کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایش چوار ده‌وری په‌یمانگاكه‌ی‌ گرتووه‌

Tuesday, 03/03/2009, 12:00


دژی بڕیاره‌كانی راگر، خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی مانیان گرت

سعود هاشم
خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌ستیان به‌مانگرتن كرد، له‌دژی بڕیارێكی راگری په‌یمانگاكه‌یان، كه‌جلی كوردی‌و هاتنی میوانی بۆ په‌یمانگاكه‌ قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مامۆستا مه‌دحه‌ت سلێمان، راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر، بڕیارێكی ده‌ركرد، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ نابێت هیچ خوێندكارێك جلی كوردی له‌به‌ر بكات‌و رێگری له‌هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی‌ خوێندكاریش ده‌كرد بۆ ناو په‌یمانگا، ته‌واوی‌ خوێندكارانی په‌یمانگاكه‌ هۆڵه‌كانی خوێندنیان جێهێشتوو، ده‌ستیان به‌مانگرتن كرد.

یه‌كێك له‌خوێندكاره‌كانی ئه‌و په‌یمانگایه‌، له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی، وتی‌"ئێستا هه‌موو خویندكاران مانمانگرتووه‌‌و داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیارانه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا به‌رده‌وام ده‌بین له‌مانگرتن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌هه‌ر ئه‌مڕۆ راگری په‌یمانگا، داوای له‌پاسه‌وانه‌كانی په‌یمانگا كردووه‌، دوو خوێندكاری په‌یمانگاكه‌ بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ جلی كوردییان له‌به‌ر كردووه‌.

ئه‌و خوێندكاره‌ كه‌نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، زیاتر قسه‌ی‌ كردو وتی‌"ئێستاش ئاسایش چوارده‌وری په‌یمانگاكه‌یان گرتووه‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە