بۆچی نه‌وتی کوردستان هه‌رزان فرۆش ده‌کرێت
Saturday, 01/02/2014, 12:00
له هه‌ندێ شوێن له زۆربه‌ی شاره‌کاندا ده‌توانیت هه‌ندێ شتت ، ده‌ستی یه‌که‌میشت ده‌ست که‌وێت زۆر هه‌زانتر له‌وه‌ی له بازاردا ، له ناو مۆڵه‌کاندا بۆ فرۆشتن دانراوه .
ته‌له‌فۆن هه‌یه گالاکسی یان ئایفۆن یان زۆر شتی تریش له بازاڕدا به سێسه‌د یان چوارسه‌د دۆلاره به‌ڵام له هه‌ندی شوین ده‌توانیت هه‌مان شت به چاره‌که قیمه‌تی بازاڕ ده‌ستت که‌وێت .
له به‌غدا بازاڕێک هه‌یه ناوی بازاڕی دزه‌کانه ، له‌وانه‌یه له هه‌موو بازاڕه‌کانی تری ئه‌و شاره‌دا قه‌ڕه‌باڵغ تر وگه‌رم وگوڕتر بێت . هه‌موان ئه‌وانه‌ی هات وچۆی ئه‌م بازاڕه وبازاڕی له‌م جۆره ده‌که‌ن ده‌زانن شته‌کانی ئه‌وێ هه‌موو دزراوه وگوێشیان لێده‌بێت ئه‌مه حه‌رامه ومه‌لاکان زۆر دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک گوێ له‌م جۆره ئامۆژگاریانه ناگرێت وله‌ئاستی حه‌ڵاڵ وحهرامیدا چاو ده‌نووقێنێت . هه‌ژاریش رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵک ، له گه‌رم وگوڕی ئه‌م جۆره بازاڕانه . باوکێک بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێکی ڕازی ودڵخۆش بکات به ناچاری په‌نا ئه‌باته به‌ر ئه‌م بازاڕه ناشه‌رعییانه . بۆچی هه‌رزانتره له بازاڕ ئه‌وه ئاشکرایه کابرای دز هیچ پاره وپوولێکی پێنه‌داوه ، هه‌رچی ده‌ستکه‌وێت وه‌کوو خۆیان ده‌ڵێن خێری خوایه وناشوکریش نین.
ماوه‌یه‌کیش لای خۆمان هه‌موو جۆره چه‌کێکت له بازاڕی ڕه‌شدا ده‌ست ده‌که‌وت . جاران ته‌نها هه‌ژاره‌کان کاری نه‌وت فرۆشتنیان ده‌کرد ، به‌ڵام ئێستا زۆرتر نه‌وت فرۆشتن له لایه‌ن به‌رپرسه باڵاکانی کورده‌وه باوه وبازاڕی گه‌رمه به‌تایبه‌ت لای سه‌رۆک وه‌زیرانه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان . چه‌ند خه‌ڵک ومه‌لاکان باسی دزی وحه‌رامی ده‌که‌ن ئه‌و گوێی له ئاستیاندا گرانه ، به‌رمیلی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به سه‌د دۆلار ده‌ست ناکه‌وێت به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دنیا بسه‌لمێنن چه‌ند ئینسانی باشن وبه ته‌ماع نین به‌نیوه‌ی به‌هاکه‌ی بازاڕ پاڵی پێوه ده‌نێن ، براده‌ری وایان هه‌یه به‌هه‌زاران به‌رمیلی نه‌وتی بهمفت ده‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان له کاتی پێویستدا پشتیان بگرێت . ئه‌ی به‌چه‌ند بفرۆشرێت هه‌ر قازانجه ، خۆ پاره وپوولیان پێنه‌داوه .
له دنیادا نه‌وت موڵکی میلله‌ته ، به‌لام لای ئێمه وه‌کوو دیاره هه‌ندێ که‌س ، چه‌ند که‌سێکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناودار به بێ ترس ، چونکه به‌هێزێکی گه‌وره پارێزراون وزۆربه‌ی میلله‌تیش بێده‌نگه ، بێهه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی ، به‌بێ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی که چه‌ند پله‌یه‌ک له ژێر سفره‌وه‌یه ، به‌ڵام جاروبار وه‌کوو خوێ بۆ تام به‌کاری ده‌هێنن ، بێوژدانانه ته‌قسیری لێناکه‌ن ، دیاره ئه‌ترسن خراپ بێت وبگهنێت بۆیه زوو له کۆڵی ده‌که‌نه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست