە کە هاتووە: هەر قسەیەک کە ببێتە هۆی ئەوەی ئامریکا / داعشی / زیاتر لە رێکخراوەکی تڕۆریستی لە قەڵەم نەداوە یانژی ئەوەی کە هیلاری..... گوتبووی ئەوەیە: کەمتەرخەمی کردن لە یارمەتی بە سەرهەڵدێران سوریەبۆتە هۆی سەروەدەر نانی دەوڵەتی ئیسلامی.
سەرەڕای پێشینەی ئامریکا لە پشتگیری گرووپەکانی شۆڕشی وچریکی وەکی، موجاهیدین لە ئەفغانستان کە بوو بە هۆی دەرکەوتنی/ ئەلقاعیدە / ،هێنانەئارای بیردۆزیەکی ئاوا زۆر جێگای سەرسوڕ نییە. (و: یانی ئیمکانی ئەو بابەتە هەیە) .ئەو ڕاستیەش کە هاوپەیمانانی ئامریکا لە دووڕگەی فارس تۆمەتبار دەکرێن بە پشتیوانی دەوڵەتی ئیسلامی هیچ یارمەتی نادا.
ئۆکتاویووس پینکارد ، کارناسی لێکدانەوەی سیاسەتی خاریجی وسیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ماوەیەک لە بەیرووت لێکۆڵینەوەی دەکرد دەڵێ: ئەو داستانانە زۆرن. بە ئانقەست وبە بەڵگەیە کە واشینگتۆن نیشانی داوە کە داییم دەخوازێ ،گۆڕینی دەسەڵاتێکی دەوڵەتێک بەدەستی خەڵکانی دیکە پێک بێنێ! لەوەها چوارچێوەیەکدا پشتیوانی لەو گرووپە ئاژاوەگێڕانە کارێکی نوێ نییە وهەتا ئەو دواییانەش کاریگەریەکی ئەو تۆی نەبووە.
خراپ کردنی بەهاکان:
دەنگۆیەکی ئاوا لەوانەیە زەرەرلە بەرژەوەندیەکانی ئامریکا لە لوبنان بدا. خەڵکانێک لە ئامریکا زۆریان پێ خۆشە هێزی ئارام ونەرمی خۆی لەوێ بپارێزێ. بەڵام ئەو بیردۆزیە لەبەر خاتری ئەوکارە وەحشیانە وسەربڕینانە کانی دەڵەتی ئیسلامی ، پێویستە ئامریکا رەخنەی تووندی لێ بگیرێ ودەتوانێ لە قورسایی ئامریکا کەم بکاتەوە وزەرەری زۆری لێبدا وببێتەو هۆی لەدەست دانی هاوپەیمانەکانی.
عامر مراد، دانیشتووی بەیرووت دەڵێ: زۆرینەی خەڵکی لوبنان لەسەر ئەو باوەڕەن کە دەستی ئامریکاو عەڕەبستانی سعودی یەکن.لە کۆتاییدا کە نۆرەی پارەی نەفت بگا، کەسانێک دەیبەنەوە کە دەوڵەتی ئیسلامی شکست بدەن وبۆ خۆیان سەرکەون.
ئۆکتاویس پینکارددەڵێ : ئەڕتەشی لوبنان وحیزبوڵڵا بۆ ئەوەی شەڕی سوریە نەگاتە لوبنان هاوکاری یەکتر دەکەن. ئامریکاش دەڵێ: گرفتی سوریە، لوبنان، هێدی هێدی زیاتر دەبێ. واوێدەچێ کە سێ گۆشەی، حیزبوڵڵا، دمشق، تاران، لە حاڵی سەرکەوتنی شەڕی پڕوپاگەندەن. سەرەڕێی ئەوانە کاتێک ئۆباماهێرش هەوایی بۆ پێگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی راگەیاند، دوو بارە خۆشەویستی خۆی لەسەر / فەیسبوک / بەدەست هێنا. عامر مراد،دەڵی: قەت ئاوا شاد نەبوم بە خاتری ئەو هێرشانە. لەوانەیە زۆر زوو بێ بڵێن کە ئامریکا بە پێی پێشکەوتنەکانی نیزامی لە عێڕاق خۆشەویستی خۆی لەدەست چووی خۆی لە لوبنان دووبارە بۆ بگەڕێتەوە. بەڵام واوێدەچێ خەڵکانێک کە لاینگری ئامر یکان لە حاڵی حازردا بە شێوەیەکی دی بیر بکەنەوە.

لە نوسینی: سووزان کەیانپوور، بی،بی،سی،.
چێوراندی بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
١٣/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە