کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

کورد بۆ هەموو کەس دەگری، کەسیش فرمێسکەکانی نابینێ

Monday, 24/05/2021, 8:35

842 بینراوە


ئێمە بێئاگا غەرقی دین بووین، لە ساویلکەیی خۆماندا ئاین داگیری کردووین. بەتایبەتی بەرامبەر ئیسلام و ڕەوتەکانی ئیسلام، کورد بەدرێژایی مێژوو خزمەتکار و کۆیلەیەکی بێ پرسیار بووە، تاکو ئێستا دەبینین و ھەست بەوەدەکەین کە کورد چەند دەستە پاچە و غوڵامی شەڕی ئاین بووە، جگە لە دواکەوتن، داڕمان، داماوی، کڕوزانەوە، سوتماکی نیشتمان، قین لەیەک هەڵگرتن و شەڕی بێحورمەتکردنی یەکتر نەبێت، هیچ دەستکەوتێکمان نەبووە.
 ئەمە جاری یەکەم نییە، کە ژمارەیەک کورد خۆیان کردۆتە نمایندەی گەلی ئێمە و ڕۆژێک بۆ موسڵمانی میانمارو ڕۆژێک بۆ ئیسلامەکانی چین و مزگەوتی ئەیاسۆفیا و ئیستاش بۆ تیرۆریستەکانی حەماس فرمیسک دەڕێژن، لەکاتێکدا چەندین دەیەیە کورد و شاعیرو نوسەرانی میعری کوردی بۆ فەڵەستین دەڵێن.. ئەوانیش مەحمود دەروێشێکی شاعیریان هەبوو ئەوەی لە لوبنان لە بۆردمانێکدا کوژرا، تاکە هۆنراوەیەکی بۆکورد هەبوو کە دیوانەکەی چاپکردەوە ئەو هۆنراوەیەی فڕێدا.
دوێنی سەیری گەنجێکی خرپنی بێ عەقڵم دەکرد بۆ فەڵەستین ئاگری تێبەر ببوو ئەی ووت: کورد سەیرە باسی ئەنفال دەکات خۆ کاتێک کورد ئەنفالکرا فەیسبوک نەبووە، تا بزانین فەڵەستینێکان چیان ووتوە و هەڵوێستیان چۆن بووە؟.. باسی عەفرین دەکەن، عەفرین فرۆشراوە هەموان دەیزانین موسڵمان چ پەیوەندی بەعەفرینەوە هەبووە؟... لەو مزگەوتانەی تورکیا کە فەتوای کوشتنیان داوە، خرپنەکە دەیووت: کورد تێناگات ئەو فتوایە مەبەستیان بێ دینەکان بووە، نەک کورد... بەڕاستی نازانم بگریم یان پێبکەنم.. بۆ ئەم هزرە داماوەی کە جاشایەتی و خۆفرۆشی و کۆیلەیەتی کوردیی تێکەوتووە، شانازی بە خیانەتەوە بکەین و پاساو بۆ جاشایەتیی دەهێنینەوە.
 کورد هەرگیز ناپرسێت یان نایبینێت کە لەکاتی هاتنی سوپای تورک بۆ عەفرین چۆن فەڵەستینییەکان لەمزگەوتەکاندا نزایان بۆ سوپای تورکی فاشی دەکرد ؟
کورد تۆ پشتگیری چی لە فەلەستین دەکەیت کە تۆ دەوڵەتیشت نییە؟ لە کاتێکدا چەندین دەوڵەتی عەرەبی مووسوڵمان دانیان بە ئیسرائیلدا هێناوە و لەگەڵیدا ھاوپەیمانن لە نمونەی میسر و ئوردن بەحرەین و ئیمارات سودان و مەغریب.
ئێمە لەهەرێمێکدا خەریکی کڕوزانەوە و داماوی خۆمانین، کە تۆ ھێشتا لە نێوان دوو پارێزگادا شەڕی شارچێتیی، شەڕی حیزب حیزبێنە، شەڕی مووچە و نان دەکەیت. مرۆڤ شەرم دەکات کاتێک تاکی گەلەکەی دەبینێت لەبەردەم میکرۆفۆنەکاندا دەکڕوزێتەوە، ئێوە کەوتوونەتە نێو گێژاوی ململانێ و بەرژەوەندی سیاسی شەریعەتی، لە بێ عەقڵیتاندا خۆتان لە بیرچۆتەوە.. ئاخر چ برسییەک نانی دەمی خۆی دەداتە ورگزلێکی دەوڵەمەند؟ 
ئەو مەلا قارەمانانەی لەمنبەر و بەردەمی میکرۆفۆنەکاندا بۆ مزگەوتی ئەقسا و شاری قودس دەگرین و گەنجانی کورد هاندەدەن بۆ جیهاد... ئێوە بۆ خۆتان ناچن بۆ ئەو جیهادەی کە دوای مردنتان دەچنە بەهەشتەوە، واز لە هەڵخڵەتاندنی ئەو خەڵکە بهێنن.... ئەگەر خۆتان هێندە بەغیرەتن بچن بە چەقەنەیەک قودس رزگاربکەن.....

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور)ــەوە نووسراوە