کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازادى لەلولەى تفەنگدایە ، قسەى زەردو سور ئێمەى خەساند !

Monday, 30/05/2011, 12:00


خەسڵەتى خۆپیشاندانى جەماوەرى لەوڵاتانەى سوپا و هێزەچەكدارەكانى شەرف و كەرامەتى پیشەیی و دامەزراوەى چەسپاو و خاوەنى ئیرادە و یا بەلاى كەمەوە یەك هێزە و بە شێوەى ملیشیا و گروپی جیا جیا ى ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس نیە و تاڕادەیەك ناوەندێكى بەهێز و رایەڵەیەكى وابەستەیی و هەرەمێكى تایبەت بەخۆى هەیە دەشێ رۆڵێكى ئیجابی و بتوانرێ هەر هیچ نەبێ بێ لایەن بكرێ ئەوا خۆپیشاندان و رژانە سەرشەقام مانایەكى ئەبێت و ئەكرێ ئومێد و هیواى سەركەوتنى لەسەر بنیات بنرێ ، لە هەرێمێكى وەكو كوردستاندا كە هیچ كام لەسیفەت و خەسڵەتى هێز و سوپایەك كەجگە لە كۆمەڵێ چەكدارى پچڕ پچڕ و گروپى ئەم و ئەو لە ناویشیدا دابەش بوبێ بۆ ئیدارە و كوتەكى دوو حزبی سیاسی تاكڕەوى میراتگرى بەعس و ستالینى ، سیستەمێكى ملیشیاى رووت بە زەبرى چەك فەرمانڕەویی بكات و هیچ بنەمایەكى دامەزراوەیی و حكومى لە بونیادى ئەو دەسەڵاتەدا بوونى نەبێ ! دەشێ بە بەرزكردنەوەى هەندێ دروشم و چەند هاوارێك لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە ؟ سەرەزلەكانى قەلاچوالان و سەرى سوور و هەموو ئەو دەست و پێوەندە دز و داوێن پیس و چەتە و پیاوكۆژ و سیخوڕەى كە وەك تانجى رستكراو لەدەوریانە بە بژى و بەبڕوخێ كۆتایی كۆتاییان بە ژیانى سیاسی دێت !؟ .
سیستەمێك ، دەسەڵاتێك بەدرێژایی زیاتر لە نیو سەدە لە سەر بنچینەى ترس و تۆقاندن و تیرۆرى سیاسی و میرات خۆى دامەزرابێ و جگە لە كوردایەتى هەموو شتێكى لە پێناو مانەوەى دەسەڵاتى تۆتالیتارى و تاكڕوى خۆیدا كردبێ و رابردویەكى تابڵێی قێزەون و ڕەشی لە مێژووى خۆیدا تۆماركردبێ ، بەسەدان كارى تیرۆر و خیانەتى نیشتمانى و نەتەوەیی حاشا هەڵنەگرى ئەنجام دابێ و دەستى سوربێ بە شەهیدكردنى دەیان كەسایەتى دیار و تێكۆشەر و رۆژنامەنوس و هەركەسێكە تر كە رۆژێ لە رۆژان دژى ستەم و كارە دزێوەكانى دەسەڵات وەستابێ !
دەسەڵاتێك تابینەقاقاى نقومى تاوان و گەندەڵى و ئەتك كردنى نەتەوە و خاكى نیشتمان و بەتاڵان و بەهەدەردانى سامانەكەى بێ و بارەگا و بنكە سەربازیەكانى مۆڵگەى سەدان سیخوڕ و مستشارى ئەنفالچى و جاش و دز و تاوانبار و راكردوو بێ لە یاسا و هۆكارى دەیان كارى ناجور و نایاسایی و نائەخلاقى و نانیشتمانى بێ ، دەسەڵاتێك رێگر و بەربەستى پێشكەوتن و بەدامەزراوەیی و حوكمى یاسا و گەشەى دیموكراسی و پرۆسەى سیاسی و بەها و بەرژەوەندیە باڵاكانى گەل و نەتەوە بوەستێتەوە و خەموو ئیمكانیەتێكى ماددى و مەعنەوى نیشتمانى و نەتەوەیی و فیداكارى و قوربانیەكانى خەڵك و كارەسات و تێكۆشانەكەى بۆ مانەوەى دەسەتى خۆى بەكار بهێنێت و سڵ لە هیچ كارێك نەكاتەوە بۆ مانەوەى خۆى ئەبێ تاچەند چاوەڕوانى بە ئاشتى دەستاودەستكردنى دەسەڵات و مل دانى بۆ چاكسازى و كەمكردنەوەى دەسەڵاتەكەى تێدا هەبێ !؟
دەسەڵاتێك سەرەڕاى ئەوەى كە وادە و دانیشتن بۆ گفتۆگۆكردنى سیاسیانە و چارەسەرى ئاشتیانەى كێشە و گیروگرفتەكانى لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن تادێ نزیك ئەبێتەوە و رۆژانە قەوانە درۆ و سواوەكەى بۆ ئاشتى لێ ئەداتەوە ، ئالەو كاتانەدا خەڵك راو ئەنێ و خەڵك شەو كوت ئەكات و تۆمەت و بیانوى یاسایی لە بنچینەدا نایاسایی بۆ لایەنگرانى ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشاندەرانى سەراكانى ئازادى شارو شارۆچكەكان رێك ئەخات و تاونبار و پیاوكوژەكانى خۆیشى لە لاى سەروى دیوەخانەكانى خۆى دا ئەنێ ، رۆژانە چەندین ملێون دۆلار لە داهاتى خەڵكى كوردستان ئەدزن و كەچى بەردەوام موچەى خانەنیشینەكان و ئەوپێشمەرگانەى كە لایەنگرى هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان ئەبڕن ، یا بەبیانوى جۆراوجۆرى وەك گواستنەوە و فشار بۆ هێنان تا وازهێنان بنوسێ و دواتر بڵێن خۆى وازى هێناوە ئەگرنەبەر ئەوە جگە لەوەى كە بەچەندین شێوە و رێگەى تر لە هەموو دامودەزگا حكومیەكانى تریشا ئەوەى بۆنى ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەتى بۆنى بزوتنەوەى گۆڕانى لێ بێ چاودێرى ئەكرێ و لە پۆست و كارەكەى گەر لانەبرێ ئەوا ێلاحیات و چالاكى سنوردار ئەكرێت و ناهێڵن هیچ رۆڵێكى ئەكتیڤى هەبێ !
پرسیارى جەوهەرى لێرەدا ئەوەیە ، ئەگەر ئەمە سروشت و جۆر و چۆنیەتى بیركردنەوە وتێگەیشتن و رێبازى سیاسی پیادەكراوى دەسەڵات بێ ، ئەو ئاسۆ و ئایندە چاوەڕوانكراوە ئەبێ چی بێ كە ئەبنە دەرئەنجامى ئەو دانوستاندن و گفتوگۆیانەى كە چاوەڕێ ئەكرێ لە رۆژانى سەرەتاى حوزەیرانى داهاتودا لە نێوان ئاغاكانى دەسەڵات و مسكێنەكانى ئۆپۆزسیۆندا ئەنجامبدرێ بۆ ئێمەى كورد ؟! ئایا لە سایەى ئەم دەسەڵاتە نەگریسە بەلەبەرچاوگرتنى سروشت و بیركردنەوە و ئەو رێبازە فاشییەى كە لە كوردستاندا بەدرێژایی تەنها ئەم (20) بیست ساڵەى فەرمانڕەوایی پارتى و یەكێتیی و ئەو دەرئەنجامە نابەجێ و ئەزمونە شكست خواردوە و بارودۆخەى كە هێناویانەتە ئاراوە و بەسەر خەڵكى كوردستاندا سەپاندویانە ئومێد و بایی ئەوەى لێ چاوەڕوان ئەكرێ كە بەئاسانى و بێ نواندنى زەبرى شۆڕشگێرانە مل بۆ خواست و داواكانى خەڵك بدات و بچێتە ژێربارى بەمەدەنى كردنى دەسەڵات و بڕینى دەستى حزب لە كاروبارى حكومەت و هەڵبژاردنێكى پاك و بێگەرد و بەئاشتیانەى دەستاودەستكردنى دەسەڵاتى سیاسی لە كوردستاندا !
كارى واقیعى و ئەقڵانى لە سەر لێكدانەوە و شیكارى ورد و بابەتیانە و هەڵسەنگاندن و دۆزینەوە ى هۆكارو دانانى چارەسەر گونجاو و ریشەیی ئەنجام ئەدرێ ، بۆ پێشبینى ئایندە و كاركردن لە پرۆسەیەكى سیاسیدا پێش هەموو شت پێویستە بە فلتەرى ئەقڵانیەتدا تێپەڕێ و مامەڵەیەكى واقیعى لەگەڵ دیاردە و دەركەوت و رووداو و بۆچون و بیروڕاكان لەمەڕ گۆڕین و ئاڵوگۆڕ لە سیستەم و شێوازى حوكمداریدا بكرێ و بابەتەكان پێكەوە و بەیەكەوە گرێدراوى بە بخرێنە بەر شیكارێكى زانستى و واقیعى تا ئەنجامگەلێكى بابەتى و تەندروست بێتە بەرهەم و بتوانرێ سود و كەڵكى بۆ دارشتن و دانانى پلان و نەخشە رێگەیەك لێ وەرگیرێ ،جگە لەوەش تێگەیشتن و ناسینى هەمەلایەنەى بەرامبەر بۆ هەر دانوستانێك و دانیشتنێك وشێوازى بیركردنەوەى لە بەرامبەر ئەو بۆچون و بەرنامەیەى كە تۆهەتە و بابەتى گفتوگۆ و دانیشتنەكانن زۆر گرنگە و ئەوەندەى لە لایەنى دەسەڵات چاوەڕوان ئەكرێ ئەوەیە كە ماهیەت و نیەتى چاكسازى و گۆڕان و ئاڵوگۆڕێكى پۆزەتیڤانەى لێ ناكرێ و ئەو كارەكتەرە عەقڵانیە نیە كە لە ماناكانى سیاسەت و ململانێى مۆدێرن و هاوچەرخ تێ بگات ، بەمانایەكى تر هەوڵەكانى دەسەڵات ، جۆرێكە لە مراوغەى سیاسی و گەمەى كات ، یاریەكە كە لە ناوەڕۆكدا خاڵیە لە هەموو شێوازێكى عەقڵانى و مامەڵەیەكى هاوچەرخانە و بەدەرە لە هەموو لێكدانەوە و هەڵسەنگاندن و شیكارێكى زانستی سیاسیانە ! تەنانەت جۆرێكە لەو شێوازە دانیشتن و گفتوگۆ تەقلیدیانەى نێو دیوەخان و هەندێ پیاوچاكان كە هەندێ جار لە رێورەسمێكى تایبەتدا بۆ چارەسەرێكى كۆمەڵایەتى یا خێڵەكى ئەنجام ئەدرێ !
هێزێك ، دەسەڵاتێك ئامادە نەبێ سەرەتا ترین دۆسیە كە دۆسیەى كوشتن و برینداركردنى بینراوە بداتە دادگا و جەخت لە كارى یاسایی لەبارەیەوە بكات ئەبێ هیواى ئەوە ئەوە چى بێ بۆ بەسەروەرى كردنى یاسا لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە ؟ دەسەڵاتێك هێشتا لەسەر بیروڕاى جیاواز بەجۆرەها شێوە سزاى سیاسی نەیارە سیاسیەكانى بدات و كار بۆ قوڵكردنەوەى جیاوازیەكان و زەقتر كردن و گەورەتر كردنى گرفت و كێشەكان بدات و رۆژانە كارى رفاندن و ئازار و ئەشكەنجەدانى جەستەیی و مەعنەویی خەڵكى سەر بە لایەنە بەرهەڵستكارەكانى بدات و بیەوێت هێز و جەبەروتى نیشانى ئۆپۆزسیۆن و نەیارانى بدات كە هێماو ئاماژەى ترسناكن و جەخت لەو راستیە ئەكاتەوە كە دەسەڵات هەر ئەو دەسەڵاتەیە و گۆڕان و ئاڵوگۆڕى بەسەر بۆچون و بیركردنەوە و رەفتاریدا نایات و دەسەڵاتى پێش 17 ى شوبات و دواى 19 ى نیسان و ئێستا هەر ئەوەیە كە هەبوە و بینراوە و ئەبینرێ ، مەحاڵە بڕوا بەخۆمان بهێنین و كار بۆ ئەوە بكەین كە قەناعەت بە خەڵك بكرێ كە لەسایەى ئەم دەسەڵاتەدا هیچ چرایەك بۆ روناكى ، هیچ ئومێدێك بۆ نائومێدان ، یەك هەنگاو بۆ گۆڕانكارى و دادوەرى كۆمەڵایەتى لە سایەى ئەم دەسەڵاتە خۆبەزلزان و فس فس پاڵەوانەى ئێستاى یەكێتیی و پارتى و ئەو گەندەڵ و مافیایانەى كوردستاندا لە ئاسۆى كوردستاندا نابینرێ و تا سەراپاى ئەم دەسەڵاتە لەبەر یەك هەڵنەتەكێ و سیستەمەكەیان هەرەس پێ نەهێنرێ ، مایەى گێلی و گەوجێتیە دڵ بە ئەنجامى گفتوگۆ و دانیشتنى پێنج قۆڵى خۆش بكرێ و جەستەى شەقارو هیلاكمان بە سستى و بە جوڵەیەكى خاوەوە بخینە بەر كەڵبە تیژەكانى گورگەكانى دەسەڵات وهێواش هێواش لە پرۆسەیەكى سیاسیدا ئەنجن ئەنجنى بكا و دواتر قوتمان بدا !



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە